< عەزرا 3 >

کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان جێگیر بوون، ئینجا گەل وەک یەک کەس لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە. 1
A gdy nadszedł siódmy miesiąc, a synowie Izraela znajdowali się w miastach, zgromadził się lud jak jeden mąż w Jerozolimie.
یەشوعی کوڕی یۆچاداق و برا کاهینەکانی، لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و هاوکارەکانی، دەستیان بە بنیادنانەوەی قوربانگاکەی خودای ئیسرائیل کرد بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندنی لەسەر پێشکەش بکەن، هەروەک لە تەوراتی موسای پیاوی خودا نووسراوە. 2
Wtedy powstał Jeszua, syn Jocadaka, ze swymi braćmi kapłanami, oraz Zorobabel, syn Szealtiela, wraz ze swymi braćmi, i zbudowali ołtarz Boga Izraela, aby na nim składać całopalenia, jak jest napisane w Prawie Mojżesza, męża Bożego.
لەگەڵ ئەوەی ترسی گەلانی دەوروبەری لە دڵدا بوو، قوربانگاکەیان لە شوێنەکەی خۆیدا بنیاد نایەوە و قوربانی سووتاندنیان لەسەری بۆ یەزدان پێشکەش کرد، قوربانی سووتاندنی بەیانییان و ئێواران. 3
Potem postawili ołtarz na swoich fundamentach i chociaż bali się sąsiednich narodów, składali na nim PANU całopalenia – rano i wieczorem.
بەپێی ئەوەی کە نووسرابوو جەژنی کەپرەشینەیان گێڕا، بەگوێرەی ئەو ژمارەیەی کە دیاری کرابوو قوربانی سووتاندنی ڕۆژانەیان پێشکەش دەکرد، کاری هەر ڕۆژێک لە ڕۆژی خۆیدا. 4
Obchodzili też Święto Namiotów, jak jest napisane, i [składali] codzienne całopalenia w liczbie ustalonej według zwyczaju na każdy dzień;
پاشان قوربانی سووتاندنی بەردەوام و قوربانی سەرەمانگ و قوربانی هەموو جەژنە پیرۆزەکانی یەزدانیشیان پێشکەش کرد، بێجگە لە بەخشینە ئازادەکان کە هەر یەکێک بە خواستی دڵی خۆی پێشکەشی یەزدانی دەکرد. 5
Potem składali całopalenie nieustanne – zarówno w dni nowiu, jak i każde święto poświęcone PANU – oraz [dary] od każdego, kto składał PANU dobrowolną ofiarę.
لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوتەوە دەستیان کرد بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن بە یەزدان، هەرچەندە بناغەی پەرستگای یەزدانیش هێشتا دانەمەزرابوو. 6
Od pierwszego dnia siódmego miesiąca zaczęli składać PANU całopalenia, chociaż fundamenty świątyni [jeszcze] nie zostały położone.
زیویان دایە نەقاڕ و دارتاشەکان، هەروەها خواردن و خواردنەوە و زەیتیان دایە سەیدائی و سورییەکان بۆ ئەوەی داری ئورز بە ڕێی دەریادا لە لوبنانەوە بهێننە یافا، بەپێی ئەو موڵەتەی کۆرشی پاشای فارس پێیدابوون. 7
Dali też pieniądze kamieniarzom i cieślom oraz żywność, napój i oliwę Sydończykom i Tyryjczykom, aby przywozili drzewo cedrowe z Libanu morzem do Jafy, zgodnie z zezwoleniem Cyrusa, króla Persji.
لە ساڵی دووەمی هاتنیان بۆ ماڵی خودا لە ئۆرشەلیم، لە مانگی دوو، زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل، لەگەڵ یەشوعی کوڕی یۆچاداق و پاشماوەی برا کاهین و لێڤییەکانیان و هەموو ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە ئۆرشەلیم، دەستیان بە کار کرد. ئەو لێڤییانەی کە بیست ساڵ و بەرەو سەرەوە بوون، دایاننان بۆ چاودێریکردنی کارەکەی ماڵی یەزدان. 8
A w drugim roku po ich przybyciu do domu Bożego w Jerozolimie, w drugim miesiącu, Zorobabel, syn Szealtiela, i Jeszua, syn Jocadaka, i pozostali ich bracia kapłani i Lewici oraz wszyscy, którzy powrócili z niewoli do Jerozolimy, zaczęli [odbudowę], a ustanowili Lewitów od dwudziestu lat wzwyż, aby byli nadzorcami robót wokół domu PANA.
هەروەها یەشوع و کوڕ و براکانی، قەدمیێل و کوڕەکانی لە نەوەی هۆدەڤیا، هەروەها نەوەی حێناداد و کوڕ و براکانی کە هەموویان لێڤی بوون، پێکەوە ڕاوەستان بۆ چاودێریکردنی ئەو کرێکارانەی کارەکەی ماڵی خودایان دەکرد. 9
I Jeszua, jego synowie i bracia: Kadmiel i jego synowie, synowie Judy, stanęli jak jeden mąż, aby kierować tymi, którzy pracowali przy [budowie] domu Bożego: synami Chenadada, ich synami i ich braćmi, Lewitami.
کە بیناسازەکان بناغەی پەرستگاکەی یەزدانیان دامەزراند، بەپێی ڕێکخستنەکەی داودی پاشای ئیسرائیل کاهینەکان بە جلوبەرگ و کەڕەناوە چوونە شوێنی خۆیان، هەروەها لێڤییەکانی نەوەی ئاسافیش بە سەنجەوە چوونە شوێنی خۆیان تاکو ستایشی یەزدان بکەن. 10
A gdy budowniczowie położyli fundamenty świątyni PANA, postawili kapłanów, ubranych w szaty i z trąbami, oraz Lewitów, synów Asafa, z cymbałami, aby chwalić PANA zgodnie z postanowieniem Dawida, króla Izraela.
بە ستایش و سوپاسەوە گۆرانییان بۆ یەزدان گوت: «بێگومان خودا چاکە، بۆ هەتاهەتایە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.» هەموو گەلیش بە دەنگی بەرز بە ستایشەوە هاواریان بۆ یەزدان دەکرد، لەبەر دامەزراندنی بناغەی ماڵی یەزدان. 11
I śpiewali jedni po drugich, chwaląc PANA i dziękując mu [za to], że jest dobry – że jego miłosierdzie nad Izraelem [trwa] na wieki. Cały lud wznosił głośny okrzyk, gdy chwalił PANA za to, że zostały położone fundamenty domu PANA.
بەڵام زۆربەی کاهین و لێڤی و گەورەی بنەماڵەکان کە پیر بوون، ئەوانەی پەرستگاکەی یەکەمیان بینیبوو، لە کاتی دامەزراندنی بناغەی ئەم پەرستگایە لەپێش چاویاندا بە دەنگێکی بەرز گریان، زۆریش هەبوو بە دەنگی بەرز هاواری خۆشییان دەکرد. 12
Lecz wielu kapłanów, Lewitów i naczelników rodów, którzy byli starcami i widzieli tamten pierwszy dom, głośno płakało, gdy na ich oczach zakładano fundamenty tego domu, wielu natomiast innych głośno krzyczało z radości;
کەس نەیدەتوانی هاواری خۆشی لە دەنگی گریان جیا بکاتەوە، چونکە گەل بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد، تەنانەت لە دووریشەوە دەنگەکە دەبیسترا. 13
Tak że lud nie mógł odróżnić głośnego krzyku radości od głośnego płaczu ludu. Lud bowiem wznosił tak wielki okrzyk, że było go słychać z daleka.

< عەزرا 3 >