< حزقیێل 13 >

ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات فەرمووی: 1
I doszło do mnie słowo PANA mówiące:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە لەسەر پێغەمبەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەخۆیانەوە پێشبینی دەکەن:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن! 2
Synu człowieczy, prorokuj przeciw prorokom Izraela, którzy prorokują, i mów do tych, którzy prorokują z własnego serca: Słuchajcie słowa PANA.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو پێغەمبەرە گێلانەی بەدوای ڕۆحی خۆیان کەوتوون و هیچیان نەبینیوە. 3
Tak mówi Pan BÓG: Biada głupim prorokom, którzy idą za swoim duchem, choć nic nie widzieli!
ئەی ئیسرائیل، پێغەمبەرەکانتان وەک چەقەڵی ناو کەلاوەیان لێ هاتووە. 4
Izraelu, twoi prorocy są jak lisy na pustyniach.
سەرنەکەوتن کەلێنی دیوارێک بگرن، شوورایەکیشتان بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بنیاد نەنایەوە بۆ ئەوەی لە جەنگ بەرگریتان لێ بکات لە ڕۆژی یەزدان. 5
Nie wstąpiliście na wyłomy ani nie uzupełniliście muru wokół domu Izraela, aby mógł ostać się w bitwie w dzień PANA.
ئەوانەی بینینیان بەتاڵ و فاڵگرتنەوەیان درۆ بوو، دەڵێن:’سروشی یەزدانە‘و هەرچەندەش یەزدان ئەوانی نەناردووە، کەچی چاوەڕێی هاتنەدی پێشبینییەکەیان بوون. 6
Widzą ułudę i kłamliwe wróżby i mówią: PAN mówi, choć PAN ich nie posłał. I dają nadzieję [ludowi], że [ich] słowo się spełni.
ئایا بینینی بەتاڵتان بۆ ئاشکرا نەکرا و بە فاڵگرتنەوەی درۆ قسەتان نەکرد، کە دەڵێن:’سروشی یەزدانە،‘من قسەم نەکردووە؟ 7
Czy nie mieliście złudnego widzenia i nie głosiliście kłamliwej wróżby? Mówicie bowiem: PAN mówi, chociaż ja nie mówiłem.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە بە بەتاڵی قسەتان کرد و بینینەکانتان درۆ بوون، لەبەر ئەوە من لە دژی ئێوەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 8
Dlatego tak mówi Pan BÓG: Ponieważ mówicie rzeczy złudne i widzicie kłamstwo, oto ja jestem przeciwko wam, mówi Pan BÓG.
دەستیشم لە دژی ئەو پێغەمبەرانە دەبێت کە بینینەکانیان درۆ بوون، بینینیان بەتاڵە و فاڵگرتنەوەیان درۆیە. لەناو ئەنجومەنی گەلەکەم نابن و لەناو کتێبی بنەماڵەی ئیسرائیل ناویان نانووسرێت و ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. 9
I moja ręka będzie przeciwko prorokom, którzy widzą rzeczy złudne i wróżą kłamstwo. Nie będą w zgromadzeniu mego ludu i w poczet domu Izraela nie będą wpisani, i do ziemi Izraela nie wejdą. A poznacie, że ja jestem Pan BÓG.
«”لەبەر ئەوەی گەلەکەی منیان گومڕا کرد، دەڵێن:’ئاشتی!‘ئاشتیش نییە، ئەو دیوارە لاوازەی خەڵکی بنیادی دەنێن، ئەوان بە گەچ سواخی دەدەن. 10
Dlatego, [właśnie] dlatego, że zwodzili mój lud, mówiąc: Pokój, choć nie było pokoju; jeden zbudował glinianą ścianę, a inni tynkowali ją słabym [tynkiem].
بەوانە بڵێ کە بە گەچ سواخی دەدەن:’دەکەوێت.‘بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، ئەی تەرزە بەردینەکان ئێوەش دەبارن و بایەکی بەهێزیش کەلێنی تێدەکات. 11
Mów do tych, którzy ją tynkują słabym [tynkiem]: Zawali się. Przyjdzie ulewny deszcz, a wy, wielkie kule gradu, spadniecie, i gwałtowny wiatr [ją] zburzy.
ئەوەتا کە دیوارەکە دەڕووخێت، ئایا پێتان ناڵێن:’کوا ئەو گەچەی پێتان سواخ دابوو؟‘ 12
A oto [gdy] ściana runie, czy nie powiedzą wam: Gdzie jest tynk, którym tynkowaliście?
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە تووڕەییمدا بە بایەکی بەهێز کەلێنی تێدەکەم، لە هەڵچوونم بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەردین دەنێرم بۆ لەناوبردنی. 13
Dlatego tak mówi Pan BÓG: W mojej zapalczywości zburzę ją gwałtownym wiatrem; na skutek mojego gniewu przyjdzie ulewny deszcz i na skutek [mojego] oburzenia przyjdzie wielki grad, by [ją] zniszczyć.
ئەو دیوارە دەڕووخێنم کە بە گەچ سواختان داوە، لەگەڵ زەوی تەختی دەکەم، بناغەکانی دەردەکەون. کاتێک دیوارەکە دەکەوێت، ئێوەش لەناویدا دەفەوتێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 14
I zburzę tę ścianę, którą tynkowaliście słabym [tynkiem], zrównam ją z ziemią tak, że jej fundamenty zostaną odsłonięte, i runie, a wy zginiecie pośród niej. I poznacie, że ja jestem PANEM.
جا تووڕەیی خۆم دەڕێژم بەسەر دیوارەکە و ئەوانەی بە گەچ سواخیان داوە، پێتان دەڵێم:’دیوارەکە و ئەوانەش کە بە گەچ سواخیان داوە نەماون، 15
A [gdy] dopełnię mojego gniewu nad tą ścianą i nad tymi, którzy ją tynkowali słabym [tynkiem], powiem do was: Nie ma [już] tej ściany, nie ma tych, którzy ją tynkowali;
ئەو پێغەمبەرانەی ئیسرائیل کە پێشبینییان بۆ ئۆرشەلیم کرد و بینینی ئاشتییان ڕاگەیاند، هیچ ئاشتیش نەبوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.‘“ 16
[To jest] proroków Izraela, którzy prorokują o Jerozolimie i mają o niej widzenia pokoju, choć nie ma pokoju, mówi Pan BÓG.
«ئێستاش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە کچانی گەلەکەت بکە، ئەوانەی لە خۆیانەوە پێشبینی دەکەن، پێشبینی لەسەر ئەوان بکە و 17
Ale ty, synu człowieczy, zwróć swą twarz przeciwko córkom swego ludu, które prorokują z własnego serca, i prorokuj przeciwko nim;
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو ژنانەی نوشتە لە شێوەی بازووبەند دەدورن بۆ مەچەکیان، نوشتە لە شێوەی سەرپۆش بۆ هەموو سەرێک دروستدەکەن، بۆ ڕاوکردنی گیانەکان. ئایا ئێوە دڵ و دەروونی گەلەکەم ڕاو دەکەن و خۆتان بە زیندووی دەهێڵنەوە؟ 18
I mów: Tak mówi Pan BÓG: Biada [tym kobietom], które szyją poduszki pod wszystkie łokcie rąk mego [ludu] i robią nakrycia głowy [dla ludzi] każdego wzrostu, aby łowić dusze! Czy będziecie łowić dusze mego ludu, aby zachować dusze, które przybędą do was?
ئێوە لەلای گەلەکەم لەبەر مشتێک جۆ و هەندێک لەتە نان گڵاوم دەکەن. بە درۆکردنتان بۆ گەلەکەم کە گوێ لە درۆ دەگرن، ئێوە ئەو کەسانەی کە شایستەی مردن نەبوون کوشتووتانن و ئەوانەی شایستەی ژیان نەبوون بە زیندوویی هێشتووتتانەوە. 19
Bo bezcześcicie mnie wobec mego ludu dla garści jęczmienia i dla kęsa chleba, zabijając dusze, które nie powinny umrzeć, a oszczędzając dusze, które nie powinny żyć – gdy okłamujecie mój lud, który słucha kłamstwa.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی نوشتەکانی ئێوەم کە لەسەر شێوەی بازووبەندە، کە وەک باڵندە مرۆڤی پێ ڕاو دەکەن، لەسەر بازووتان دەیدڕێنم و ئەو مرۆڤانەی وەک باڵندە ڕاویان دەکەن بەڕەڵایان دەکەم. 20
Dlatego tak mówi Pan BÓG: Oto [wystąpię] przeciwko waszym poduszkom, którymi łowicie dusze, aby je zwieść. Zerwę je z waszych ramion i wypuszczę dusze, które łowicie, aby je zwieść.
سەرپۆشەکانتان دەدڕێنم و فریای گەلەکەم دەکەوم لە دەستتان، لەمەودوا لەناو دەستتان نابن بۆ ڕاوکردنیان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 21
I rozerwę wasze nakrycia, i wybawię swój lud z waszej ręki, aby już nie był łupem w waszym ręku. I poznacie, że ja jestem PANEM.
لەبەر ئەوەی بە درۆ دڵی ڕاستودروستتان خەمبار کرد کە من خەمبارم نەکردبوو، هەروەها خراپەکارتان هاندا هەتا لە ڕێگا خراپەکانی نەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بژیێت، 22
Ponieważ zasmucacie kłamstwem serce sprawiedliwego, chociaż ja go nie zasmuciłem, i wzmacniacie ręce bezbożnego, aby się nie odwrócił od swojej złej drogi, ożywiając go;
هەر بۆیە لەمەودوا بینینی بەتاڵیان بۆ ئاشکرا ناکرێت و چیتر فاڵ ناگرنەوە، فریای گەلەکەی خۆم دەکەوم لە دەستتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» 23
Dlatego nie będziecie już mieć widzeń złudnych i nie będziecie prorokować [żadnej] wróżby. Wyrwę bowiem swój lud z waszej ręki i poznacie, że ja jestem PANEM.

< حزقیێل 13 >