< دواوتار 32 >

گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم، با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم. 1
Attend, O heaven, and I will speak; and let the earth hear the words out of my mouth.
فێرکردنم وەک باران دەبارێت، وشەم وەک شەونم دەتکێت، وەک نمە باران بەسەر سەوزایی وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا. 2
Let my speech be looked for as the rain, and my words come down as dew, as the shower upon the herbage, and as snow upon the grass.
ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم، مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن. 3
For I have called on the name of the Lord: assign you greatness to our God.
خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە، چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە، خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاری تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە. 4
[As for God], his works [are] true, and all his ways [are] judgement: God [is] faithful, and there is no unrighteousness [in him]; just and holy [is] the Lord.
لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو چونکە لەکەدارن، کچ و کوڕی ئەو نین، کەموکوڕییان ئەوەیە، نەوەیەکی چەوت و خوارن. 5
They have sinned, not [pleasing] him; spotted children, a froward and perverse generation.
ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە، ئەی گەلی گێل و نادانا؟ ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە، ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟ 6
Do you thus recompense the Lord? [is the] people thus foolish and unwise? did not he himself your father purchase you, and make you, and form you?
یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە، لە ساڵانی نەوەکانی پێشوو وردبنەوە، لە باوکتان بپرسن پێتان ڕادەگەیەنێت، لە پیرانتان بپرسن پێتان دەڵێن. 7
Remember the days of old, consider the years for past ages: ask your father, and he shall relate to you, your elders, and they shall tell you.
کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد، کاتێک نەوەی ئادەمی دابەش کرد، سنووری بۆ گەلان دانا، بەگوێرەی ژمارەی نەوەی ئیسرائیل. 8
When the Most High divided the nations, when he separated the sons of Adam, he set the bounds of the nations according to the number of the angels of God.
بەشی یەزدان گەلەکەیەتی، یاقوب بەشی میراتەکەیەتی. 9
And his people Jacob became the portion of the Lord, Israel was the line of his inheritance.
لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە، لە چۆڵەوانییەکی ترسناک و وێراندا، دەوری دا و بایەخی پێیدا، وەک گلێنەی چاوی پاراستی. 10
He maintained him in the wilderness, in burning thirst and a dry land: he led him about and instructed him, and kept him as the apple of an eye.
وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت، لەسەر بێچووەکانی باڵەفڕکێ دەکات، باڵەکانی لێک دەکاتەوە و دەیبات، لەسەر شاپەڕەکانی هەڵیدەگرێت. 11
As an eagle would watch over his brood, and yearns over his young, receives them having spread his wings, and takes them up on his back:
ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد، هیچ خوداوەندێکی بێگانەی لەگەڵ نەبوو. 12
the Lord alone led them, there was no strange god with them.
سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد، لە بەروبوومی دەشتودەری خوارد، لە تاشەبەردەوە هەنگوینی دەرخوارد دا، زەیتیش لە بەردەئەستێوە. 13
He brought them up on the strength of the land; he fed them with the fruits of the fields; they sucked honey out of the rock, and oil out of the solid rock.
دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات، لەگەڵ دوگی بەرخ و بەرانی باشان و تەگە، لەگەڵ چەوری ناوکی گەنم. تۆ لە خوێنی ترێ شەرابت خواردەوە. 14
Butter of cows, and milk of sheep, with the fat of lambs and rams, of calves and kids, with fat of kidneys of wheat; and he drank wine, the blood of the grape.
نەوەی ئیسرائیلی سەرڕاست قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند، قەڵەو بوون و پڕ بوون و بە پیو داپۆشران. ئیتر پشتیان کردە ئەو خودایەی کە دروستی کردبوون، تاشەبەردی ڕزگارییەکەیان ڕەتکردەوە. 15
So Jacob ate and was filled, and the beloved one kicked; he grew fat, he became thick and broad: then he forsook the God that made him, and departed from God his Saviour.
ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و بە بتە قێزەونەکان پەستیان کرد. 16
They provoked me to anger with strange gods; with their abominations they bitterly angered me.
بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی، چەند خودایەک نەیانناسیون، تازەن و بەم زووانە دەرکەوتوون، کە باوکانتان لێیان نەترساون. 17
They sacrificed to devils, and not to God; to gods whom they knew not: new and fresh [gods] came in, whom their fathers knew not.
ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا، ئەو خودایەی لەدایکبوونی پێداین لەبیرتان کرد. 18
You have forsaken God that begot you, and forgotten God who feeds you.
جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە، لەبەر ئەوە تووڕە بوو بەهۆی کچەکانی و کوڕەکانی. 19
And the Lord saw, and was jealous; and was provoked by the anger of his sons and daughters,
فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە، سەیر دەکەم کۆتاییان چی دەبێت، ئەوانە نەوەیەکی هەڵگەڕاوەن، ئەو کوڕانە دەستپاکیان تێدا نییە. 20
and said, I will turn away my face from them, and will show what shall happen to them in the last days; for it is a perverse generation, sons in whom is no faith.
ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم، بە بتە پووچەکانیان پەستیان کردم، منیش وایان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستیان دەکەم. 21
They have provoked me to jealousy with [that which is] not God, they have exasperated me with their idols; and I will provoke them to jealousy with them that are no nation, I will anger them with a nation void of understanding.
بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە، گڕ دەگرێت هەتا جیهانی مردووانی ژێرەوە، زەوی و خەرمانەکەی دەخوات، بناغەکانی چیاکان دەسووتێنێت. (Sheol h7585) 22
For a fire has been kindled out of my wrath, it shall burn to hell below; it shall devour the land, and the fruits of it; it shall set on fire the foundations of the mountains. (Sheol h7585)
«کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە، تیرەکانم لەواندا دەچەقێنم. 23
I will gather evils upon them, and will fight with my weapons against them.
کاتێک لە برسان کەوتوون، پەکیان کەوتووە لەبەر تا و پەتای فەوتێنەر، ددانی دڕندە دەنێرمە سەریان، لەگەڵ ژەهری مارە خشۆکەکان. 24
[They shall be] consumed with hunger and the devouring of birds, and there shall be irremediable destruction: I will send forth against them the teeth of wild beasts, with the rage of [serpents] creeping on the ground.
لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و لەناو ماڵەوەشیان تۆقین، کوڕی گەنج و پاکیزە لەناودەچن، منداڵی شیرەخۆر لەگەڵ پیاوی پیر. 25
Without, the sword shall bereave them of children, and terror [shall issue] out of the secret chambers; the young man shall perish with the virgin, the suckling with him who has grown old.
فەرمووم:”پەرتەوازەیان دەکەم، یادیان لەنێو خەڵکی دەسڕمەوە.“ 26
I said, I will scatter them, and I will cause their memorial to cease from amongst men.
بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات، کە لەوانەیە دوژمنانیان تێنەگەن، نەوەک بڵێن:”خۆمان باڵادەست بووین، یەزدان هەموو ئەمانەی نەکردووە.“» 27
Were it not for the wrath of the enemy, lest they should live long, lest their enemies should combine against them; lest they should say, Our own high arm, and not the Lord, has done all these things.
ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون، کوا تێگەیشتنیش لەناویان؟ 28
It is a nation that has lost counsel, neither is there understanding in them.
خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و کۆتاییەکەیان لەبەرچاو دەگرت. 29
They had not sense to understand: let them reserve these things against the time to come.
چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و دووان دە هەزار تێکدەشکێنن، ئەگەر تاشەبەردەکەیان ئەوانی نەفرۆشتبێت، یەزدان بەدەستەوەی نەدابن. 30
How should one pursue a thousand, and two rout tens of thousands, if God had not sold them, and the Lord delivered them up?
لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە نییە، تەنانەت دوژمنانیشمان دانی پێدا دەنێن. 31
For their gods are not as our God, but our enemies [are] void of understanding.
مێویان لە مێوی سەدۆمە و ترێیان هی باخەکانی عەمۆرایە، ترێیەکەیان ژەهرە و هێشووەکانیان تاڵن. 32
For their vine [is] of the vine of Sodom, and their vine-branch of Gomorrha: their grape [is] a grape of gall, their cluster [is] one of bitterness.
شەرابەکەیان ژەهری مارەکان و تاڵاوی ماری کۆبرا کوشندەکانە. 33
Their wine [is] the rage of serpents, and the incurable rage of asps.
«ئایا ئەمە لەلای من هەڵنەگیراوە، لەناو گەنجینەکانم مۆری لێ نەدراوە؟ 34
Behold! are not these things stored up by me, and sealed amongst my treasures?
تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم، لە کاتێکدا پێیان دەخلیسکێت، چونکە ڕۆژی بەڵایان نزیک بووەتەوە و چارەنووسیان بۆیان خێرایە.» 35
In the day of vengeance I will recompense, whenever their foot shall be tripped up; for the day of their destruction [is] near to them, and the judgements at hand are close upon you.
یەزدان ئەستۆپاکی گەلەکەی دەسەلمێنێت و لەگەڵ خزمەتکارەکانی میهرەبان دەبێت، کە دەبینێت هێزیان بەسەرچووە و نە کۆیلە و نە ئازاد کەس نەماوە. 36
For the Lord shall judge his people, and shall be comforted over his servants; for he saw that they were utterly weakened, and failed in the hostile invasion, and were become feeble:
خودا دەفەرموێت: «کوا خوداوەندەکانیان، ئەو تاشەبەردەی پەنایان بۆ برد، 37
and the Lord said, Where are their gods on whom they trusted?
ئەو خوداوەندانەی کە پیوی قوربانییەکانیان دەخواردن، شەرابی خواردنەوە پێشکەشکراوەکانیان دەخواردنەوە؟ با بێن و یارمەتیتان بدەن، با پارێزگاریتان لێ بکەن! 38
the fat of whose sacrifices you ate, and you drank the wine of their drink-offerings? let them arise and help you, and be your protectors.
«ئێستا ببینن، من، من ئەوم، هیچ خودایەکی دیکە نییە لە پاڵم. من دەمرێنم و دەژیێنم، بریندار دەکەم و من چاک دەکەمەوە، کەس نییە کەسێک لە دەستی من دەرباز بکات. 39
Behold, behold that I am [he], and there is no god beside me: I kill, and I will make to live: I will strike, and I will heal; and there is none who shall deliver out of my hands.
من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم: بە دڵنیاییەوە هەتاهەتایە من زیندووم، 40
For I will lift up my hand to heaven, and swear by my right hand, and I will say, I live for ever.
کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و بۆ دادوەریکردن بە دەستەوەی بگرم، تۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە و ناحەزانم سزا دەدەم. 41
For I will sharpen my sword like lightning, and my hand shall take hold of judgement; and I will render judgement to my enemies, and will recompense them that hate me.
تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و شمشێرەکەم گۆشت دەخوات، لە خوێنی کوژراوان و بەدیلگیراوان، لە کەللەسەری ڕابەرانی دوژمن.» 42
I will make my weapons drunk with blood, and my sword shall devour flesh, [it shall glut itself] with the blood of the wounded, and from the captivity of the heads of [their] enemies that rule over them.
ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن، چونکە تۆڵەی خوێنی خزمەتکارانی دەکاتەوە، لە دوژمنانی تۆڵە دەکاتەوە، کەفارەتی خاک و گەلەکەی خۆی دەکات. 43
Rejoice, you heavens, with him, and let all the angels of God worship him; rejoice you Gentiles, with his people, and let all the sons of God strengthen themselves in him; for he will avenge the blood of his sons, and he will render vengeance, and recompense justice to his enemies, and will reward them that hate him; and the Lord shall purge the land of his people.
جا موسا خۆی و یەشوعی کوڕی نون هاتن و هەموو وشەکانی ئەم سروودەیان بۆ گەل خوێندەوە. 44
And Moses wrote this song in that day, and taught it to the children of Israel; and Moses went in and spoke all the words of this law in the ears of the people, he and Joshua the [son] of Naue.
کاتێک موسا لە وتارەکە تەواو بوو، بە هەموو ئەم وشانە بۆ هەموو ئیسرائیل، 45
And Moses finished speaking to all Israel.
پێی گوتن: «لە دڵەوە لە هەموو ئەو وشانە وردببنەوە کە من ئەمڕۆ شایەتی پێدەدەم لەسەرتان، هەتا فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن کە ئاگاداربن کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن. 46
And he said to them, Take heed with your heart to all these words, which I testify to you this day, which you shall command your sons, to observe and do all the words of this law.
تەنها وشەی بێ نرخ نییە بۆتان، بەڵکو ژیانتانە، بەهۆی ئەمانەوە تەمەن درێژ دەبن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.» 47
For this [is] no vain word to you; for it [is] your life, and because of this word you shall live long upon the land, into which you go over Jordan to inherit it.
یەزدانیش لە هەمان ڕۆژدا بە موسای فەرموو: 48
And the Lord spoke to Moses in this day, saying,
«سەربکەوە بۆ سەر زنجیرە چیای عەڤاریم، بۆ چیای نیبۆ کە لە خاکی مۆئابە و بەرامبەر بە ئەریحایە و لەوێوە تەماشای خاکی کەنعان بکە کە من وەک موڵک بە نەوەی ئیسرائیلی دەدەم. 49
Go up to the mount Abarim, this mountain Nabau which is in the land of Moab over against Jericho, and behold the land of Chanaan, which I give to the sons of Israel:
لەو کێوەدا کە بۆی سەردەکەویت دەمریت و دەچیتە پاڵ گەلەکەتەوە، وەک چۆن هارونی برات لە کێوی هۆردا مرد و چووە پاڵ گەلەکەی، 50
and die in the mount whither you go up, and be added to your people; as Aaron your brother died in mount Or, and was added to his people.
لەبەر ئەوەی ئێوە ناپاک بوون لەگەڵم لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا لەلای مێرگی مەریبای قادێش لە چۆڵەوانی چن، چونکە پیرۆزی منتان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ڕانەگرت. 51
Because you disobeyed my word amongst the children of Israel, at the waters of strife of Cades in the wilderness of Sin; because you sanctified me not amongst the sons of Israel.
لەبەر ئەوە تۆ ناچیتە ناو ئەو خاکەی کە بە گەلی ئیسرائیلی دەدەم، بەڵکو تەنها لە دوورەوە دەیبینیت.» 52
You shall see the land before [you], but you shall not enter into it.

< دواوتار 32 >