< یەکەم ساموئێل 25 >

ئەوە بوو ساموئێل مرد، هەموو ئیسرائیل کۆبوونەوە و شیوەنیان بۆ گێڕا، لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕامە ناشتیان. دوای ئەوە داود هەستا و بەرەو چۆڵەوانی ماعۆن دابەزی. 1
Now Samuel died. All Israel gathered together and mourned for him, and they buried him in his house at Ramah. Then David rose and went down to the wilderness of Paran.
پیاوێک هەبوو لە ماعۆن موڵک و ماڵی لە کارمەل بوو. زۆر دەوڵەمەند بوو، سێ هەزار سەر مەڕ و هەزار سەر بزنی هەبوو، لە کارمەل دەیبڕینەوە. 2
There was a man in Maon, whose possessions were in Carmel. The man was very wealthy. He had three thousand sheep and one thousand goats. He was shearing his sheep in Carmel.
پیاوەکە ناوی نابال بوو، ئەبیگایلی ژنی تێگەیشتوو و ڕوخسار جوان بوو، بەڵام پیاوەکە کە لە خێڵی کالێبی بوو، دڵڕەق و بەد ڕەفتار بوو. 3
The man's name was Nabal, and the name of his wife was Abigail. The woman was intelligent and beautiful in appearance. But the man was harsh and evil in his dealings. He was a descendant of the house of Caleb.
داود لە چۆڵەوانییەوە بیستی کە نابال مەڕەکانی دەبڕێتەوە، 4
David heard in the wilderness that Nabal was shearing his sheep.
دە خزمەتکاری نارد و پێی گوتن: «سەربکەون بۆ کارمەل و بڕۆن بۆ لای نابال و بە ناوی منەوە سڵاوی لێ بکەن، 5
So David sent ten young men. David said to the young men, “Go up to Carmel, go to Nabal, and greet him in my name.
ئاوا بڵێن:”تەمەن درێژ بیت، خۆت و خاووخێزانت سەلامەت بن و هەرچیت هەیە سەلامەت بێت! 6
You will say to him, 'Live in prosperity. Peace to you and peace to your house, and peace be to all that you have.
«”ئێستا بیستوومە کە لەلای ئێوە کاتی بڕینەوەی مەڕەکانە. بە درێژایی ئەو ماوەیەی شوانەکانت لەگەڵ ئێمە لە کارمەل بوون ئازارمان نەدان و هیچیان لێ بزر نەبوو. 7
I hear that you have shearers. Your shepherds have been with us, and we did them no harm, and they missed nothing the whole time they were in Carmel.
لە خزمەتکارەکانی خۆت بپرسە و ئەوان پێت دەڵێن. لەبەر ئەوە با ئەو خزمەتکارانەم پەسەند بن لەلات. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژێکی چاکدا هاتووین، ئەوەی لە دەستت دێت بیدە خزمەتکارەکانت و داودی کوڕت.“» 8
Ask your young men, and they will tell you. Now let my young men find favor in your eyes, for we have come on a festive day. Please give whatever you have on hand to your servants and to your son David.'”
کاتێک خزمەتکارەکان هاتن و بە ناوی داودەوە تەواوی ئەم پەیامەیان بە نابال ڕاگەیاند، چاوەڕێیان کرد. 9
When David's young men arrived, they said all of this to Nabal on David's behalf and then waited.
نابالیش وەڵامی خزمەتکارەکانی داودی دایەوە و گوتی: «داود کێیە و کوڕی یەسا کێیە؟ لەم ڕۆژانەدا ئەو خزمەتکارانە زۆر بوون کە هەریەکە و لەبەردەم گەورەکەی هەڵدێت. 10
Nabal answered David's servants, “Who is David, and who is the son of Jesse? There are many servants these days who are breaking away from their masters.
ئایا نان و ئاو و ئەو ئاژەڵانەی سەرم بڕییوە بۆ ئەوانەی خوری مەڕەکانم دەبڕنەوە، بیبەم و بیدەمە خەڵکێک کە نازانم خەڵکی کوێن؟» 11
Should I take my bread and my water and my meat that I have killed for my shearers, and give it to men who come from I do not know where?”
جا خزمەتکارەکانی داود بە ڕێگاکەیاندا گەڕانەوە، هاتن و هەموو ئەو قسانەیان پێی ڕاگەیاند. 12
So David's young men turned away and came back, and told him everything that was said.
داودیش بە پیاوەکانی گوت: «با هەریەکە و شمشێرەکەی لە خۆی ببەستێت!» جا هەریەکە و شمشێرەکەی لە خۆی بەست، داودیش شمشێرەکەی لە خۆی بەست. نزیکەی چوار سەد پیاو بەدوای داودەوە سەرکەوتن، دوو سەد کەسیش لەلای کەلوپەلەکان مانەوە. 13
David said to his men, “Every man strap on his sword.” So every man strapped on his sword. David also strapped on his sword. About four hundred men followed after David, and two hundred stayed by the baggage.
یەکێک لە خزمەتکارەکان بە ئەبیگایلی ژنی نابالی ڕاگەیاند و گوتی: «داود چەند نێردراوێکی لە چۆڵەوانییەوە نارد بۆ سڵاوکردن لە گەورەمان، بەڵام ئەو هاواری بەسەردا کردن. 14
But one of the young men told Abigail, Nabal's wife; he said, “David sent messengers out of the wilderness to greet our master, and he insulted them.
ئەو پیاوانەش چاکەی زۆریان بۆمان بووە و ئەزیەتیان نەداوین و بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە لە کێڵگە لەگەڵیاندا بووین هیچمان لێ بزر نەبووە. 15
Yet the men were very good to us. We were not harmed and did not miss anything as long as we went with them when we were in the fields.
هەموو ئەو ماوەیەی کە لەگەڵیان بووین و مەڕمان دەلەوەڕاند، شەو و ڕۆژ شوورای دەورمان بوون. 16
They were a wall to us both day and night, all the while we were with them tending the sheep.
ئێستاش بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە بۆ گەورەمان و بۆ ماڵەکەی کارەسات بەڕێوەیە، گەورەمان کابرایەکی بەدفەڕە و قسەی لەگەڵدا ناکرێت.» 17
Therefore know this and consider what you will do, for evil is plotted against our master, and against his whole house. He is such a worthless fellow that one cannot reason with him.”
ئەبیگایلیش بە پەلە دوو سەد نان و دوو مەشکە شەراب و پێنج مەڕی کەوڵکراو و پێنج پێوانە دانەوێڵەی برژاو و سەد هێشووە کشمیش و دوو سەد نانە هەنجیری برد و لە گوێدرێژەکانی بارکرد، 18
Then Abigail hurried and took two hundred loaves, two bottles of wine, five sheep already prepared, five measures of parched grain, one hundred clusters of raisins, and two hundred cakes of figs, and laid them on donkeys.
بە خزمەتکارەکانی گوت: «لەپێشمەوە بڕۆن، منیش وا لە دواتانەوە دێم.» بەڵام بە نابالی مێردی نەگوت. 19
She said to her young men, “Go on before me, and I will come after you.” But she did not tell her husband Nabal.
کاتێک بە سواری گوێدرێژەکەی بە شیوەکەدا دەڕۆیشت، چاوی بە داود و پیاوەکانی کەوت کە بەرەو ڕووی دەهاتنە خوارەوە. 20
As she rode on her donkey and came down by the cover of the mountain, David and his men came down toward her, and she met them.
داودیش قسەی دەکرد و دەیگوت: «بێ سوود هەموو شتەکانی ئەو پیاوەم لە چۆڵەوانیدا پاراست و لە هەموو ئەوەی هی ئەو بوو هیچ بزر نەبوو، کەچی لە جیاتی چاکە خراپەم دەداتەوە. 21
Now David had said, “Surely in vain have I guarded all that this man has in the wilderness, so that nothing was missed of all that belonged to him, and he has returned me evil for good.
با خودا توندترین سزای داود بدات، ئەگەر هەتا بەرەبەیان نێرینەم هێشتەوە لە هەموو ئەوەی هی ئەوە!» 22
May God do so to me, David, and more also, if by the morning I leave so much as one male of all who belong to him.”
کاتێک ئەبیگایل داودی بینی، بە پەلە لە گوێدرێژەکە دابەزی و لەبەردەم داود لەسەر ڕوو کەوت، کڕنۆشی برد، 23
When Abigail saw David, she hurried and got down from her donkey and lay before David facedown and bowed herself to the ground.
خۆی فڕێدا بەرپێی و گوتی: «گەورەم، ئەم تاوانە با لەسەر من بێت، با کارەکەرەکەت پێت بڵێت و گوێ لە قسەکانی بگرە. 24
She lay at his feet and said, “On me alone, my master, be the guilt. Please let your servant speak to you, and listen to the words of your servant.
تکایە با گەورەم دڵی خۆی بە نابالەوە خەریک نەکات، ئەو پیاوە بەدفەڕە، چونکە ناوی بە خۆیەوەیە، ناوی نابالە و گێلایەتی لەلای ئەوە. بەڵام من کارەکەری تۆم و ئەو خزمەتکارانەی تۆم نەبینی کە ناردبووتن. 25
Let not my master regard this worthless fellow, Nabal, for as his name is, so is he. Nabal is his name, and folly is with him. But I your servant did not see the young men of my master, whom you sent.
ئێستاش گەورەم، بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی خۆت، یەزدان کە ڕێگای لێ گرتوویت لە خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە بە دەستی خۆت، ئێستا با دوژمنەکانت وەک نابالیان لێ بێت لەگەڵ هەموو ئەوانەی داوای خراپەت بۆ دەکەن. 26
Now then, my master, as Yahweh lives, and as you live, since Yahweh has restrained you from bloodshed, and from avenging yourself with your own hand, now let your enemies, and those who seek to do evil to my master, be like Nabal.
ئێستاش ئەم دیارییەی کارەکەرەکەت هێناویەتی بۆ گەورەم، با بدرێتە ئەو خزمەتکارانە کە لەدوای گەورەمەوە دەڕۆن. 27
Now let this present that your servant has brought to my master be given to the young men who follow my master.
«هەروەها لە تاوانی کارەکەرەکەت خۆشبە، لەبەر ئەوە بێگومان یەزدان بنەماڵەیەکی چەسپاو بۆ گەورەکەم دروستدەکات، چونکە گەورەکەم لە پێناوی یەزدان دەجەنگێت. با بە درێژایی ژیانت خراپەت تێدا بەدی نەکرێت. 28
Please forgive the trespass of your servant, for Yahweh will certainly make my master a sure house, because my master is fighting the battles of Yahweh; and evil will not be found in you so long as you live.
ئەگەر پیاوێک ڕاست بێتەوە و ڕاوت بنێت و بیەوێ بتکوژێت، یەزدانی پەروەردگارت ژیانی گەورەم لەگەڵ چەپکی ژیان دەپێچێتەوە، ژیانی دوژمنانیشت لەناو لەپی بەردەقانییەوە تووڕ دەدرێن. 29
Though men rise up to pursue you to take your life, yet the life of my master will be bound in the bundle of the living by Yahweh your God; and he will sling away the lives of your enemies, as from the pocket of a sling.
هەروەها کاتێک کە یەزدان هەموو ئەو چاکەیەی سەبارەت بە تۆ فەرموویەتی دەیکات، دەتکاتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل، 30
Yahweh will have done for my master everything he promised you, and has appointed you leader over Israel.
با ئەمە نەبێتە بارێکی گران و کۆسپ لەسەر دڵی گەورەم، کە بڵێن خوێنێکی بەخۆڕاییت ڕشتووە، هەروەها گەورەم بە دەستی خۆی تۆڵەی خۆی کردووەتەوە. جا کە یەزدان چاکەی لەگەڵ گەورەمدا کرد، کارەکەرەکەت لەبیر بێت.» 31
This will not be a staggering burden for you—that you have poured out innocent blood, or because my master attempted to rescue himself. For when Yahweh will do good for my master, remember your servant.”
داودیش بە ئەبیگایلی گوت: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی ئەمڕۆ تۆی ناردووە بۆ پێشوازیکردنم. 32
David said to Abigail, “May Yahweh, the God of Israel, be blessed, he who sent you to meet me today.
بەرەکەتدار بیت بۆ ئەو ژیرییەی کە هەتە، چونکە تۆ ئەمڕۆ منت گەڕاندەوە لە خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوە بە دەستی خۆم. 33
Your wisdom is blessed and you are blessed, because you have kept me today from bloodshed and from avenging myself with my own hand!
بە یەزدانی زیندوو، خودای ئیسرائیل، ئەوەی نەیهێشت خراپەت لەگەڵ بکەم، ئەگەر بە پەلە بەپیرمەوە نەدەهاتیت، هەتا ڕووناکی بەرەبەیان نێرێکم بۆ نابال نەدەهێشتەوە.» 34
For in truth, as Yahweh, the God of Israel, lives, he who has kept me from hurting you, unless you had hurried to come meet me, there would certainly have not been left to Nabal so much as one male baby by morning.”
ئینجا ئەوەی بۆی هێنابوو داود لە دەستی وەرگرت و پێی گوت: «بە سەلامەتی سەربکەوە بۆ ماڵەکەت و ببینە من گوێم لێ گرتیت و داواکارییەکەی تۆم بەجێهێنا.» 35
So David received from her hand what she had brought him; he said to her, “Go up in peace to your house; see, I have listened to your voice and have accepted you.”
پاشان ئەبیگایل هاتەوە لای نابال، بینی ئەوەتا لە ماڵەکەیدا خوان ئامادەکراوە وەک خوانی پاشا، نابال دڵخۆشە و زۆر سەرخۆش بووە. ئینجا هەتا ڕووناکی بەرەبەیان، نە کەم و نە زۆر هیچ شتێکی بۆ نەگێڕایەوە. 36
Abigail went back to Nabal; behold, he was holding a feast in his house, like the feast of a king; and Nabal's heart was merry within him, for he was very drunk. So she told him nothing at all until the morning light.
ئەوە بوو بۆ بەیانی کاتێک سەرخۆشییەکە نابالی بەردا، ژنەکەی ئەو قسانەی بۆ گێڕایەوە، جا تووشی شۆک بوو، وەک بەردی لێ هات. 37
It came about in the morning, when the wine had gone out of Nabal, that his wife told him these things; his heart died within him, and he became like a stone.
ئیتر نزیکەی دوای دە ڕۆژ یەزدان لە نابالی دا و مرد. 38
It came about ten days later that Yahweh attacked Nabal so that he died.
کاتێک داود بیستییەوە کە نابال مردووە، گوتی: «ستایش بۆ یەزدان کە لە کێشەکەم دادپەروەری بۆ کردم، لەو سووکایەتییەی لەلایەن نابالەوە پێم کرا، بەندەکەی لە خراپەکردن پاراست، یەزدان خراپەکەی نابالی بەسەر خۆیدا هێنایەوە.» ئینجا داود ناردی و لەگەڵ ئەبیگایل قسەی کرد هەتا ببێتە ژنی. 39
When David heard that Nabal was dead, he said, “May Yahweh be blessed, who has taken up the cause of my insult from the hand of Nabal and has kept back his servant from evil. He has turned Nabal's evil action back on his own head.” Then David sent and spoke to Abigail, to take her to himself as wife.
جا خزمەتکارەکانی داود هاتنە کارمەل بۆ لای ئەبیگایل و پێیان گوت: «داود ئێمەی بۆ لات ناردووە هەتا بتکاتە ژنی خۆی.» 40
When David's servants had come to Abigail at Carmel, they spoke to her and said, “David has sent us to you to take you to him as his wife.”
ئەویش هەستا و کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی و گوتی: «ئەوەتا کارەکەرەکەت کەنیزەیە بۆ شوشتنی پێی خزمەتکارەکانی گەورەم.» 41
She arose, bowed herself with her face to the ground, and said, “See, your female servant is a servant to wash the feet of the servants of my master.”
بە پەلە هەستا و سواری گوێدرێژێک بوو، پێنج کچە کارەکەریش لەگەڵ پێیدا ڕۆیشتن و دوای نێردراوەکانی داود کەوت و بوو بە ژنی. 42
Abigail hurried and arose, and rode on a donkey with five servant girls of hers who followed her; and she followed David's messengers and became his wife.
هەروەها داود پێشتر ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی هێنابوو، جا هەردووکیان ژنی بوون. 43
Now David had also taken Ahinoam of Jezreel as a wife; both of them became his wives.
شاولیش میخەلی کچی کە ژنی داود بوو، دابوویە پەلتیێلی کوڕی لایش کە خەڵکی گەلیم بوو. 44
Also, Saul had given Michal his daughter, David's wife, to Paltiel son of Laish, who was of Gallim.

< یەکەم ساموئێل 25 >