< یەکەم پاشایان 22 >

سێ ساڵ تێپەڕی و جەنگ لەنێوان ئارام و ئیسرائیل ڕووی نەدا. 1
A przez trzy lata nie było wojny między Syrią a Izraelem.
بەڵام لە ساڵی سێیەم، یەهۆشافاتی پاشای یەهودا چوو بۆ لای پاشای ئیسرائیل. 2
I w trzecim roku Jehoszafat, król Judy, przyjechał do króla Izraela.
پاشای ئیسرائیل بە کاربەدەستەکانی گوتبوو: «ئایا نازانن ڕامۆتی گلعاد هی ئێمەیە و ئێمەش بێدەنگین لەوەی لە دەست پاشای ئارامی وەربگرینەوە؟» 3
Wtedy król Izraela powiedział do swoich sług: Czy wiecie, że Ramot-Gilead należy do nas? A my zwlekamy z odebraniem go z ręki króla Syrii.
لەبەر ئەوە پرسیاری لە یەهۆشافات کرد: «لەگەڵم دێیتە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ؟» یەهۆشافاتیش وەڵامی پاشای ئیسرائیلی دایەوە: «خۆم وەک خۆت و گەلەکەم وەک گەلەکەت و ئەسپەکانیشم وەک ئەسپەکانت.» 4
Zapytał więc Jehoszafata: Czy wyruszysz ze mną na wojnę do Ramot-Gilead? Jehoszafat odpowiedział królowi Izraela: Ja tak, jak i ty, mój lud tak, jak i twój lud, moje konie, jak i twoje konie.
بەڵام یەهۆشافات بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «سەرەتا داوای ڕاوێژ لە یەزدان بکە.» 5
Jehoszafat powiedział jeszcze królowi Izraela: Zapytaj dziś, proszę, o słowo PANA.
ئیتر پاشای ئیسرائیل پێغەمبەرەکانی کۆکردەوە، نزیکەی چوار سەد پیاو بوون، لێی پرسین: «ئایا بچمە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟» ئەوانیش گوتیان: «بڕۆ، پەروەردگار دەیداتە دەستی پاشا.» 6
Król Izraela zebrał więc około czterystu proroków i zapytał ich: Czy mam wyruszyć na wojnę do Ramot-Gilead, czy mam [tego] zaniechać? Odpowiedzieli mu: Wyrusz, bo PAN wyda [je] w ręce króla.
بەڵام یەهۆشافات پرسیاری کرد: «هیچ پێغەمبەرێکی یەزدان لێرە نەماوە لێی بپرسین؟» 7
Ale Jehoszafat zapytał: Czy nie ma tu jeszcze jakiegoś proroka PANA, abyśmy mogli go zapytać?
پاشای ئیسرائیلیش بە یەهۆشافاتی گوت: «پێغەمبەرێکی دیکە ماوە پرسی یەزدانی پێ بکەین، بەڵام من ڕقم لێیەتی، چونکە ئەو سەبارەت بە من پێشبینی چاک ناکات، بەڵکو خراپ، ئەویش میخایوی کوڕی یەملایە.» یەهۆشافاتیش گوتی: «با پاشا ئاوا نەڵێت.» 8
Król Izraela odpowiedział Jehoszafatowi: Jest jeszcze jeden człowiek, przez którego moglibyśmy radzić się PANA, ale ja go nienawidzę, bo nie prorokuje mi nic dobrego, tylko to, co złe. Jest to Micheasz, syn Jimli. Jehoszafat powiedział: Niech król tak nie mówi.
لەبەر ئەوە پاشای ئیسرائیل کاربەدەستێکی بانگکرد و گوتی: «بە پەلە میخایوی کوڕی یەملام بۆ بهێنە!» 9
Wtedy król Izraela zawołał pewnego dworzanina i polecił mu: Przyprowadź tu szybko Micheasza, syna Jimli.
لەو کاتەدا پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا جلی شاهانەیان لەبەرکردبوو، هەریەکە و لەسەر تەختەکەی خۆی دانیشتبوو، لەسەر جۆخینەکەی لای دەروازەی سامیرە، هەموو پێغەمبەرەکانیش لەبەردەمیان پێشبینییان دەکرد. 10
Tymczasem król Izraela i Jehoszafat, król Judy, siedzieli na swoich tronach ubrani w królewskie szaty na placu przed wejściem do bramy Samarii, a przed nimi prorokowali wszyscy prorocy.
سدقیای کوڕی کەنعەنا کە دوو قۆچی ئاسنی بۆ خۆی دروستکردبوو، گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بەمە ورگی ئارامییەکان دەدڕیت هەتا لەناو دەچن.“» 11
A Sedekiasz, syn Kenaany, sporządził sobie żelazne rogi i powiedział: Tak mówi PAN: Nimi będziesz bódł Syryjczyków, aż ich wytępisz.
هەموو پێغەمبەرەکانیش بەم جۆرە پێشبینییان کرد و گوتیان: «پەلاماری ڕامۆتی گلعاد بدە و سەرکەوتوو دەبیت، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» 12
Tak samo prorokowali wszyscy prorocy, mówiąc: Wyrusz do Ramot-Gilead, a poszczęści ci się. PAN bowiem wyda je w ręce króla.
ئەو نێردراوەی چوو میخایو بانگ بکات قسەی لەگەڵ کرد و گوتی: «ئەوەتا قسەی هەموو پێغەمبەرەکان بە یەک دەنگ لە بەرژەوەندی پاشایە، تکایە با قسەی تۆش وەک قسەی یەکێک لەوان بێت و بە باشە قسە بکە.» 13
Wtedy posłaniec, który poszedł, aby przywołać Micheasza, powiedział do niego: Oto teraz słowa proroków jednomyślnie przekazują królowi to, co dobre. Niech twoje słowo, proszę, będzie jak słowo jednego z nich i mów to, co dobre.
بەڵام میخایو گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی یەزدان پێم بفەرموێت ئەوە دەڵێم.» 14
Micheasz odpowiedział: Jak żyje PAN, będę mówił to, co PAN mi powie.
کاتێک هاتە لای پاشا، پاشا لێی پرسی: «میخایو، بچینە ڕامۆتی گلعاد بۆ جەنگ یان نا؟» ئەویش پێی گوت: «هێرش بکەن و سەرکەوتوو بن، یەزدان دەیداتە دەستی پاشا.» 15
A gdy przyszedł do króla, król powiedział do niego: Micheaszu, czy mamy wyruszyć na wojnę do Ramot-Gilead, czy mamy [tego] zaniechać? Odpowiedział: Wyrusz, a poszczęści ci się. PAN bowiem wyda je w ręce króla.
پاشاش پێی گوت: «چەند جار من سوێندم داویت، کە جگە لە ڕاستی بە ناوی یەزدانەوە هیچی دیکەم پێ نەڵێیت؟» 16
I król powiedział do niego: Ileż razy mam cię zaprzysięgać, abyś mi nie mówił nic innego [jak tylko] prawdę w imieniu PANA?
ئینجا میخایو وەڵامی دایەوە: «هەموو ئیسرائیلم بینی لەسەر چیاکان وەک مەڕی بێ شوان پەرتەوازە ببوون، یەزدانیش فەرمووی:”ئەوانە خاوەنیان نییە، با هەریەکە و بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.“» 17
Powiedział więc: Widziałem całego Izraela rozproszonego po górach jak owce niemające pasterza. A PAN powiedział: Oni nie mają pana. Niech każdy wraca do swego domu w pokoju.
پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «پێم نەگوتی ئەو پێشبینی چاک سەبارەت بە من ناکات، بەڵکو خراپ؟» 18
Wtedy król Izraela powiedział do Jehoszafata: Czy nie mówiłem ci, że nie będzie mi prorokować nic dobrego, tylko to, co złe?
میخایو گوتی: «لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانم بینی لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو، هەموو هێزەکانی ئاسمانیش لە دەوروبەری بوون و لەلای ڕاست و چەپیەوە ڕاوەستابوون. 19
[Tamten] powiedział: Słuchaj więc słowa PANA: Widziałem PANA siedzącego na swoim tronie, a wszystkie zastępy niebieskie stojące po jego prawicy i lewicy.
یەزدان فەرمووی:”کێ ئەحاڤ فریودەدات هەتا هێرش بکاتە سەر ڕامۆتی گلعاد و لەوێ بمرێت؟“«یەکێک پێشنیاری ئەمەی کرد و یەکێکی دیکە ئەوە. 20
I PAN zapytał: Kto zwiedzie Achaba, aby wyruszył do Ramot-Gilead i poległ tam? I jeden mówił tak, a drugi inaczej.
ئینجا ڕۆحێک هاتە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان ڕاوەستا و گوتی:”من فریوی دەدەم.“ 21
Wtedy wystąpił duch i stanął przed PANEM, mówiąc: Ja go zwiodę. PAN go zapytał: Jak?
«یەزدانیش لێی پرسی:”بە چی؟“«ئەویش گوتی:”دەچمە دەرەوە و لە دەمی هەموو پێغەمبەرەکانی دەبمە ڕۆحی درۆ.“«یەزدانیش پێی فەرموو:”تۆ فریوی دەدەیت و دەتوانیت، بڕۆ دەرەوە و ئەوە بکە.“ 22
Odpowiedział: Wyjdę i będę duchem kłamliwym w ustach wszystkich jego proroków. [PAN] mu powiedział: Zwiedziesz [go], na pewno ci się uda. Idź i tak uczyń.
«ئێستاش وا یەزدان ڕۆحی درۆی خستووەتە ناو دەمی هەموو پێغەمبەرەکانتەوە. یەزدان بڕیاری دا بەڵاتان بەسەر بهێنێت.» 23
Teraz więc PAN włożył ducha kłamliwego w usta tych wszystkich twoich proroków, gdyż PAN zapowiedział ci nieszczęście.
ئینجا سدقیای کوڕی کەنعەنا هاتە پێشەوە و زللەیەکی لە ڕوومەتی میخایو دا و گوتی: «لەکوێوە ڕۆحی یەزدان لە منەوە پەڕییەوە هەتا قسەت لەگەڵدا بکات؟» 24
Wtedy Sedekiasz, syn Kenaany, podszedł do Micheasza i uderzył go w policzek, mówiąc: Którędy odszedł ode mnie Duch PANA, aby mówić z tobą?
میخایو وەڵامی دایەوە: «دەبینیت کە ئەو ڕۆژە دەچیتە ژووری دواوەی خانوو بۆ ئەوەی خۆت بشاریتەوە.» 25
Micheasz odpowiedział: Ty sam to zobaczysz tego dnia, kiedy wejdziesz do najskrytszej komnaty, aby się ukryć.
ئینجا پاشای ئیسرائیل فەرمانی دا: «میخایو ببە و بیگەڕێنەوە لای ئامۆنی فەرمانڕەوای شارەکە و یۆئاشی کوڕی پاشا، 26
Król Izraela powiedział: Weź Micheasza i zaprowadź go do Amona, namiestnika miasta, i do Joasza, syna króla.
بڵێ:”ئەمە فەرمانی پاشایە: ئەمە بخەنە زیندانەوە و جگە لە کەمێک نان و ئاو هیچی دیکەی پێ مەدەن، هەتا هاتنەوەم بە سەلامەتی.“» 27
I powiesz: Tak mówi król: Wtrąćcie tego [człowieka] do więzienia i żywcie go chlebem utrapienia i wodą ucisku, aż wrócę w pokoju.
میخایو گوتی: «ئەگەر تۆ بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە، یەزدان لە ڕێگەی منەوە هیچی نەفەرمووە!» ئینجا گوتی: «ئەی هەموو گەل، گوێ بگرن!» 28
Ale Micheasz odpowiedział: Jeśli rzeczywiście wrócisz w pokoju, to PAN nie mówił przeze mnie. I dodał: Słuchajcie wszyscy ludzie.
ئیتر پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافاتی پاشای یەهودا سەرکەوتن بۆ ڕامۆتی گلعاد. 29
Tak więc król Izraela i Jehoszafat, król Judy, wyruszyli do Ramot-Gilead.
پاشای ئیسرائیل بە یەهۆشافاتی گوت: «من خۆم دەگۆڕم و دەچمە ناو جەنگەکە، بەڵام تۆ جلوبەرگە شاهانەکەی خۆت لەبەر بکە.» ئینجا پاشای ئیسرائیل خۆی گۆڕی و چووە ناو جەنگەکە. 30
I król Izraela powiedział do Jehoszafata: Przebiorę się i pójdę na bitwę, ty zaś ubierz się w swoje szaty. Następnie król Izraela przebrał się i poszedł na bitwę.
پاشای ئارام فەرمانی بە سی و دوو فەرماندەی گالیسکەکانی دا و گوتی: «شەڕ لەگەڵ هیچ گەورە و بچووکێک مەکەن، جگە لە پاشای ئیسرائیل.» 31
A król Syrii rozkazał swoim trzydziestu dwom dowódcom rydwanów: Nie walczcie ani z małym, ani z wielkim, tylko z samym królem Izraela.
کاتێک کە سەرکردەکانی گالیسکەکان یەهۆشافاتیان بینی، گوتیان: «بە دڵنیاییەوە ئەوە پاشای ئیسرائیلە.» لەبەر ئەوە گەڕانەوە تاکو شەڕی لەگەڵ بکەن، بەڵام کاتێک یەهۆشافات هاواری کرد، 32
A gdy dowódcy rydwanów zobaczyli Jehoszafata, powiedzieli: Na pewno on jest królem Izraela. I zwrócili się przeciwko niemu, aby z nim walczyć, ale Jehoszafat wydał okrzyk.
سەرکردەکانی گالیسکەکان بینییان ئەوە پاشای ئیسرائیل نەبوو، وازیان لە ڕاونانی هێنا. 33
Kiedy dowódcy rydwanów zobaczyli, że on nie jest królem Izraela, odstąpili od niego.
پیاوێکیش بە هەڕەمەکی تیروکەوانەکەی ڕاکێشا و لە درزی نێو بەشەکانی زرێیەکەیەوە پاشای ئیسرائیلی پێکا، ئەویش بە گالیسکەوانەکەی گوت: «دەستت بکێشەوە لەناو سوپاکە بمبە دەرەوە، چونکە بریندار بووم.» 34
A pewien mężczyzna na ślepo naciągnął łuk i ugodził króla Izraela między spojenia pancerza. A ten powiedział swojemu woźnicy: Zawróć i wywieź mnie z pola bitwy, bo jestem ranny.
لەو ڕۆژەدا شەڕەکە زۆر سەخت بوو، پاشا لەناو گالیسکەکەی بەرامبەر بە ئارام ڕاگیرا، ئێوارە مرد و خوێنی برینەکەی بۆ ناو بنی گالیسکەکە چۆڕایەوە. 35
I bitwa wzmogła się tego dnia. Król stał w rydwanie naprzeciw Syryjczyków i wieczorem umarł, a krew spływała z [jego] rany na dno rydwanu.
کاتێک خۆر لە ئاوابوون بوو، هاوارێک بەناو سوپاکەدا بڵاو بووەوە و گوتی: «هەر پیاوە و بۆ خاکەکەی و شارۆچکەکەی خۆی بگەڕێتەوە!» 36
O zachodzie słońca w obozie wydano rozkaz: Każdy do swego miasta i każdy do swojej ziemi.
بەم شێوەیە پاشا مرد، هێنایانەوە سامیرە و لەوێ ناشتیان. 37
Tak więc król umarł i przywieziono go do Samarii, i pogrzebano go w Samarii.
گالیسکەکە لە گۆمەکەی سامیرە شوشترا، لەو شوێنەی لەشفرۆشان خۆیان لێ دەشوشت، سەگ خوێنەکەیان لێستەوە، هەروەک یەزدان فەرمووبووی. 38
A gdy myto rydwan w sadzawce Samarii, psy lizały jego krew, myto także jego zbroję, według słowa PANA, które zapowiedział.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەحاڤ و هەموو ئەوەی کردی و کۆشکە عاجەکەی کە بنیادی نا و هەموو ئەو شارانەی پتەوی کردن لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 39
A pozostałe sprawy Achaba i wszystko, co uczynił, oraz dom z kości słoniowej, który wzniósł, a także wszystkie miasta, które zbudował – czy nie są opisane w kronikach królów Izraela?
ئەحاڤ لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، ئیتر ئەحەزیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 40
I Achab zasnął ze swymi ojcami, a królował jego syn Achazjasz w jego miejsce.
لە چوارەمین ساڵی پاشایەتی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل، یەهۆشافاتی کوڕی ئاسا بوو بە پاشای یەهودا. 41
A Jehoszafat, syn Asy, zaczął królować nad Judą w czwartym roku Achaba, króla Izraela.
یەهۆشافات لە تەمەنی سی و پێنج ساڵی بوو بە پاشا، بیست و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی عەزوڤای کچی شیلحی بوو. 42
Jehoszafat miał trzydzieści pięć lat, gdy zaczął królować, a dwadzieścia pięć lat królował w Jerozolimie. Jego matka [miała] na imię Azuba [i była] córką Szilchiego.
لە هەموو شتێک ڕێچکەی ئاسای باوکی گرتەبەر و لێی لانەدا، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە کردی. بەڵام هێشتا نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل لە بەرزاییەکاندا قوربانییان سەردەبڕی و بخووریان دەسووتاند. 43
I szedł wszystkimi drogami Asy, swego ojca, i nie zboczył z nich, czyniąc to, co było dobre w oczach PANA. Jednak wyżyn nie usunięto. Lud bowiem jeszcze składał ofiary i palił kadzidło na wyżynach.
هەروەها یەهۆشافات لەگەڵ پاشای ئیسرائیل پەیمانی ئاشتی بەست. 44
Jehoszafat także zawarł pokój z królem Izraela.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات و دەستکەوتەکانی کە هەبوو، کارە جەنگییەکانی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون. 45
A pozostałe sprawy Jehoszafata i jego potęga, którą pokazywał, i to, jak walczył – czyż nie są zapisane w kronikach królów Judy?
پاشماوەی ئەو پیاوە لەشفرۆشانەش کە لە سەردەمی ئاسای باوکی مابوونەوە، لە خاکەکە ڕایماڵین. 46
Usunął też z ziemi resztę sodomitów, którzy pozostali za dni Asy, jego ojca.
لەو کاتەدا لە ئەدۆم پاشا نەبوو، بەڵکو بریکارێکی پاشای یەهودا هەبوو. 47
W tym czasie nie [było] króla w Edomie. Królem był namiestnik.
یەهۆشافات کەشتیی بازرگانی دروستکرد تاوەکو بچنە ئۆفیر بۆ هاوردەکردنی زێڕ، بەڵام کەشتییەکان نەچوون، چونکە لە عەچیۆن گەڤەر تێکشکان. 48
Jehoszafat zbudował okręty Tarszisz, aby płynęły do Ofiru po złoto. Lecz nie dopłynęły, bo okręty rozbiły się w Esjon-Geber.
لەو کاتەدا ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ بە یەهۆشافاتی گوت: «با خزمەتکارەکانیشم لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە کەشتییەکانی تۆ بڕۆن.» بەڵام یەهۆشافات ڕازی نەبوو. 49
Wtedy Achazjasz, syn Achaba, powiedział do Jehoszafata: Niech moi słudzy płyną na okrętach z twoimi sługami. Ale Jehoszafat nie chciał.
ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. لە شاری داودی باپیرە گەورەی لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 50
I Jehoszafat zasnął ze swymi ojcami, i został pogrzebany wraz z nimi w mieście Dawida, swego ojca. W jego miejsce królował jego syn Joram.
لە حەڤدەیەمین ساڵی پاشایەتی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، ئەحەزیای کوڕی ئەحاڤ لە سامیرە بوو بە پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 51
Achazjasz, syn Achaba, zaczął królować nad Izraelem w Samarii w siedemnastym roku Jehoszafata, króla Judy, i królował nad Izraelem dwa lata.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، ڕێچکەی دایک و باوکی گرتەبەر، هەروەها ڕێگاکەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات کە بەهۆیەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات. 52
Czynił to, co złe w oczach PANA, idąc drogą swego ojca, drogą swej matki i drogą Jeroboama, syna Nebata, który przywiódł Izraela do grzechu.
بەعلی پەرست و کڕنۆشی بۆ برد، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلی پەست کرد، هەروەک ئەوەی باوکی کردبووی. 53
Służył bowiem Baalowi, oddawał mu pokłon i pobudzał do gniewu PANA, Boga Izraela, według wszystkiego, co czynił jego ojciec.

< یەکەم پاشایان 22 >