< یەکەم کۆرنسۆس 14 >

بەدوای خۆشەویستی بکەون، تامەزرۆی بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز بن، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا. 1
Sekvu amon; tamen deziregu spiritajn donacojn, sed prefere, ke vi profetadu.
ئەوەی بە زمانی ڕۆحی دەدوێت، قسە بۆ خەڵک ناکات، بەڵکو بۆ خودا، کەس لێی تێناگات، چونکە بە ڕۆحی پیرۆز باسی نهێنی دەکات. 2
Ĉar tiu, kiu per lingvo parolas, ne al homoj parolas, sed al Dio; ĉar neniu komprenas, sed en la spirito li parolas misterojn.
بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوە بۆ بنیادنان و هاندان و دڵنەوایی خەڵک دەدوێت. 3
Sed la profetanto parolas al homoj edifon kaj konsilon kaj konsolon.
ئەوەی بە زمان دەدوێت، خۆی بنیاد دەنێت، بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوا کڵێسا بنیاد دەنێت. 4
Tiu, kiu per lingvo parolas, edifas sin mem; sed la profetanto edifas la eklezion.
حەز دەکەم هەمووتان بە زمانەکان بدوێن، بەڵام باشترە پەیامی خودا ڕابگەیەنن. ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت گەورەترە لەوەی بە زمانەکان دەدوێت، مەگەر لێکی بداتەوە، تاکو کڵێسا بنیادنانی دەستبکەوێت. 5
Mi volas, ke vi ĉiuj parolu per lingvoj, sed prefere, ke vi profetadu; kaj pli granda estas la profetanto, ol la per lingvoj parolanta, krom se li ankaŭ interpretas, por ke la eklezio ricevu edifon.
ئێستا ئەی خوشک و برایانم، ئەگەر هاتمە لاتان و بە زمانەکان دوام، چ سوودێکم بۆتان دەبێت، مەگەر بە ئاشکراکراوێک یان بە زانیارییەک یان بە پەیامێک لە خوداوە یان بە فێرکردنێک بۆتان بدوێم؟ 6
Sed nun, fratoj, se mi venus al vi, parolante per lingvoj, kiel mi vin helpus, se mi ne parolus al vi, aŭ en formo de malkaŝado, aŭ de sciado, aŭ de profetado, aŭ de instruado?
تەنانەت ئەو شتە بێ ڕۆحانەی دەنگ دەردەکەن، شمشاڵ یان قیسارە، ئەگەر ئاوازی جیاواز نەدات، چۆن بزانرێت ئەوەی دەژەنرێت شمشاڵە یان قیسارەیە؟ 7
Eĉ la senvivaĵoj, kiuj produktas sonon, ĉu fluto, ĉu harpo, se ili ne donas diferencon en la sonoj, kiel oni scios, kio estas flutata aŭ harpata?
ئەگەر کەڕەنا دەنگێکی ڕوون نەدات، کێ بۆ شەڕ خۆی ئامادە دەکات؟ 8
Ĉar se la trumpeto donos necertan voĉon, kiu pretiĝos por batalo?
ئێوەش ئاوا، ئەگەر بە زمان قسەیەکی ڕوون نەکەن، ئەوەی گوتراوە چۆن دەزانرێ؟ چونکە هەر لە هەوادا دەدوێن. 9
Tiel ankaŭ vi, se vi per la lango ne donas parolon facile kompreneblan, kiel oni scios, kio estas parolata? ĉar en la aeron vi parolus.
بێگومان لە جیهاندا چەندین جۆر زمان هەیە و هیچیان بێ واتا نین. 10
Eble estas tiom da specoj de voĉoj en la mondo, kaj nenia estas sensignifa.
بۆیە ئەگەر لەو زمانە تێنەگەم کە قسەی پێ دەکرێت، بۆ قسەکەر دەبمە بەربەری، قسەکەریش بەربەرییە بۆ من، 11
Se do mi ne scios la signifon de la voĉo, mi estos, rilate la parolanton, barbaro, kaj la parolanto estos por mi barbaro.
ئێوەش بە هەمان شێوەن. لەبەر ئەوەی بە پەرۆشن بۆ بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز، کەواتە هەوڵ بدەن لەو بەهرانە زیاد بکەن کە لە پێناوی بنیادنانی کڵێسایە. 12
Tiel same ankaŭ vi, dum vi fervore deziras spiritajn donacojn, klopodu, ke vi havu abunde por la edifo de la eklezio.
لەبەر ئەم هۆیە ئەوەی بە زمان دەدوێت، با نوێژ بکات تاکو لێکی بداتەوە، 13
Tial kiu parolas per lingvo, tiu preĝu, ke li interpretu.
چونکە ئەگەر بە زمانێک نوێژ بکەم، ڕۆحم نوێژ دەکات، بەڵام مێشکم بێ بەروبوومە. 14
Ĉar se mi preĝas per lingvo, mia spirito preĝas, sed mia intelekto estas senfrukta.
کەواتە چی بکەم؟ بە ڕۆح نوێژ دەکەم، هەروەها بە مێشکیشم نوێژ دەکەم. بە ڕۆح گۆرانی دەڵێم، هەروەها بە مێشکیشم گۆرانی دەڵێم. 15
Kio do estas? Mi preĝos spirite, kaj mi preĝos ankaŭ intelekte; mi kantos spirite, kaj mi kantos ankaŭ intelekte.
ئەگینا، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز ستایشی خودا بکەیت، چۆن کەسێکی ناشارەزا بە سوپاسکردنەکەت بڵێت «ئامین»، کە نازانێت تۆ چی دەڵێی؟ 16
Alie, se vi benas spirite, kiamaniere tiu, kiu okupas la lokon de la malklerulo, diros Amen ĉe via dankesprimo? ĉar li ne scias, kion vi diras.
سوپاسکردنەکەت باشە، بەڵام نابێتە مایەی بنیادنانی کەسێکی دیکە. 17
Ĉar vi ja bone dankesprimas, sed la alia ne estas edifata.
سوپاسی خودا دەکەم کە لە هەمووتان زیاتر بە زمانەکان دەدوێم، 18
Mi dankas Dion, mi parolas per lingvoj pli ol vi ĉiuj;
بەڵام لە کڵێسادا، ئەو پێنج وشە ڕوونەی کە دەبێتە هۆی فێرکردنی خەڵکی، باشترە لە دە هەزار وشەی بە زمانێک. 19
tamen en la eklezio mi preferus paroli kvin vortojn per mia intelekto, por ke mi instruu ankaŭ aliajn, ol dek mil vortojn per lingvo.
خوشکان، برایان، لە بیرکردنەوەدا منداڵ مەبن. لە خراپەدا وەک منداڵ بێبەری بن، بەڵام لە بیرکردنەوەدا پێگەیشتوو بن. 20
Fratoj, ne estu infanoj en viaj mensoj; tamen en malico estu infanetoj, sed en la mensoj estu plenaĝuloj.
لە تەوراتدا نووسراوە: «یەزدان دەفەرموێ، «[بە زمانی بێگانەکان و بە لێوی نامۆکان قسە بۆ ئەم گەلە دەکەم، لەگەڵ ئەوەش گوێم لێ ناگرن.]» 21
En la leĝo estas skribite: Per balbutantaj lipoj kaj per lingvo fremda Mi parolos al ĉi tiu popolo; kaj tamen tiel ili ne volos aŭskulti Min, diras la Eternulo.
کەواتە زمانەکان نیشانەن، نەک بۆ باوەڕداران، بەڵکو بۆ بێباوەڕان، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا بۆ بێباوەڕان نییە، بەڵکو بۆ باوەڕدارانە. 22
Tial la lingvoj estas kiel signo, ne al la kredantoj, sed al la nekredantoj; sed la profetpovo estas kiel signo, ne al la nekredantoj, sed al la kredantoj.
بۆیە ئەگەر کڵێسا هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوە و هەموو بە زمانەکان بدوێن، هەر کەسێکی ناشارەزا یان بێباوەڕێک بێتە ژوورەوە، ئایا ناڵێت کە ئێوە وڕێنە دەکەن؟ 23
Se do la tuta eklezio kunvenos, kaj ĉiuj parolos per lingvoj, kaj tien envenos nekleruloj aŭ nekredantoj, ĉu ili ne diros, ke vi frenezas?
بەڵام ئەگەر هەموو پەیامی خودا ڕابگەیەنن و یەکێکی بێباوەڕ یاخود کەسێکی ناشارەزا بێتە ژوورەوە، لەبەردەم هەمووان ویژدانی تاوانباری دەکات، لەلایەن هەمووانەوە حوکم دەدرێت، 24
Sed se ĉiuj profetos, kaj envenos nekredanto aŭ neklerulo, li estos konvinkata de ĉiuj, li estos juĝata de ĉiuj;
نهێنییەکانی دڵی ئاشکرا دەبێت، کڕنۆش دەبات و خودا دەپەرستێت، ڕایدەگەیەنێت: «بەڕاستی خودا لەنێوتاندایە!» 25
la sekretoj de lia koro estos elmontrataj; kaj sekve li falos sur sian vizaĝon kaj adoros Dion, deklarante, ke Dio ja estas ĉe vi.
ئەی خوشک و برایان، ئیتر چی بڵێین؟ کاتێک کۆدەبنەوە هەر یەکێک لە ئێوە زەبوورێک، فێرکردنێک ئاشکراکردنێک، زمانێک یان لێکدانەوەیەکی هەیە. با هەموو شتێک بۆ بنیادنان بێت. 26
Kio do estas, fratoj? Kiam vi kunvenas, ĉiu havas psalmon, havas instruon, havas malkaŝaĵon, havas lingvon, havas interpretaĵon. Ĉio fariĝu por edifo.
ئەگەر کەسانێک بە زمانێک بدوێن، با دوو یان ئەوپەڕی سێ کەس بن و لەدوای یەک بدوێن، کەسێکیش لێکی بداتەوە. 27
Se oni parolas per lingvo, tio estu duope, aŭ triope je plejmulto, kaj laŭvice; kaj unu interpretu;
بەڵام ئەگەر لێکدەرەوە نەبوو، با لە کڵێسا بێدەنگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت. 28
sed se ne ĉeestas interpretanto, oni silentu en la eklezio; kaj li parolu al si kaj al Dio.
با دوو یان سێ پێغەمبەر بدوێن، ئەوانی دیکەش وتەکانیان هەڵبسەنگێنن. 29
Kaj la profetoj parolu duope aŭ triope, kaj la aliaj interdiferencigu.
بەڵام ئەگەر ئاشکراکردنێک بۆ یەکێک لە دانیشتووان هات، با یەکەمیان بێدەنگ بێت، 30
Sed se al alia apudsidanta io malkaŝiĝos, la unua silentu.
چونکە هەمووتان دەتوانن یەک بە یەک پەیامی خودا ڕابگەیەنن، تاکو هەموو فێربن و هانبدرێن. 31
Ĉar vi ĉiuj povas profeti unuope laŭvice, por ke ĉiuj lernu, kaj ĉiuj ricevu konsilon;
ڕۆحی پێغەمبەران بۆ پێغەمبەران ملکەچە، 32
kaj la spiritoj de la profetoj estas submetataj al la profetoj;
چونکە خودا خودای شێواندن نییە، بەڵکو خودای ئاشتییە. هەروەک لە هەموو کڵێساکانی گەلی پیرۆزی خودا، 33
ĉar Dio estas Dio ne de konfuzo, sed de paco; kiel en ĉiuj eklezioj de la sanktuloj.
با ژنان لە کڵێساکاندا بێدەنگ بن، چونکە ڕێیان پێنەدراوە بدوێن، بەڵکو وەک تەوراتیش دەفەرموێ با ملکەچ بن. 34
La virinoj silentadu en la eklezioj; ĉar ne estas permesate al ili paroli, sed ili submetiĝu, kiel ankaŭ diras la leĝo.
بەڵام ئەگەر ویستیان شتێک فێربن، لە ماڵەوە لە مێردەکانیان بپرسن، چونکە شورەییە بۆ ژن لە کڵێسادا بدوێت. 35
Kaj se ili volas lerni ion, ili demandu al siaj edzoj hejme; ĉar estas honte por virino paroli en la eklezio.
ئایا پەیامی خودا لە ئێوەوە سەرچاوەی گرتووە، یان تەنها بۆ ئێوە هاتووە؟ 36
Kio? ĉu el vi la vorto de Dio eliris? ĉu ĝi venis al vi solaj?
ئەگەر یەکێک خۆی بە پێغەمبەر یان کەسێکی ڕۆحانی بزانێت، با باش بزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم ڕاسپاردەی مەسیحی باڵادەستە. 37
Se iu ŝajnas al si esti profeto aŭ laŭspirita, li sciiĝu pri tio, kion mi skribas al vi, ke ĝi estas la ordono de la Sinjoro.
بەڵام ئەگەر یەکێک پشتگوێی خست، با هەر پشتگوێ بخرێت. 38
Sed se iu ne scias, li ne sciu.
کەواتە خوشک و برایانم، تامەزرۆی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا بن و ڕێگری مەکەن لە دوان بە زمانەکان. 39
Tial, fratoj, deziregu profeti, kaj ne malpermesu paroli per lingvoj.
بەڵام با هەموو شتێک بە دروستی و ڕێکوپێکی بێت. 40
Sed ĉio fariĝu konvene kaj laŭorde.

< یەکەم کۆرنسۆس 14 >