< یەکەم پوختەی مێژوو 8 >

بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم، 1
نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو. 2
کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود، 3
ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، 4
گێرا، شەفوفان و حورام. 5
ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران: 6
نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو. 7
شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، 8
لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 9
یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 10
لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو. 11
کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 12
هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا. 13
هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 14
زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 15
میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون. 16
زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 17
یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون. 18
یاقیم، زکری، زەبدی، 19
ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 20
عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون. 21
یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 22
عەبدۆن، زکری، حانان، 23
حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 24
یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون. 25
شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 26
یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون. 27
ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون. 28
یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 29
عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 30
گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 31
میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. 32
نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. 33
یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو، مەریڤ‌بەعلیش میخای بوو. 34
ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز. 35
ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 36
مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. 37
ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون. 38
کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 39
کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون. 40

< یەکەم پوختەی مێژوو 8 >