< یەکەم پوختەی مێژوو 21 >

شەیتان لە دژی ئیسرائیل ڕاوەستا و داودی لێ هاندان بۆ سەرژمێریکردنی ئیسرائیل. 1
An adversary arose against Israel and incited David to count Israel.
داودیش بە یۆئاب و فەرماندەکانی سوپای گوت: «بڕۆن و سەرژمێری ئیسرائیل بکەن، لە بیری شابەعەوە هەتا دان. پاشان وەرنەوە لام بۆ ئەوەی ژمارەیان بزانم.» 2
David said to Joab and to the commanders of the army, “Go, count the people of Israel from Beersheba to Dan and report back to me, that I may know their number.”
بەڵام یۆئاب وەڵامی دایەوە: «با یەزدان جەنگاوەرەکانی سەد ئەوەندە زیاتر بکات. ئەی پاشای گەورەم، ئایا هەموویان خزمەتکاری گەورەم نین؟ ئیتر بۆچی گەورەم داوای ئەمە دەکات؟ بۆچی ئیسرائیل تووشی تاوان بکات؟» 3
Joab said, “May Yahweh make his army a hundred times greater than it is. But my master the king, do they not all serve my master? Why does my master want this? Why bring guilt on Israel?”
لەگەڵ ئەوەشدا پاشا بڕیارەکەی خۆی بەسەر یۆئابدا سەپاند، ئیتر یۆئاب چووە دەرەوە و بە هەموو ئیسرائیلدا گەڕا، ئینجا هاتەوە ئۆرشەلیم. 4
But the king's word was enforced against Joab. So Joab left and went throughout all Israel. Then he came back to Jerusalem.
یۆئاب ئەنجامی سەرژمێرییەکەی دایە داود: لە هەموو ئیسرائیل ملیۆنێک و سەد هەزار پیاوی بە توانا لە بەکارهێنانی شمشێر هەبوون، لە یەهوداش چوار سەد و حەفتا هەزار هەبوون. 5
Then Joab reported the total of the count of the fighting men to David. There were in Israel 1,100,000 men who drew the sword. Judah alone had 470,000 soldiers.
بەڵام یۆئاب لێڤی و بنیامینییەکانی لەگەڵیان نەژمارد، چونکە ڕقی لە فەرمانەکەی پاشا دەبووەوە. 6
But Levi and Benjamin were not counted among them, for the king's command had disgusted Joab.
ئەم فەرمانە لەلای خوداش خراپ بوو، لەبەر ئەوە سزای ئیسرائیلی دا. 7
God was offended by this action, so he attacked Israel.
داودیش بە خودای گوت: «بەم کارەم گوناهێکی زۆر گەورەم کرد، ئێستاش تکایە لە تاوانی بەندەکەت خۆشبە، چونکە ڕەفتارێکی زۆر گێلانەم کرد.» 8
David said to God, “I have greatly sinned by doing this. Now take away your servant's guilt, for I have acted very foolishly.”
یەزدان بە گادی فەرموو، کە پەیامی خودای بە داود ڕادەگەیاند: 9
Yahweh told Gad, David's prophet,
«بڕۆ بە داود بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من سێ هەڵبژاردە دەخەمە بەردەمت و تۆش یەکێکیان هەڵبژێرە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەم لەسەرت.“» 10
“Go say to David, 'This is what Yahweh says: I am giving you three choices. Choose one of them.'”
ئیتر گاد چوو بۆ لای داود و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بۆ خۆت هەڵبژێرە، 11
So Gad went to David and said to him, “Yahweh says this, 'Choose one of these:
سێ ساڵ قاتوقڕی، یان سێ مانگ هەڵاتن لەبەردەم دوژمنەکەت کە بە شمشێر ڕاوت دەنێت، یان سێ ڕۆژ شمشێری یەزدان بە دەرد لە خاکەکە دەدات و فریشتەی یەزدانیش لە هەموو سنوورەکانی ئیسرائیلدا وێرانکاری دەکات.“ئێستا ببینە چی وەڵامی خودا بدەمەوە کە منی ناردووە.» 12
either three years of famine, three months being pursued by your enemies and being caught by their swords, or else three days of Yahweh's sword, that is, a plague in the land, with the angel of Yahweh destroying throughout all the land of Israel.' Now then, decide what answer I should take to the one who sent me.”
داودیش بە گادی گوت: «زۆر لە تەنگانەدام، با بکەومە دەستی یەزدان، چونکە ئەو بەزەیی زۆر زۆرە، بەڵام با نەکەومە ژێر دەستی مرۆڤەوە.» 13
Then David said to Gad, “I am in great distress! Let me fall into the hand of Yahweh rather than into the hand of man, for his merciful actions are very great.”
لەبەر ئەوە یەزدان دەردی خستە ناو ئیسرائیلەوە، ئیتر حەفتا هەزار پیاو لە ئیسرائیل مردن. 14
So Yahweh sent a plague on Israel, and seventy thousand people died.
هەروەها خودا فریشتەیەکی بۆ سەر ئۆرشەلیم نارد بۆ ئەوەی وێرانی بکات، کاتێک وێرانی دەکرد، یەزدان تەماشای کرد و کارەساتەکەی ڕاگرت، بە فریشتە وێرانکەرەکەی فەرموو: «بەسە! ئێستا دەست هەڵبگرە!» فریشتەکەی یەزدان لەو کاتەدا لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی ڕاوەستابوو. 15
God sent an angel to Jerusalem to destroy it. As he was about to destroy it, Yahweh watched and changed his mind about the harm. He said to the destroying angel, “Enough! Now draw back your hand.” At that time the angel of Yahweh was standing at the threshing floor of Ornan the Jebusite.
داود سەری هەڵبڕی و بینی فریشتەکەی یەزدان لەنێوان زەوی و ئاسماندا ڕاوەستاوە، شمشێرەکەی بەدەستەوەیە و بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕایکێشاوە. داود و ئەو پیرانەی کە جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو بەسەر ڕوویاندا کەوتن. 16
David looked up and saw the angel of Yahweh standing between earth and heaven, having a drawn sword in his hand raised over Jerusalem. Then David and the elders, clothed in sackcloth, lay facedown on the ground.
داود بە خودای گوت: «ئایا من نەبووم کە فەرمانم دا سەرژمێری گەل بکەن؟ منم ئەوەی کە گوناهم کردووە، لە ڕاستیدا من خراپەم کرد، بەڵام ئەم مەڕانە چییان کردووە؟ ئەی یەزدان، خودای من، تکایە با سزاکەت بۆ من و بنەماڵەکەم بێت، نەک ئەم دەردە لەسەر گەلەکەت بەردەوام بێت.» 17
David said to God, “Is it not I that commanded that the army be numbered? I did this wicked thing. But these sheep, what have they done? Yahweh my God! Let your hand strike me and my family, but do not let the plague remain on your people.”
ئینجا فریشتەکەی یەزدان بە گادی فەرموو، کە بە داود بڵێت، با داود سەربکەوێت و لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی قوربانگایەک بۆ یەزدان دابمەزرێنێت. 18
So the angel of Yahweh commanded Gad to say to David, that David should go up and build an altar for Yahweh at the threshing floor of Ornan the Jebusite.
داودیش بەپێی قسەکەی گاد کە بە ناوی یەزدانەوە گوتی، سەرکەوت. 19
So David went up as Gad instructed him to do in the name of Yahweh.
لە کاتێکدا ئەرەونا گەنمی دەکوتا، ئاوڕی دایەوە و فریشتەکەی بینی، چوار کوڕەکەی ئەرەونا کە لەگەڵیدا بوون خۆیان شاردەوە. 20
While Ornan was threshing wheat, he turned and saw the angel. He and his four sons with him hid themselves.
پاشان داود بەرەو لای ئەرەونا هات، ئەرەونا چاوی هەڵبڕی بینی کە داود بەرەو لای ئەو دێت، لە جۆخینەکە چووە دەرەوە، کڕنۆشی بۆ داود برد و سەری خستە سەر زەوی. 21
When David came to Ornan, Ornan looked and saw David. He left the threshing floor and bowed to David with his face to the ground.
داود بە ئەرەونای گوت: «شوێنی جۆخینەکەم بدەرێ تاکو قوربانگایەک بۆ یەزدان بنیاد بنێم و دەردەکە لە کۆڵ گەل ببێتەوە، بە نرخی تەواوی خۆی بمدەرێ.» 22
Then David said to Ornan, “Sell me this threshing floor, so I can build an altar for Yahweh. I will pay the full price, so that the plague may be removed from the people.”
ئەرەوناش بە داودی گوت: «بۆ خۆتی ببە و با پاشای گەورەم چی بە چاک دەزانێت ئەوە بکات. تەماشا بکە. ئەوە گا بۆ قوربانی سووتاندن و جەنجەڕ بۆ دار و گەنمەکەش بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە. هەمووی دەدەم.» 23
Ornan said to David, “Take it as your own, my master the king. Do with it what is good in your sight. Look, I will give you oxen for burnt offerings, threshing sledges for wood, and wheat for the grain offering; I will give it all to you.”
بەڵام داودی پاشا بە ئەرەونای گوت: «نەخێر، بەڵکو بە نرخی تەواوی خۆی دەیکڕم، چونکە ئەوەی هی تۆیە نایبەم بۆ یەزدان، قوربانی سووتاندنی بەخۆڕایی سەر ناخەم.» 24
King David said to Ornan, “No, I insist on buying it for the full price. I will not take what is yours and offer it as a burnt offering to Yahweh if it costs me nothing.”
لەبەر ئەوە داود بەرامبەر بە شوێنەکە شەش سەد شاقل زێڕی دایە ئەرەونا. 25
So David paid six hundred shekels of gold for the place.
داود لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەرخست. لە یەزدان پاڕایەوە، ئەویش بە ئاگر لە ئاسمانەوە بۆ سەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن وەڵامی دایەوە. 26
David built an altar for Yahweh there and offered on it burnt offerings and fellowship offerings. He called on Yahweh, who answered him with fire from heaven on the altar for burnt offerings.
پاشان یەزدان فەرمانی بە فریشتەکە کرد و ئەویش شمشێرەکەی گەڕاندەوە ناو کێلانەکەی. 27
Then Yahweh gave an order to the angel, and the angel put his sword back into its sheath.
لەو کاتەدا کە داود بینی یەزدان لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی وەڵامی دایەوە، لەوێدا قوربانی سەربڕی. 28
When David saw that Yahweh had answered him at the threshing floor of Ornan the Jebusite, he performed the sacrifice there at that same time.
لەو کاتەدا چادرەکەی پەرستنی یەزدان کە موسا لە چۆڵەوانیدا دروستی کردبوو، لەگەڵ قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن، لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوون. 29
Now at that time, Yahweh's tabernacle, which Moses had made in the wilderness, and the altar for burnt offerings, were at the high place at Gibeon.
بەڵام داود نەیتوانی بچێتە بەردەمی هەتا پرسیار لە خودا بکات، چونکە لە شمشێرەکەی فریشتەی یەزدان دەترسا. 30
However, David could not go there to ask for God's direction, because he was afraid of the sword of the angel of Yahweh.

< یەکەم پوختەی مێژوو 21 >