< マタイの福音書 24 >

1 第三項 イエズスエルザレムの滅亡等を豫言し給ふ イエズス[神]殿を出でて往き給ひけるに、弟子等[神]殿の構造を示さんとて近づきしかば、
عیسا لە پەرستگا هاتە دەرەوە، هێشتا لە ڕێگا بوو کاتێک قوتابییەکانی لێی هاتنە پێشەوە تاکو سەرنجی بۆ تەلارەکانی پەرستگا ڕابکێشن.
2 答へて曰ひけるは、汝等此一切の物を見るか、我誠に汝等に告ぐ、此處には一の石も崩れずして石の上に遺されじ、と。
عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»
3 斯て橄欖山に坐し給へるに、弟子等竊に近づきて云ひけるは、此事等のあらんは何時なるぞ、又汝の再臨と世の終との兆は何なるぞ。 (aiōn g165)
کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟» (aiōn g165)
4 イエズス答へて曰ひけるは、汝等人に惑はされじと注意せよ、
عیسا وەڵامی دایەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات،
5 其は多くの人我名を冒し來りて、我はキリストなりと云ひて、多くの人を惑はすべければなり。
چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن”من مەسیحەکەم،“زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.
6 即汝等戰闘と戰闘の風説を聞かん、而も慎みて心を騒がす事勿れ、是等の事蓋あるべし、然れど終は未至らざるなり。
جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن، چونکە دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە.
7 即民は民に、國は國に立逆らひ、又疫病飢饉地震處々にあらん、
نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت.
8 是皆苦の初なり。
بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن.
9 其時人々汝等を困難に陥入れ、又死に處し、汝等我名の為に萬民に憎まれん。
«ئینجا بۆ چەوسانەوە بە گرتنتان دەدەن و دەتانکوژن، هەموو نەتەوەکان لەبەر ناوی من ڕقیان لێتان دەبێتەوە.
10 其時多くの人躓きて、互に反應し互に憎み、
ئەو کاتە زۆر کەس واز لە باوەڕەکەیان دەهێنن و یەکتری بە گرتن دەدەن و ڕقیان لە یەکتری دەبێتەوە.
11 又僞預言者多く起りて、多くの人を惑はさん、
زۆر پێغەمبەری درۆزن دەردەکەون، زۆر کەس چەواشە دەکەن.
12 且不義の溢れたるによりて、多數の人の愛冷えん、
لەبەر زۆربوونی خراپە، خۆشەویستی زۆر کەس سارد دەبێتەوە.
13 然れど終まで耐忍ぶ人は救はるべし。
بەڵام ئەوەی تاکو کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.
14 [天]國の此福音は、萬民に證として全世界に宣傳へられん、斯て後終は至るべし。
ئەم مزگێنی پاشایەتییەش لە هەموو جیهاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک شایەتییەک بۆ هەموو نەتەوەکان، ئینجا کۆتاییەکە دێت.
15 然れば汝等、預言者ダニエルに託りて告げられし「最憎むべき荒廃」が聖所に厳然たるを見ば、
«لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن [قێزەونی وێرانکەر] لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)،
16 読む人悟るべし。其時ユデアに居る人は山に遁るべし、
ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن،
17 屋根に居る人は、其家より何物をか取出ださんとて下るべからず、
ئەوەی لە سەربانە با نەیەتە خوارەوە تاکو شتەکانی لە ماڵەوە ببات.
18 畑に居る人は、其上着を取らんとて歸るべからず。
هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات.
19 其日に當りて懐胎せる人、乳を哺まする人は禍なる哉。
لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر!
20 汝等の遁ぐる事の、或は冬、或は安息日に當らざらん事を祈れ。
نوێژ بکەن با هەڵاتنتان لە زستان یان لە شەممەدا نەبێت،
21 其時には、世の始より曾て無く、又後にも有るまじき程の、大なる患難あるべければなり。
چونکە لەو کاتەدا تەنگانەیەکی وا گەورە ڕوودەدات کە لە سەرەتای جیهانەوە هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.
22 其日若縮められずば、救はるる人なからん、然れど其日は、選まれたる人々の為に縮めらるべし。
«ئەگەر ئەو ڕۆژانە کەم نەکرابوونایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەوانەی هەڵبژێردراون، ئەو ڕۆژانە کەم دەکرێنەوە.
23 其時若人ありて汝等に、「看よキリストは此處に在り、彼處に在り」と云ふとも信ずること勿れ、
ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن:”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“یان:”ئەوەتا لەوێیە!“باوەڕ مەکەن،
24 其は僞キリスト及僞預言者起りて、大なる徴と奇蹟とを行ひ、能ふべくんば選まれたる人々をさへも惑はさんとすべければなり。
چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانەی گەورە و پەرجوو دەکەن، بە شێوەیەک ئەگەر بکرێت تەنانەت هەڵبژێردراوانیش چەواشە دەکەن.
25 我預之を汝等に告げたるぞ。然れば汝等假令、「看よキリストは荒野に在り」と云はるとも出ること勿れ、
ئەوەتا پێشوەخت پێم گوتن.
26 「看よ奥室に在り」と云はるとも信ずること勿れ、
«لەبەر ئەوە ئەگەر پێیان گوتن:”ئەوەتا لە چۆڵەوانییە!“مەڕۆن، یان”ئەوەتا لە ژوورەوەیە!“باوەڕ مەکەن،
27 其は電光の東より出て西にまで見ゆる如く、人の子の來るも亦然るべければなり。
چونکە وەک چۆن هەورەتریشقە دێت و ڕووناکی دەدات لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
28 総て屍の在る處には鷲も亦集らん。
کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.
29 此日々の患難の後、直に日晦み、月其光を與へず、星天より隕ち、天の能力総て動揺せん。
«دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، «[خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]
30 其時人の子の徴空に現れん。其時又地の民族悉く哭き、人の子が大なる能力と威光とを以て空の雲に乗り來るを見ん。
«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت.
31 彼聲高き喇叭を持てる己が天使等を遣はし、天の此涯まで、四方より其選まれし人々を集めしめん。
فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە.
32 汝等無花果樹より喩を學べ、其枝既に柔ぎて葉の生ずる時、汝等は夏の近きを知る。
«پەند لە دار هەنجیر وەربگرن: کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە.
33 斯の如く、此一切の事を見ば、既に門に近しと知れ。
بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش هەموو ئەم شتانە دەبینن، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە.
34 我誠に汝等に告ぐ、是等の事の皆成る迄は、現代は過ぎざらん。
ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی.
35 天地は過ぎん、然れど我言は過ぎざるべし。
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
36 其日其時をば何人も知らず、天使すらも知らず、知り給へるは唯父獨のみ。
«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکانی ئاسمان و نە کوڕەکە، تەنها باوک نەبێت.
37 ノエの日に於る如く、人の子の來るも亦然らん。
ڕۆژانی نوح چۆن بوو، کاتی هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
38 即洪水の前の頃、ノエの方舟に入る其日までも、人々飲み食ひ娶り嫁ぎして、
وەک چۆن لە ڕۆژانی پێش لافاوەکە دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، هەتا ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە،
39 洪水來りて悉く彼等を引浚ふまで知らざりし如く、人の子の來るも亦然らん。
کەس نەیدەزانی چی ڕوودەدات، هەتا لافاوەکە هات و هەمووی برد. هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
40 其時二人畑に在らんに、一人は取られ一人は遺されん。
لەو کاتەدا دوو پیاو لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
41 二人の女磨を挽き居らんに、一人は取られ一人は遺されん。
دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
42 然れば汝等警戒せよ、汝等の主の來り給ふは何れの時なるかを知らざればなり。
«لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن لە چ ڕۆژێکدا مەسیحی خاوەن شکۆتان دێتەوە.
43 汝等之を知れ、家父若盗賊の來るべき時を知らば、必警戒して其家を穿たせじ。
بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتێکدا دز دێتە سەری، ئێشک دەگرێت و نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت.
44 然れば汝等も用意してあれ、汝等の知らざる時に人の子來るべければなり。
کەواتە ئێوەش ئامادە بن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.
45 時に應じて糧を其僕等に與へさせんとて、主人が彼等の上に立てたる、忠誠怜悧なる僕を誰と思ふぞ。
«کەواتە ئەو کۆیلە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی کردوویەتی بە لێپرسراوی خزمەتکارەکانی دیکەی تاکو لە کاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟
46 其主人の來らん時、然するを見出されたる僕は福なり。
خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.
47 我誠に汝等に告ぐ、主人は其凡ての所有を是に宰らしめん。
ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت.
48 然れど若彼惡しき僕、心の中に「主人の來ること遅し」と謂ひて、
بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە خراپە و لە دڵی خۆیدا دەڵێ:”گەورەکەم دوادەکەوێت،“
49 其同輩に殴掛り、酒徒と酒食を共にせば、
بەو هۆیەوە دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە هاوکارەکانی و لەگەڵ سەرخۆشان دەخوات و دەخواتەوە.
50 其僕の主人、彼が思はざる日、知らざる時に來りて、
ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت.
51 之を處罰し、其報を僞善者と同じうすべし、其處には痛哭と切歯とあらん。
ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ دووڕوواندا دادەنێت، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.

< マタイの福音書 24 >