< תְהִלִּים 130 >

שִׁ֥יר הַֽמַּעֲלֹ֑ות מִמַּעֲמַקִּ֖ים קְרָאתִ֣יךָ יְהוָֽה׃ 1
گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!
אֲדֹנָי֮ שִׁמְעָ֪ה בְקֹ֫ולִ֥י תִּהְיֶ֣ינָה אָ֭זְנֶיךָ קַשֻּׁבֹ֑ות לְ֝קֹ֗ול תַּחֲנוּנָֽי׃ 2
ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.
אִם־עֲוֹנֹ֥ות תִּשְׁמָר־יָ֑הּ אֲ֝דֹנָ֗י מִ֣י יַעֲמֹֽד׃ 3
ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟
כִּֽי־עִמְּךָ֥ הַסְּלִיחָ֑ה לְ֝מַ֗עַן תִּוָּרֵֽא׃ 4
بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین.
קִוִּ֣יתִי יְ֭הוָה קִוְּתָ֣ה נַפְשִׁ֑י וְֽלִדְבָרֹ֥ו הֹוחָֽלְתִּי׃ 5
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی.
נַפְשִׁ֥י לַֽאדֹנָ֑י מִשֹּׁמְרִ֥ים לַ֝בֹּ֗קֶר שֹׁמְרִ֥ים לַבֹּֽקֶר׃ 6
گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان.
יַחֵ֥ל יִשְׂרָאֵ֗ל אֶל־יְה֫וָה כִּֽי־עִם־יְהוָ֥ה הַחֶ֑סֶד וְהַרְבֵּ֖ה עִמֹּ֣ו פְדֽוּת׃ 7
ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.
וְ֭הוּא יִפְדֶּ֣ה אֶת־יִשְׂרָאֵ֑ל מִ֝כֹּ֗ל עֲוֹנֹתָֽיו׃ 8
هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی.

< תְהִלִּים 130 >