< תְהִלִּים 121 >

שִׁ֗יר לַֽמַּ֫עֲלֹ֥ות אֶשָּׂ֣א עֵ֭ינַי אֶל־הֶהָרִ֑ים מֵ֝אַ֗יִן יָבֹ֥א עֶזְרִֽי׃ 1
گۆرانی گەشتیاران. چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
עֶ֭זְרִי מֵעִ֣ם יְהוָ֑ה עֹ֝שֵׂ֗ה שָׁמַ֥יִם וָאָֽרֶץ׃ 2
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.
אַל־יִתֵּ֣ן לַמֹּ֣וט רַגְלֶ֑ךָ אַל־יָ֝נ֗וּם שֹֽׁמְרֶֽךָ׃ 3
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
הִנֵּ֣ה לֹֽא־יָ֭נוּם וְלֹ֣א יִישָׁ֑ן שֹׁ֝ומֵ֗ר יִשְׂרָאֵֽל׃ 4
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت.
יְהוָ֥ה שֹׁמְרֶ֑ךָ יְהוָ֥ה צִ֝לְּךָ֗ עַל־יַ֥ד יְמִינֶֽךָ׃ 5
یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،
יֹומָ֗ם הַשֶּׁ֥מֶשׁ לֹֽא־יַכֶּ֗כָּה וְיָרֵ֥חַ בַּלָּֽיְלָה׃ 6
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.
יְֽהוָ֗ה יִשְׁמָרְךָ֥ מִכָּל־רָ֑ע יִ֝שְׁמֹ֗ר אֶת־נַפְשֶֽׁךָ׃ 7
یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت.
יְֽהוָ֗ה יִשְׁמָר־צֵאתְךָ֥ וּבֹואֶ֑ךָ מֵֽ֝עַתָּ֗ה וְעַד־עֹולָֽם׃ 8
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

< תְהִלִּים 121 >