< 1 Chroniques 3 >

1 Voici les fils de David, qui lui naquirent à Hébron. Le premier-né, Amnon, d’Achinoam de Jizreel; le second, Daniel, d’Abigaïl de Carmel;
ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون: ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛ دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛
2 le troisième, Absalom, fils de Maaca, fille de Talmaï, roi de Gueschur; le quatrième, Adonija, fils de Haggith;
سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور، چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
3 le cinquième, Schephatia, d’Abithal; le sixième, Jithream, d’Égla, sa femme.
پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو، شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
4 Ces six lui naquirent à Hébron. Il régna là sept ans et six mois, et il régna trente-trois ans à Jérusalem.
داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد. داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.
5 Voici ceux qui lui naquirent à Jérusalem. Schimea, Schobab, Nathan et Salomon, quatre de Bath-Schua, fille d’Ammiel;
ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون: شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.
6 Jibhar, Élischama, Éliphéleth,
هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،
7 Noga, Népheg, Japhia, Élischama,
نۆگە، نەفەگ، یافیع،
8 Éliada et Éliphéleth, neuf.
ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.
9 Ce sont là tous les fils de David, outre les fils des concubines. Et Tamar était leur sœur.
هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
10 Fils de Salomon: Roboam. Abija, son fils; Asa, son fils; Josaphat, son fils;
کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو، ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام، ئاسا کوڕی ئەبیا، یەهۆشافات کوڕی ئاسا،
11 Joram, son fils; Achazia, son fils; Joas, son fils;
یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات، ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام، یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
12 Amatsia, son fils; Azaria, son fils; Jotham, son fils;
ئەمەسیا کوڕی یۆئاش، عەزەریا کوڕی ئەمەسیا، یۆتام کوڕی عەزەریا،
13 Achaz, son fils; Ézéchias, son fils; Manassé, son fils;
ئاحاز کوڕی یۆتام، حەزقیا کوڕی ئاحاز، مەنەشە کوڕی حەزقیا،
14 Amon, son fils; Josias, son fils.
ئامۆن کوڕی مەنەشە و یۆشیا کوڕی ئامۆن.
15 Fils de Josias: le premier-né, Jochanan; le second, Jojakim; le troisième, Sédécias; le quatrième, Schallum.
کوڕەکانی یۆشیا: یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو، دووەمیان یەهۆیاقیم و سێیەمیان سدقیا و چوارەمیشیان شەلوم بوو.
16 Fils de Jojakim: Jéconias, son fils; Sédécias, son fils.
ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە: یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو، دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.
17 Fils de Jéconias: Assir, dont le fils fut Schealthiel,
نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل: شەئەلتیێلی کوڕی،
18 Malkiram, Pedaja, Schénatsar, Jekamia, Hoschama et Nedabia.
هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
19 Fils de Pedaja: Zorobabel et Schimeï. Fils de Zorobabel: Meschullam et Hanania; Schelomith, leur sœur;
کوڕەکانی پەدایا: زروبابل و شیمعی. کوڕەکانی زروبابل: مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان.
20 et Haschuba, Ohel, Bérékia, Hasadia, Juschab-Hésed, cinq.
هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.
21 Fils de Hanania: Pelathia et Ésaïe; les fils de Rephaja, les fils d’Arnan, les fils d’Abdias, les fils de Schecania.
نەوەکانی حەنەنیا: پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
22 Fils de Schecania: Schemaeja. Fils de Schemaeja: Hattusch, Jigueal, Bariach, Nearia et Schaphath, six.
کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون: شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
23 Fils de Nearia: Éljoénaï, Ézéchias et Azrikam, trois.
کوڕەکانی نەعەریا: ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
24 Fils d’Éljoénaï: Hodavia, Éliaschib, Pelaja, Akkub, Jochanan, Delaja et Anani, sept.
کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی: هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

< 1 Chroniques 3 >