< Galates 3 >

1 Ô Galates insensés, qui vous a ensorcelés, vous devant les yeux de qui Jésus Christ a été dépeint, crucifié [au milieu de vous]?
ئەی گەلاتیاییە گێلەکان! کێ جادووی لێکردوون؟ لەپێش چاوتان وێنەی عیسای مەسیح بە لە خاچ دراوی کێشرا!
2 Je voudrais seulement apprendre ceci de vous: avez-vous reçu l’Esprit sur le principe des œuvres de loi, ou de l’ouïe de [la] foi?
تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟
3 Êtes-vous si insensés? Ayant commencé par l’Esprit, achèveriez-vous maintenant par la chair?
ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێکرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟
4 Avez-vous tant souffert en vain, si toutefois c’est en vain?
ئایا لەخۆڕایی ئەوەندە ئازارتان چێژت؟ ئایا بەڕاستی لەخۆڕایی بوو؟
5 Celui donc qui vous fournit l’Esprit et qui opère des miracles au milieu de vous, [le fait-il] sur le principe des œuvres de loi, ou de l’ouïe de [la] foi?
ئەوەی ڕۆحتان پێ دەبەخشێت و لەنێوانتاندا پەرجوو دەکات، ئایا بەهۆی کارکردنە بە شەریعەت، یاخود بەهۆی باوەڕە بەوەی بیسترا؟
6 comme Abraham a cru Dieu, et cela lui fut compté à justice.
وەک چۆن ئیبراهیم [باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.]
7 Sachez donc que ceux qui sont sur le principe de [la] foi, ceux-là sont fils d’Abraham.
جا بزانن ئەوانەی لە باوەڕدان، نەوەی ئیبراهیمن.
8 Or l’écriture, prévoyant que Dieu justifierait les nations sur le principe de [la] foi, a d’avance annoncé la bonne nouvelle à Abraham: « En toi toutes les nations seront bénies ».
نووسراوە پیرۆزەکە پێشتر بینیویەتی کە خودا نەتەوەکان بەهۆی باوەڕ بێتاوان دەکات، پێشتر مژدەی بە ئیبراهیم دا، پێی فەرموو: [هەموو نەتەوەکان لە ڕێگەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن.]
9 De sorte que ceux qui sont sur le principe de [la] foi sont bénis avec le croyant Abraham.
کەواتە ئەوانەی باوەڕدارن، لەگەڵ ئیبراهیمی باوەڕدار بەرەکەتدار دەبن.
10 Car tous ceux qui sont sur le principe des œuvres de loi sont sous malédiction; car il est écrit: « Maudit est quiconque ne persévère pas dans toutes les choses qui sont écrites dans le livre de la loi pour les faire ».
هەموو ئەوانەی پشت بە کرداری شەریعەت دەبەستن، لەژێر نەفرەتن، چونکە نووسراوە: [هەرکەسێک لە هەموو نووسراوی پەڕتووکەکانی تەورات نەچەسپێت بۆ پەیڕەوکردن، نەفرەت لێکراوە.]
11 Or que par [la] loi personne ne soit justifié devant Dieu, cela est évident, parce que: « Le juste vivra de foi ».
ئاشکرایە لە بەرامبەر خودا کەس بە شەریعەت بێتاوان ناکرێت، چونکە: [ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏]
12 Mais la loi n’est pas sur le principe de [la] foi, mais: « Celui qui aura fait ces choses vivra par elles ».
بەڵام شەریعەت پشت بە باوەڕ نابەستێت، بەڵکو: [ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.]
13 Christ nous a rachetés de la malédiction de la loi, étant devenu malédiction pour nous (car il est écrit: « Maudit est quiconque est pendu au bois »),
مەسیح ئێمەی لە نەفرەتی شەریعەت کڕییەوە، بەوەی لە پێناوماندا بووە نەفرەت، چونکە نووسراوە: [هەرکەسێک لەسەر دار هەڵبواسرێت نەفرەت لێکراوە.]
14 afin que la bénédiction d’Abraham parvienne aux nations dans le christ Jésus, afin que nous recevions par la foi l’Esprit promis.
ئەو ئێمەی کڕییەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەرەکەتی ئیبراهیم بۆ نەتەوەکان بێت، تاکو بەهۆی باوەڕەوە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆز بەدەستبهێنین.
15 Frères, je parle selon l’homme: personne n’annule une alliance qui est confirmée, même [celle] d’un homme, ni n’y ajoute.
خوشکان، برایان، با نموونەیەکی مرۆڤانەتان بۆ بهێنمەوە: ئەگەر یەکێک پەیمانێکی مۆرکراوی پێ بێت، کەس ناتوانێت بەتاڵی بکاتەوە یاخود شتێکی بخاتە سەر.
16 Or c’est à Abraham que les promesses ont été faites, et à sa semence. Il ne dit pas: “et aux semences”, comme [parlant] de plusieurs; mais comme [parlant] d’un seul: – « et à ta semence », qui est Christ.
هەروەک بەڵێنەکان بۆ ئیبراهیم و نەوەکەی گوتراوە. نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت: «بە نەوەکان» وەک ئەوەی زۆر بن، بەڵام [بە نەوەی تۆ،] واتە یەک، ئەوەی مەسیحە.
17 Or je dis ceci: que la loi, qui est survenue 430 ans après, n’annule point une alliance antérieurement confirmée par Dieu, de manière à rendre la promesse sans effet.
مەبەستم ئەمەیە: ئەو شەریعەتەی پاش چوار سەد و سی ساڵ هات، پەیمانی چەسپاوی پێشووی خودا هەڵناوەشێنێتەوە، تاکو بەڵێنەکە بشکێنێت،
18 Car si l’héritage est sur le principe de loi, il n’est plus sur le principe de promesse; mais Dieu a fait le don à Abraham par promesse.
چونکە ئەگەر میرات بەهۆی شەریعەتەوە هەبێت، ئیتر بەهۆی بەڵێنەوە نییە. بەڵام خودا بە نیعمەتی خۆی بەڵێنی بە ئیبراهیم دا.
19 Pourquoi donc la loi? Elle a été ajoutée à cause des transgressions, jusqu’à ce que vienne la semence à laquelle la promesse est faite, ayant été ordonnée par des anges, par la main d’un médiateur.
کەواتە شەریعەت بۆ چییە؟ بەهۆی پێشێلکردنەکانەوە زیادکراوە، هەتا ئەو کاتەی نەوەی بەڵێنپێدراو دێت، لە ڕێگەی فریشتەکان بە دەستی پەیوەندی ڕێکخەرێک ڕێکخرا.
20 Or un médiateur n’est pas [médiateur] d’un seul, mais Dieu est un seul.
پەیوەندی ڕێکخەر تەنها نوێنەری یەک لایەن نییە، بەڵام خودا یەکە.
21 La loi est-elle donc contre les promesses de Dieu? Qu’ainsi n’advienne! Car s’il avait été donné une loi qui ait le pouvoir de faire vivre, la justice serait en réalité sur le principe de [la] loi.
ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو.
22 Mais l’écriture a renfermé toutes choses sous le péché, afin que la promesse, sur le principe de [la] foi en Jésus Christ, soit donnée à ceux qui croient.
بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن.
23 Or avant que la foi vienne, nous étions gardés sous [la] loi, renfermés pour la foi qui devait être révélée;
پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو.
24 de sorte que la loi a été notre conducteur jusqu’à Christ, afin que nous soyons justifiés sur le principe de [la] foi;
تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان بکرێین.
25 mais, la foi étant venue, nous ne sommes plus sous un conducteur,
بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین.
26 car vous êtes tous fils de Dieu par la foi dans le christ Jésus.
هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە،
27 Car vous tous qui avez été baptisés pour Christ, vous avez revêtu Christ:
چونکە کاتێک لە ئاو هەڵکێشران، هەمووتان لەگەڵ مەسیح یەکتانگرت و مەسیحتان وەک جلوبەرگێک لەبەرکرد.
28 il n’y a ni Juif, ni Grec; il n’y a ni esclave, ni homme libre; il n’y a ni mâle, ni femelle; car vous tous, vous êtes un dans le christ Jésus.
جولەکە و ناجولەکە نییە، کۆیلە و ئازاد نییە، ژن و پیاو نییە، چونکە هەمووتان بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیح، یەکن.
29 Or si vous êtes de Christ, vous êtes donc [la] semence d’Abraham, héritiers selon [la] promesse.
جا ئەگەر ئێوە هی مەسیح بن، ئەوا لە نەوەی ئیبراهیمن و بەگوێرەی بەڵێنەکە میراتگرن.

< Galates 3 >