< Ezekiel 18 >

1 'And there is a word of Jehovah unto me, saying:
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 'What — to you, ye — using this simile Concerning the ground of Israel, saying: Fathers do eat unripe fruit, And the sons' teeth are blunted?
«بۆچی ئەم پەندە بەسەر خاکی ئیسرائیلدا هەڵدەدەن و دەڵێن: «”باوکان بەرسیلەیان خوارد، ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبنەوە“؟
3 I live — an affirmation of the Lord Jehovah, Ye have no more the use of this simile in Israel.
«یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئیتر بۆتان نابێت ئەم پەندە لە ئیسرائیلدا بهێننەوە و بڵێن،
4 Lo, all the souls are Mine, As the soul of the father, So also the soul of the son — they are Mine, The soul that is sinning — it doth die.
چونکە هەموو گیانێک هی منە، گیانی باوک وەک گیانی منداڵ، هەردووکیان هی منن. ئەو کەسەی گوناه بکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت.
5 And a man, when he is righteous, And hath done judgment and righteousness,
«گریمان ئەگەر پیاوێکی ڕاستودروست هەبێت و دادوەری و ڕاستودروستی بکات:
6 On the mountains he hath not eaten, And his eyes he hath not lifted up Unto idols of the house of Israel, And the wife of his neighbour defiled not, And to a separated woman cometh not near,
لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات و چاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت؛ ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات و لەگەڵ ئافرەت جووت نەبێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی؛
7 A man — he doth not oppress, His pledge to the debtor he doth return, Plunder he doth not take away, His bread to the hungry he doth give, And the naked doth cover with a garment,
ستەم لە کەس نەکات، بەڵکو بارمتەی قەرزدار بگەڕێنێتەوە؛ ماڵی کەس زەوت نەکات، بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی و جل بکاتە بەر ڕووت؛
8 In usury he doth not give, and increase taketh not, From perversity he turneth back his hand, True judgment he doth between man and man.
پارە بە سوو نەدات و نرخی شتومەک گران نەکات؛ دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە و لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤدا دڵسۆزانە دادوەری بکات.
9 In My statutes he doth walk, And My judgments he hath kept — to deal truly, Righteous [is] he, he surely liveth, An affirmation of the Lord Jehovah.
فەرزەکانم پەیڕەو بکات و بە ڕەوایی حوکمەکانم بەجێبهێنێت. ئەوا ئەو پیاوە ڕاستودروستە، بێگومان دەژیێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
10 And — he hath begotten a son, A burglar — a shedder of blood, And he hath made a brother of one of these,
«گریمان ئەگەر کوڕێکی هەبێت، توندوتیژی یان خوێنڕێژی بکات، یان یەکێکی دیکە لەم کارانەی
11 And he all those hath not done, For even on the mountains he hath eaten, And the wife of his neighbour he hath defiled,
کە باوکی نەیکردووە: «لە نزرگەی سەر چیاکان بخوات، ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بکات،
12 The afflicted and needy he hath oppressed, Plunder he hath taken violently away, A pledge he doth not return, And unto the idols he hath lifted up his eyes, Abomination he hath done!
ستەم لە هەژار و نەدار بکات، شتی خەڵکی زەوت بکات، قەرز نەداتەوە، چاوی بۆ بتەکان هەڵببڕێت، کاری قێزەون ئەنجام بدات،
13 In usury he hath given, and increase taken, And he liveth: he doth not live, All these abominations he hath done, He doth surely die, his blood is on him.
پارە بە سوو بدات و نرخی شتومەک گران بکات. ئایا دەژیێت؟ ناژیێت! لەبەر ئەوەی هەموو ئەم کارە قێزەونانەی کردووە، بێگومان دەکوژرێت، خوێنی لە ملی خۆی دەبێت.
14 And — lo, he hath begotten a son, And he seeth all the sins of his father, That he hath done, and he feareth, And doth not do like them,
«بەڵام گریمان ئەگەر ئەو کوڕەش کوڕێکی بوو و هەموو گوناهەکانی باوکی بینی کە کردی و وەک ئەوی نەکرد:
15 On the mountains he hath not eaten, And his eyes he hath not lifted up Unto idols of the house of Israel, The wife of his neighbour he hath not defiled,
«لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات، چاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت، ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات،
16 A man — he hath not oppressed, A pledge he hath not bound, And plunder he hath not taken away, His bread to the hungry he hath given, And the naked he covered with a garment,
ستەم لە کەس نەکات، داوای بارمتە نەکات و هیچ شتێک زەوت نەکات، بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی و جل بکاتە بەر ڕووت،
17 From the afflicted he hath turned back his hand, Usury and increase he hath not taken, My judgments he hath done, In My statutes he hath walked, He doth not die for the iniquity of his father, He doth surely live.
دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە، سوو وەرنەگرێت و نرخی شتومەک گران نەکات، بەڵکو حوکمەکانم بەجێبهێنێت و فەرزەکانم پەیڕەو بکات. ئەو بە تاوانی باوکی نامرێت، بێگومان دەژیێت.
18 His father — because he used oppression, Did violently Plunder a brother, And that which [is] not good did in the midst of his people, And lo, he is dying in his iniquity.
بەڵام باوکی لەبەر ئەوەی ستەمی کردووە و ماڵی براکەی زەوت کردووە و ئەوەی باش نییە لەنێو گەلەکەی کردوویەتی، ئەو بە تاوانی خۆی دەمرێت.
19 And ye have said, Wherefore hath not the son, Borne of the iniquity of the father? And — the son judgment and righteousness hath done, All My statutes he hath kept, And he doeth them, he surely liveth.
«ئێوە دەڵێن:”بۆچی کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت؟“کە کوڕ ڕاستودروستی و دادپەروەری ئەنجام داوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێناوە و کاری پێ کردووە، لەبەر ئەوە بێگومان دەژیێت.
20 The soul that doth sin — it doth die. A son doth not bear of the iniquity of the father, And a father doth not bear of the iniquity of the son, The righteousness of the righteous is on him, And the wickedness of the wicked is on him.
ئەو کەسەی گوناه دەکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت. کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت و باوکیش تاوانی کوڕەکەی هەڵناگرێت. کەسی ڕاستودروست ڕاستییەکەی بۆ خۆیەتی و کەسی خراپەکاریش خراپەکەی بۆ خۆیەتی.
21 And the wicked — when he turneth back From all his sins that he hath done, And he hath kept all My statutes, And hath done judgment and righteousness, He doth surely live, he doth not die.
«بەڵام ئەگەر خراپەکار لە هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی گەڕایەوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێنا و دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام دا، بێگومان دەژیێت و نامرێت.
22 All his transgressions that he hath done Are not remembered to him, In his righteousness that he hath done he liveth.
هەموو یاخیبوونەکانی کە کردوویەتی باس ناکرێن، بەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی دەژیێت.
23 Do I at all desire the death of the wicked? An affirmation of the Lord Jehovah, Is it not in his turning back from his way — And he hath lived?
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئایا من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش دەبم؟ ئایا شادمان نیم کە لە ڕەفتارەکانی بگەڕێتەوە و بژیێت؟
24 And in the turning back of the righteous from his righteousness, And he hath done perversity, According to all the abominations That the wicked hath done, he doth — thus he liveth, All his righteousnesses that he hath done are not remembered, For his trespass that he hath trespassed, And for his sin that he hath sinned, For them he doth die.
«لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر مرۆڤی ڕاستودروستیش لە ڕاستودروستییەکەی گەڕایەوە و تاوان ئەنجام بدات و وەک هەموو کردەوە قێزەونەکانی خراپەکار بکات، ئایا دەژیێت؟ هەموو ئەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی باس ناکرێن. بەو ناپاکییەی کە کردوویەتی و بەو گوناهەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت.
25 And ye have said, Not pondered is the way of the Lord. Hear, I pray you, O house of Israel, My way — is it not pondered? Are not your ways unpondered?
«ئێوەش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ئێستا ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن: ئایا ڕێگای من دادپەروەرانە نییە؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟
26 In the turning back of the righteous from his righteousness, And he hath done perversity, And he is dying by them, for his perversity That he hath done he dieth.
ئەگەر کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی خۆی بگەڕێتەوە و تاوان ئەنجام بدات، ئەوا بەهۆیەوە دەمرێت، بەهۆی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت.
27 And in the turning back of the wicked From his wickedness that he hath done, And he doth judgment and righteousness, He his soul doth keep alive.
بەڵام ئەگەر خراپەکار لە خراپەکەی کە کردوویەتی بگەڕێتەوە، دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام بدات، ئەوا ژیانی خۆی دەپارێزێت.
28 And he seeth and turneth back, From all his transgressions that he hath done, He doth surely live, he doth not die,
لەبەر ئەوەی هەموو یاخیبوونەکانی خۆی کە کردبووی بینی و لێیان گەڕایەوە، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت.
29 And the house of Israel have said, Not pondered is the way of the Lord, My ways — are they not pondered? O house of Israel — are not your ways unpondered?
بنەماڵەی ئیسرائیلیش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێگاکانی من دادپەروەرانە نین؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟
30 Therefore, each according to his ways I judge you, O house of Israel? An affirmation of the Lord Jehovah, Turn ye back, yea, turn yourselves back, From all your transgressions, And iniquity is not to you for a stumbling-block,
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، دادگاییتان دەکەم، هەریەکەتان بەگوێرەی ڕەفتاری خۆی. تۆبە بکەن و لە هەموو یاخیبوونەکانتان بگەڕێنەوە و تاوان نابێت بە کۆسپ لە ڕێگاتان.
31 Cast from off you all your transgressions, By which ye have transgressed, And make to you a new heart, and a new spirit, And why do ye die, O house of Israel?
هەموو یاخیبوونەکانتان کە پێی یاخیبوون فڕێبدەن، دڵێکی تازە و ڕۆحێکی تازە بۆ خۆتان بەدەستبهێنن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟
32 For I have no pleasure in the death of the dying, An affirmation of the Lord Jehovah, And turn ye back and live!
چونکە من بە مردنی هیچ کەسێک دڵخۆش نابم، جا تۆبە بکەن و بژین! ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

< Ezekiel 18 >