< Psalms 44 >

1 For the Chief Musician. By the sons of Korah. A contemplative psalm. We have heard with our ears, God; our fathers have told us what work you did in their days, in the days of old.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. خودایە، بە گوێی خۆمان بیستمان، باوباپیرانمان پێیان ڕاگەیاندین، تۆ لە ڕۆژگاری ئەوان، لە ڕۆژگاری کۆن چیت کردووە.
2 You drove out the nations with your hand, but you planted them. You afflicted the peoples, but you spread them abroad.
بە دەستی خۆت نەتەوەکانت ڕیشەکێش کرد و باوباپیرانی ئێمەت چاند، گەلانت وردوخاش کرد و گەشەت بە باوباپیرانمان دا.
3 For they didn’t get the land in possession by their own sword, neither did their own arm save them; but your right hand, your arm, and the light of your face, because you were favourable to them.
ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت، بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو، هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست.
4 God, you are my King. Command victories for Jacob!
تۆ پاشا و خودای منی، تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب.
5 Through you, we will push down our adversaries. Through your name, we will tread down those who rise up against us.
لە ڕێگەی تۆوە دوژمنەکانمان دەبەزێنین، بە ناوی تۆوە ناحەزەکانمان پێشێل دەکەین.
6 For I will not trust in my bow, neither will my sword save me.
من پشت بە کەوانەکەم نابەستم، شمشێرەکەم ڕزگارم ناکات.
7 But you have saved us from our adversaries, and have shamed those who hate us.
بەڵام تۆ لە دوژمنەکانمان ڕزگارت کردین، تۆ ناحەزەکانی ئێمەت ڕیسوا کرد.
8 In God we have made our boast all day long. We will give thanks to your name forever. (Selah)
بە درێژایی ڕۆژ شانازی بە خوداوە دەکەین، هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەین.
9 But now you rejected us, and brought us to dishonour, and don’t go out with our armies.
بەڵام ئێستا وازت لێ هێناوین و ڕیسوات کردین، لەگەڵ سوپاکانمان دەرناچیت.
10 You make us turn back from the adversary. Those who hate us take plunder for themselves.
وات لێکردین لەبەر دوژمنەکانمان ڕابکەین، ناحەزەکانمان تاڵانیان کردین.
11 You have made us like sheep for food, and have scattered us amongst the nations.
وەک مەڕ بۆ سەربڕین بەدەستەوەت داین، لەنێو نەتەوەکان پەرشوبڵاوت کردینەوە.
12 You sell your people for nothing, and have gained nothing from their sale.
گەلی خۆتت هەرزان فرۆش کردووە، قازانجت لە فرۆشتنەکەیان نەکردووە.
13 You make us a reproach to our neighbours, a scoffing and a derision to those who are around us.
لەلای نەتەوەکانی دراوسێمان ئێمەت کردووە بە مایەی ڕیسوایی، بە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن لەلای ئەوانەی دەوروبەرمان.
14 You make us a byword amongst the nations, a shaking of the head amongst the peoples.
ئێمەت کردووە بە پەندی نەتەوەکان، خەڵکی سەریان بادەدەن لە ئاستمان.
15 All day long my dishonour is before me, and shame covers my face,
ڕیسواییم بە درێژایی ڕۆژ لەپێشمە، شەرمەزاریم ڕووی داپۆشیوم،
16 at the taunt of one who reproaches and verbally abuses, because of the enemy and the avenger.
لەبەر دەنگی توانج لێدەر و جنێو پێدەرم، لە ڕووی دوژمن و تۆڵەسێنەر.
17 All this has come on us, yet we haven’t forgotten you. We haven’t been false to your covenant.
ئەمانەمان هەمووی بەسەرهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا تۆمان لەبیر نەکردووە، پەیمانی تۆمان نەشکاندووە.
18 Our heart has not turned back, neither have our steps strayed from your path,
دڵمان پاشگەز نەبووەتەوە، پێیەکانمان ڕێگای تۆیان بەرنەداوە.
19 though you have crushed us in the haunt of jackals, and covered us with the shadow of death.
بەڵام تۆ وردوخاشت کردین و ئێمەت کردە جێگای چەقەڵ، بە سێبەری مەرگ داتپۆشین.
20 If we have forgotten the name of our God, or spread out our hands to a strange god,
ئەگەر ناوی خودای خۆمان لەبیر بکردایە، یان دەستمان لەبەر خوداوەندێکی بیانی پان بکردایەوە،
21 won’t God search this out? For he knows the secrets of the heart.
ئایا لەلای خودا ئاشکرا نەدەبوو، چونکە هەموو نهێنییەکانی دڵ دەزانێت؟
22 Yes, for your sake we are killed all day long. We are regarded as sheep for the slaughter.
لەگەڵ ئەمەشدا لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.
23 Wake up! Why do you sleep, Lord? Arise! Don’t reject us forever.
ئەی پەروەردگار، بەئاگا بە! بۆ خەواڵوو بوویت؟ هەستە! هەتاهەتایە وازمان لێمەهێنە!
24 Why do you hide your face, and forget our affliction and our oppression?
بۆچی ڕووی خۆتمان لێ دەشاریتەوە؟ بۆچی تەنگانە و چەوسانەوەمان لەبیردەکەیت؟
25 For our soul is bowed down to the dust. Our body clings to the earth.
گیانمان بەرەو خاک شۆڕ بووەتەوە، سکمان بە زەوییەوە نووساوە.
26 Rise up to help us. Redeem us for your loving kindness’ sake.
ڕاپەڕە! بگە فریامان! لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمانکڕەوە.

< Psalms 44 >