< Psalms 33 >

1 Rejoice in the LORD, you righteous! Praise is fitting for the upright.
ئەی سەرڕاستان گۆرانی شادی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشکردن لە دڵڕاستان دەوەشێتەوە.
2 Give thanks to the LORD with the lyre. Sing praises to him with the harp of ten strings.
بە ساز ستایشی یەزدان بکەن، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقای بۆ بژەنن.
3 Sing to him a new song. Play skilfully with a shout of joy!
سروودێکی نوێی بۆ بڵێن، بە کارامەیی مۆسیقا بژەنن، بە هەلهەلەوە.
4 For the LORD’s word is right. All his work is done in faithfulness.
فەرمایشتی یەزدان ڕاستە، لە هەموو کردارەکانی دڵسۆزە.
5 He loves righteousness and justice. The earth is full of the loving kindness of the LORD.
یەزدان ڕاستودروستی و دادپەروەری خۆشدەوێت، زەوی پڕ بووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
6 By the LORD’s word, the heavens were made: all their army by the breath of his mouth.
بە فەرمانی یەزدان ئاسمان دروستکرا، بە هەناسەی دەمی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان.
7 He gathers the waters of the sea together as a heap. He lays up the deeps in storehouses.
ئاوی دەریا وەک بەنداو کۆدەکاتەوە و زەریاکان دەخاتە ناو ئەمبارەوە.
8 Let all the earth fear the LORD. Let all the inhabitants of the world stand in awe of him.
با هەموو زەوی لە یەزدان بترسێت، با هەموو خەڵکی دنیا سام دایانگرێت!
9 For he spoke, and it was done. He commanded, and it stood firm.
لەبەر ئەوەی کە فەرمووی، پەیدا بوو، فەرمانی دا، بوو.
10 The LORD brings the counsel of the nations to nothing. He makes the thoughts of the peoples to be of no effect.
یەزدان پیلانی نەتەوەکانی پووچ کردەوە، تەگبیری گەلانی هەڵوەشاندەوە.
11 The counsel of the LORD stands fast forever, the thoughts of his heart to all generations.
بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت، تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە.
12 Blessed is the nation whose God is the LORD, the people whom he has chosen for his own inheritance.
خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە، بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی.
13 The LORD looks from heaven. He sees all the sons of men.
یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ، هەموو ئادەمیزاد دەبینێت.
14 From the place of his habitation he looks out on all the inhabitants of the earth,
لە نشینگەکەی خۆیەوە چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات.
15 he who fashions all of their hearts; and he considers all of their works.
ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە، ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە.
16 There is no king saved by the multitude of an army. A mighty man is not delivered by great strength.
هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت.
17 A horse is a vain thing for safety, neither does he deliver any by his great power.
ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات.
18 Behold, the LORD’s eye is on those who fear him, on those who hope in his loving kindness,
بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە،
19 to deliver their soul from death, to keep them alive in famine.
بۆ ئەوەی لە مردندا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.
20 Our soul has waited for the LORD. He is our help and our shield.
ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین، یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە.
21 For our heart rejoices in him, because we have trusted in his holy name.
دڵمان بەو خۆشە، چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین.
22 Let your loving kindness be on us, LORD, since we have hoped in you.
ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت، بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.

< Psalms 33 >