< Luke 24 >

1 But on the first day of the week, at early dawn, they and some others came to the tomb, bringing the spices which they had prepared.
لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە.
2 They found the stone rolled away from the tomb.
بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە.
3 They entered in, and didn’t find the Lord Yeshua’s body.
چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە.
4 While they were greatly perplexed about this, behold, two men stood by them in dazzling clothing.
هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان.
5 Becoming terrified, they bowed their faces down to the earth. The men said to them, “Why do you seek the living amongst the dead?
ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟
6 He isn’t here, but is risen. Remember what he told you when he was still in Galilee,
ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن،
7 saying that the Son of Man must be delivered up into the hands of sinful men and be crucified, and the third day rise again?”
فەرمووی:”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“»
8 They remembered his words,
ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد.
9 returned from the tomb, and told all these things to the Eleven and to all the rest.
کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا.
10 Now they were Miriam Magdalene, Yochanah, and Miriam the mother of Jacob. The other women with them told these things to the emissaries.
مریەمی مەجدەلی و یوەنا و مریەمی دایکی یاقوب و ئەوانی دیکەی لەگەڵیان بوون، ئەم شتانەیان بە نێردراوان گوت.
11 These words seemed to them to be nonsense, and they didn’t believe them.
قسەکەیان لەلای ئەوان وەک وڕێنە بوو، باوەڕیان پێ نەکردن.
12 But Peter got up and ran to the tomb. Stooping and looking in, he saw the strips of linen lying by themselves, and he departed to his home, wondering what had happened.
بەڵام پەترۆس هەستا و بەرەو گۆڕەکە ڕایکرد. کە دانەوییەوە، بینی کەتانەکە بە تەنها دانراوە، ئینجا ڕۆیشت و سەرسام بوو لەوەی ڕوویدابوو.
13 Behold, two of them were going that very day to a village named Emmaus, which was sixty stadia from Jerusalem.
هەر لەو ڕۆژەدا دووان لەوان دەچوونە گوندێک بە ناوی ئەمواس کە شەست تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیم دوور بوو.
14 They talked with each other about all of these things which had happened.
لەگەڵ یەکتری باسی هەموو ئەو شتانەیان دەکرد کە ڕوویدابوو.
15 While they talked and questioned together, Yeshua himself came near, and went with them.
کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت،
16 But their eyes were kept from recognising him.
بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا.
17 He said to them, “What are you talking about as you walk, and are sad?”
پێی فەرموون: «ئەوە بەڕێوە باسی چی دەکەن؟» بە ڕووێکی خەمناکەوە ڕاوەستان.
18 One of them, named Klofah, answered him, “Are you the only stranger in Jerusalem who doesn’t know the things which have happened there in these days?”
یەکێکیان ناوی کلیۆپاس بوو وەڵامی دایەوە: «ئایا تەنها تۆ لە ئۆرشەلیم نامۆیت و ئاگات لەو شتانە نییە کە لەم ڕۆژانەدا تێیدا ڕوویداوە؟»
19 He said to them, “What things?” They said to him, “The things concerning Yeshua the Nazarene, who was a prophet mighty in deed and word before God and all the people;
پێی فەرموون: «چی ڕوویداوە؟» وەڵامیان دایەوە: «باسی عیسای ناسیرەیی، کە پێغەمبەرێکی توانادار بوو لە قسە و کرداردا، لەلای خودا و هەموو گەل،
20 and how the chief priests and our rulers delivered him up to be condemned to death, and crucified him.
چۆن کاهینانی باڵا و فەرمانڕەواکانمان دایانە دەست سزای مردن و لە خاچیان دا.
21 But we were hoping that it was he who would redeem Israel. Yes, and besides all this, it is now the third day since these things happened.
بەڵام ئێمە هیوادار بووین کە ئەمە ئەو کەسە بێت کە ئیسرائیل دەکڕێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە ئەمە ڕوویداوە.
22 Also, certain women of our company amazed us, having arrived early at the tomb;
کەچی هەندێک لە ژنانمان سەرسامیان کردین، بەیانی زوو لەسەر گۆڕەکە بوون و
23 and when they didn’t find his body, they came saying that they had also seen a vision of angels, who said that he was alive.
تەرمەکەیان نەبینیبوو، هاتنەوە گوتیان، فریشتەمان بینیوە دەڵێن ئەو زیندووە.
24 Some of us went to the tomb and found it just like the women had said, but they didn’t see him.”
هەندێک لە ئێمە چوونە سەر گۆڕەکە و بینییان وایە، وەک ژنەکان گوتیان، بەڵام ئەویان نەبینیبوو.»
25 He said to them, “Foolish people, and slow of heart to believe in all that the prophets have spoken!
ئەویش پێی فەرموون: «ئەی گێل و دڵخاوەکان لە باوەڕکردن بە هەموو ئەوەی پێغەمبەران باسیان کردووە!
26 Didn’t the Messiah have to suffer these things and to enter into his glory?”
نەدەبووایە مەسیح ئەم شتانە بچێژێت و بچێتە ناو شکۆمەندییەکەی خۆی؟»
27 Beginning from Moses and from all the prophets, he explained to them in all the Scriptures the things concerning himself.
ئەوسا دەستی‏ کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەو شتانەی دەربارەی خۆی بوو لە هەموو نووسراوە پیرۆزەکاندا، هەر لە تەوراتی موساوە هەتا هەموو پەڕتووکەکانی پێغەمبەران.
28 They came near to the village where they were going, and he acted like he would go further.
کاتێک نزیکی ئەو گوندە بوون کە بۆی دەچوون، عیسا وای نیشان دا کە بۆ شوێنێکی دوورتر دەچێت.
29 They urged him, saying, “Stay with us, for it is almost evening, and the day is almost over.” He went in to stay with them.
ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە، چونکە وا ئێوارەیە و ڕۆژ لە ئاوابوونە.» جا چووە ژوورەوە تاکو لەگەڵیان بمێنێتەوە.
30 When he had sat down at the table with them, he took the bread and gave thanks. Breaking it, he gave it to them.
کاتێک لەگەڵیان دانیشتبوو، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد، پاشان لەتی کرد و پێیدان.
31 Their eyes were opened and they recognised him; then he vanished out of their sight.
ئینجا چاویان کرایەوە و ناسیانەوە، ئیتر لەبەرچاویان نەما.
32 They said to one another, “Weren’t our hearts burning within us while he spoke to us along the way, and while he opened the Scriptures to us?”
بە یەکتریان گوت: «ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟»
33 They rose up that very hour, returned to Jerusalem, and found the eleven gathered together, and those who were with them,
ئینجا دەستبەجێ هەستان و هاتنەوە ئۆرشەلیم، بینییان یازدە قوتابییەکە و ئەوانەی لەگەڵیاندان کۆبوونەتەوە و
34 saying, “The Lord is risen indeed, and has appeared to Simon!”
دەڵێن: «بە ڕاستی مەسیحی خاوەن شکۆ هەستاوەتەوە و بۆ شیمۆن دەرکەوتووە.»
35 They related the things that happened along the way, and how he was recognised by them in the breaking of the bread.
ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە.
36 As they said these things, Yeshua himself stood amongst them, and said to them, “Peace be to you.”
کە باسی ئەمەیان دەکرد، عیسا خۆی لەناوەڕاستیان ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت.»
37 But they were terrified and filled with fear, and supposed that they had seen a spirit.
سام دایگرتن و ترسان، وایان دەزانی خێو دەبینن.
38 He said to them, “Why are you troubled? Why do doubts arise in your hearts?
پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟
39 See my hands and my feet, that it is truly me. Touch me and see, for a spirit doesn’t have flesh and bones, as you see that I have.”
سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.»
40 When he had said this, he showed them his hands and his feet.
کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان.
41 While they still didn’t believe for joy, and wondered, he said to them, “Do you have anything here to eat?”
لە خۆشی و سەرسوڕماندا هێشتا باوەڕیان نەدەکرد، پێی فەرموون: «لێرە خواردنتان هەیە؟»
42 They gave him a piece of a broiled fish and some honeycomb.
ئەوانیش پارچەیەک ماسی برژاویان دایێ.
43 He took them, and ate in front of them.
وەریگرت و لەبەرچاویان خواردی.
44 He said to them, “This is what I told you while I was still with you, that all things which are written in the Torah of Moses, the Prophets, and the Psalms concerning me must be fulfilled.”
ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی موسا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.»
45 Then he opened their minds, that they might understand the Scriptures.
ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن.
46 He said to them, “Thus it is written, and thus it was necessary for the Messiah to suffer and to rise from the dead the third day,
پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە،
47 and that repentance and remission of sins should be preached in his name to all the nations, beginning at Jerusalem.
بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات.
48 You are witnesses of these things.
ئێوە شایەتی ئەم شتانەن.
49 Behold, I send out the promise of my Father on you. But wait in the city of Jerusalem until you are clothed with power from on high.”
وا من بەڵێنەکەی باوکمتان بۆ دەنێرم. بەڵام لە شار بمێننەوە، هەتا لە ئاسمانەوە پڕ دەکرێن لە هێز.»
50 He led them out as far as Bethany, and he lifted up his hands and blessed them.
ئینجا ئەوانی بۆ گوندی بێت‌عەنیا بردە دەرەوە، دەستی بەرز کردەوە و بەرەکەتداری کردن.
51 While he blessed them, he withdrew from them and was carried up into heaven.
کاتێک بەرەکەتداری دەکردن، لێیان جیا بووەوە و بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان.
52 They worshipped him and returned to Jerusalem with great joy,
ئەوانیش کڕنۆشیان بۆ برد و بە شادییەکی گەورەوە گەڕانەوە ئۆرشەلیم.
53 and were continually in the temple, praising and blessing God. Amen.
بەردەوام لە پەرستگا بوون و ستایشی خودایان دەکرد.

< Luke 24 >