< Jeremiah 45 >

1 The message that Jeremiah the prophet spoke to Baruch the son of Neriah, when he wrote these words in a book at the mouth of Jeremiah, in the fourth year of Jehoiakim the son of Josiah, king of Judah, saying,
ئەو پەیامەی یەرمیای پێغەمبەر بە باروخی کوڕی نێرییای گوت، لە ساڵی چوارەمی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتێک ئەم وشانەی لە دەمی یەرمیاوە لە تۆمارێکدا دەنووسییەوە:
2 “The LORD, the God of Israel, says to you, Baruch:
«ئەی باروخ! یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بە تۆ ئەمە دەفەرموێت:
3 ‘You said, “Woe is me now! For the LORD has added sorrow to my pain! I am weary with my groaning, and I find no rest.”’
تۆ گوتت:”قوڕبەسەرم! چونکە یەزدان سەرەڕای ئازارم خەمیشی بۆ زیاد کردووم، لەناو ناڵاندنم لە هۆش خۆم چووم و حەوانەوەم نەبوو.“»
4 “You shall tell him, the LORD says: ‘Behold, that which I have built, I will break down, and that which I have planted I will pluck up; and this in the whole land.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەی پێ بڵێ:”ئەوەتا من لە هەموو ئەم خاکەدا ئەوەی بنیادم ناوە دەیڕووخێنم و ئەوەی چاندوومە ڕیشەکێشی دەکەم.
5 Do you seek great things for yourself? Don’t seek them; for, behold, I will bring evil on all flesh,’ says the LORD, ‘but I will let you escape with your life wherever you go.’”
ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گەورە بۆ خۆت دەکەیت؟ داوا مەکە، چونکە ئەوەتا من خراپە بەسەر هەموو خەڵکێکدا دەهێنم، بەڵام بۆ تۆ، ژیانت دەرباز دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی بۆی دەچیت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

< Jeremiah 45 >