< Isaiah 19 >

1 The burden of Egypt. “Behold, the LORD rides on a swift cloud, and comes to Egypt. The idols of Egypt will tremble at his presence; and the heart of Egypt will melt within it.
سروشێک سەبارەت بە میسر: ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوە بەرەو میسر دێت. بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن، دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.
2 I will stir up the Egyptians against the Egyptians, and they will fight everyone against his brother, and everyone against his neighbour; city against city, and kingdom against kingdom.
«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم، هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات، هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی، شار لە دژی شار و شانشین لە دژی شانشین.
3 The spirit of the Egyptians will fail within them. I will destroy their counsel. They will seek the idols, the charmers, those who have familiar spirits, and the wizards.
میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت، ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم، داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن، لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران.
4 I will give over the Egyptians into the hand of a cruel lord. A fierce king will rule over them,” says the Lord, GOD of Hosts.
میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم و پاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
5 The waters will fail from the sea, and the river will be wasted and become dry.
ئاوی نیل وشک دەبێت، ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت.
6 The rivers will become foul. The streams of Egypt will be diminished and dried up. The reeds and flags will wither away.
نۆکەندەکان بۆن دەکەن، لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن. قامیش و زەل بۆگەن دەبن،
7 The meadows by the Nile, by the brink of the Nile, and all the sown fields of the Nile, will become dry, be driven away, and be no more.
سەوزایی لەسەر نیل، لە ڕێژگەی ڕووبارەکە. هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوە وشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت.
8 The fishermen will lament, and all those who fish in the Nile will mourn, and those who spread nets on the waters will languish.
ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن، هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە، ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوە ورەیان نامێنێت.
9 Moreover those who work in combed flax, and those who weave white cloth, will be confounded.
کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن، جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن.
10 The pillars will be broken in pieces. All those who work for hire will be grieved in soul.
جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن و هەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن.
11 The princes of Zoan are utterly foolish. The counsel of the wisest counsellors of Pharaoh has become stupid. How do you say to Pharaoh, “I am the son of the wise, the son of ancient kings”?
بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن: دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە. چۆن بە فیرعەون دەڵێن: «کوڕی دانایانم من، کوڕی پاشا دێرینەکان»؟
12 Where then are your wise men? Let them tell you now; and let them know what the LORD of Hosts has purposed concerning Egypt.
کەواتە کوا داناکانت؟ با پێت بڵێن و با بزانن، یەزدانی سوپاسالار پلانی چی داناوە لە دژی میسر.
13 The princes of Zoan have become fools. The princes of Memphis are deceived. They have caused Egypt to go astray, those who are the cornerstone of her tribes.
میرانی چۆعەن گێل بوون، میرانی مەمفیس چەواشە کران، پیاوماقوڵانی هۆزەکانی میسریان گومڕا کرد.
14 The LORD has mixed a spirit of perverseness in the middle of her; and they have caused Egypt to go astray in all of its works, like a drunken man staggers in his vomit.
یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە، میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانی وەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی.
15 Neither shall there be any work for Egypt, which head or tail, palm branch or rush, may do.
هیچ کارێک نابێت لە میسر کە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات.
16 In that day the Egyptians will be like women. They will tremble and fear because of the shaking of the LORD of Hosts’s hand, which he shakes over them.
لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.
17 The land of Judah will become a terror to Egypt. Everyone to whom mention is made of it will be afraid, because of the plans of the LORD of Hosts, which he determines against it.
میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.
18 In that day, there will be five cities in the land of Egypt that speak the language of Canaan, and swear to the LORD of Hosts. One will be called “The city of destruction.”
لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر».
19 In that day, there will be an altar to the LORD in the middle of the land of Egypt, and a pillar to the LORD at its border.
لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.
20 It will be for a sign and for a witness to the LORD of Hosts in the land of Egypt; for they will cry to the LORD because of oppressors, and he will send them a saviour and a defender, and he will deliver them.
جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.
21 The LORD will be known to Egypt, and the Egyptians will know the LORD in that day. Yes, they will worship with sacrifice and offering, and will vow a vow to the LORD, and will perform it.
ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.
22 The LORD will strike Egypt, striking and healing. They will return to the LORD, and he will be entreated by them, and will heal them.
یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.
23 In that day there will be a highway out of Egypt to Assyria, and the Assyrian shall come into Egypt, and the Egyptian into Assyria; and the Egyptians will worship with the Assyrians.
لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.
24 In that day, Israel will be the third with Egypt and with Assyria, a blessing within the earth;
لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.
25 because the LORD of Hosts has blessed them, saying, “Blessed be Egypt my people, Assyria the work of my hands, and Israel my inheritance.”
ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»

< Isaiah 19 >