< 1 Chronicles 17 >

1 When David was living in his house, David said to Nathan the prophet, “Behold, I live in a cedar house, but the ark of the LORD’s covenant is in a tent.”
پاش ئەوەی داود لە کۆشکەکەی نیشتەجێ بوو، داود بە ناتانی پێغەمبەری گوت: «من لێرە لە کۆشکێکی دروستکراو بە داری ئورز نیشتەجێم و سندوقی پەیمانی یەزدانیش لەژێر چادردایە.»
2 Nathan said to David, “Do all that is in your heart; for God is with you.”
ناتانیش بە داودی گوت: «هەموو ئەوەی لە دڵتدایە بیکە، چونکە یەزدانت لەگەڵە.»
3 That same night, the word of God came to Nathan, saying,
بەڵام هەر لەو شەوەدا فەرمایشتی خودا بۆ ناتان هات:
4 “Go and tell David my servant, ‘The LORD says, “You shall not build me a house to dwell in;
«بڕۆ بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەو کەسە تۆ نیت کە ماڵێک بۆ نیشتەجێبوونم بنیاد دەنێت.
5 for I have not lived in a house since the day that I brought up Israel to this day, but have gone from tent to tent, and from one tent to another.
لەو ڕۆژەوەی کە ئیسرائیلم لە میسر دەرهێناوە هەتا ئەمڕۆ لە ماڵدا نیشتەجێ نەبووم، بەڵکو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە چووم، هەر لەنێو چادری پەرستندا بووم.
6 In all places in which I have walked with all Israel, did I speak a word with any of the judges of Israel, whom I commanded to be shepherd of my people, saying, ‘Why have you not built me a house of cedar?’”’
لە هەموو هاتوچۆکردنەکانم لەگەڵ هەموو ئیسرائیل، ئایا هیچ قسەیەکم کرد لەگەڵ یەکێک لە ڕابەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی فەرمانم پێکردن بۆ ئەوەی شوانایەتی گەلەکەم بکەن،’بۆچی ماڵێکتان لە داری ئورز بۆ دروستنەکردووم؟‘“
7 “Now therefore, you shall tell my servant David, ‘The LORD of Hosts says, “I took you from the sheep pen, from following the sheep, to be prince over my people Israel.
«ئێستاش ئاوا بە داودی بەندەم بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: من تۆم لە شوانایەتی مەڕەوە برد و تۆم کردە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەی خۆم.
8 I have been with you wherever you have gone, and have cut off all your enemies from before you. I will make you a name like the name of the great ones who are in the earth.
لەگەڵتدا بووم بۆ هەر شوێنێک چووبیت و هەموو دوژمنەکانی تۆم لەبەردەمت بڕیوەتەوە. ئێستا ناوێکت بۆ دروستدەکەم وەک ناوی گەورەکان کە لەسەر زەوین.
9 I will appoint a place for my people Israel, and will plant them, that they may dwell in their own place, and be moved no more. The children of wickedness will not waste them any more, as at the first,
شوێنێکیش بۆ ئیسرائیلی گەلەکەم دیاری دەکەم و دەیچێنم و لە جێی خۆی نیشتەجێی دەکەم، ئیتر وەک پێشوو بێزار ناکرێن و خەڵکانی ناڕەوا نایانچەوسێننەوە،
10 and from the day that I commanded judges to be over my people Israel. I will subdue all your enemies. Moreover I tell you that the LORD will build you a house.
وەک ئەو سەردەمانەی ڕابەرم لەسەر ئیسرائیلی گەلەکەم دادەنا. منیش تۆ لە دەستی هەموو دوژمنەکانت دەحەوێنمەوە. «”پێت ڕادەگەیەنم کە یەزدان خۆی ماڵت بۆ دروستدەکات.
11 It will happen, when your days are fulfilled that you must go to be with your fathers, that I will set up your offspring after you, who will be of your sons; and I will establish his kingdom.
کاتێک ژیانت تەواو دەبێت و دەچیتە پاڵ باوباپیرانت، من وەچەکەت دادەمەزرێنم، ئەوەی لەدوای خۆت لە کوڕەکانت دەبێت، پاشایەتییەکەی جێگیر دەکەم.
12 He will build me a house, and I will establish his throne forever.
ئەو ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێت و منیش بۆ هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەکەم.
13 I will be his father, and he will be my son. I will not take my loving kindness away from him, as I took it from him who was before you;
من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەم بۆ ئەو داناماڵرێت، هەروەک چۆن دامماڵی لەوەی لەپێش تۆ بوو.
14 but I will settle him in my house and in my kingdom forever. His throne will be established forever.”’”
بۆ هەتاهەتایەش لە ماڵەکەم و لەناو پاشایەتییەکەمدا دایدەنێم، هەتاهەتایە تەختەکەی جێگیر دەبێت.“»
15 According to all these words, and according to all this vision, so Nathan spoke to David.
ئینجا ناتان بەپێی وشەکانی ئەم سروشە قسەی لەگەڵ داود کرد.
16 Then David the king went in and sat before the LORD; and he said, “Who am I, LORD God, and what is my house, that you have brought me this far?
ئەوسا داودی پاشا چوو و لەبەردەم یەزدان دانیشت و گوتی: «یەزدانی پەروەردگار، من کێم و بنەماڵەکەی من کێیە کە تۆ بەم پایەیەت گەیاندووم؟
17 This was a small thing in your eyes, O God, but you have spoken of your servant’s house for a great while to come, and have respected me according to the standard of a man of high degree, LORD God.
ئەی خودایە، تۆ هێشتا ئەمەت بە کەم زانی، هەر لەبەر ئەوە هاتیت بۆ ئەوەی سەبارەت بە ئایندەی ماڵی ئەم بەندەیەت بەڵێنی گەورەتر بدەیت. ئەی یەزدانی پەروەردگار، بە کەسێکی پایەبەرز داتنام و تەماشات کردم.
18 What can David say yet more to you concerning the honour which is done to your servant? For you know your servant.
«ئیتر داود چی زیاتر بە تۆ بڵێت کە بەندەکەتت پایەدار کردووە؟ چونکە تۆ بەندەکەی خۆت دەناسیت.
19 LORD, for your servant’s sake, and according to your own heart, you have done all this greatness, to make known all these great things.
ئەی یەزدان، تۆ لە پێناوی بەندەکەت و بە خواستی دڵی خۆت ئەم کارە گەورەت کردووە، بۆ ئەوەی ئەم هەموو بەڵێنە گەورانە بزانرێن.
20 LORD, there is no one like you, neither is there any God besides you, according to all that we have heard with our ears.
«ئەی یەزدان، کوا هاوتای تۆ؟ بێجگە لە تۆ خودایەک نییە لە هەموو ئەوەی بە گوێی خۆمان گوێمان لێبووە.
21 What one nation in the earth is like your people Israel, whom God went to redeem to himself for a people, to make you a name by great and awesome things, in driving out nations from before your people whom you redeemed out of Egypt?
هەروەها کێ وەک ئیسرائیلی گەلەکەی تۆیە؟ ئەم گەلە تاکە نەتەوەیەکە لە زەویدا کە خودا هات بۆ ئەوەی گەلێک بۆ خۆی بکڕێتەوە، بۆ ئەوەی ناوێک بۆ خۆی دابنێت و کاری مەزن و سامناک بکات، بە دەرکردنی نەتەوەکان لەبەردەم گەلەکەت، ئەوەی لە میسر بۆ خۆت کڕیتەوە.
22 For you made your people Israel your own people forever; and you, LORD, became their God.
ئەی یەزدان، تۆ گەلی ئیسرائیلت بۆ هەتاهەتایە کردە گەلی خۆت و تۆش بوویتە خودایان.
23 Now, LORD, let the word that you have spoken concerning your servant, and concerning his house, be established forever, and do as you have spoken.
«ئەی یەزدان، ئێستاش ئەو بەڵێنەی سەبارەت بە بەندەکەت و بە ماڵەکەی فەرمووت، با بۆ هەتاهەتایە بچەسپێت. هەروەک فەرمووت ئاوا بکە،
24 Let your name be established and magnified forever, saying, ‘The LORD of Hosts is the God of Israel, even a God to Israel. The house of David your servant is established before you.’
بیچەسپێنە، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە ناوت مەزن بێت و بگوترێت:”یەزدانی سوپاسالاری خودای ئیسرائیل، خودای ئیسرائیلە!“با ماڵی داودی بەندەشت لەبەردەمتدا جێگیر بێت.
25 For you, my God, have revealed to your servant that you will build him a house. Therefore your servant has found courage to pray before you.
«ئەی خودای من، بۆ بەندەکەی خۆتت ئاشکرا کرد کە ماڵێکی بۆ بنیاد دەنێیت، لەبەر ئەمە بەندەکەت ئازایەتی لە خۆیدا بینی لەبەردەمتدا نزا بکات.
26 Now, LORD, you are God, and have promised this good thing to your servant.
ئەی یەزدان، تۆ خودایت، بەڵێنی ئەم چاکەیەت بە بەندەکەت داوە.
27 Now it has pleased you to bless the house of your servant, that it may continue forever before you; for you, LORD, have blessed, and it is blessed forever.”
ئێستاش ڕەزامەندی بفەرموو بۆ ئەوەی ماڵی بەندەکەت بەرەکەتدار بکەیت، تاوەکو بۆ هەتاهەتایە لەبەردەمت بێت، ئەی یەزدان، چونکە تۆ بەرەکەتدارت کردووە و بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتدار دەبێت.»

< 1 Chronicles 17 >