< Job 9 >

1 Then Job answered,
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
2 “Truly I know that it is so, but how can man be just with God?
«ڕاستە، دەزانم کە وایە. جا چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟
3 If he is pleased to contend with him, he can’t answer him one time in a thousand.
ئەگەر بیەوێت مشتومڕی لەگەڵ بکات، ناتوانێت وەڵامی یەک لە هەزار بداتەوە.
4 God is wise in heart, and mighty in strength. Who has hardened himself against him and prospered?
خودا داناییەکی فراوان و توانایەکی زۆری هەیە. کێ هەیە دژایەتی کردبێت و بە سەلامەتی دەرچووبێت؟
5 He removes the mountains, and they don’t know it, when he overturns them in his anger.
هەژێنەری چیاکانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن، ئەوەی لە کاتی تووڕەییدا سەرەوژێریان دەکات.
6 He shakes the earth out of its place. Its pillars tremble.
زەوی لە جێی خۆی لەق دەکات، جا کۆڵەکەکانی دەخاتە بوومەلەرزە.
7 He commands the sun and it doesn’t rise, and seals up the stars.
فەرمان بە خۆر دەدات، کە هەڵنەیەت، بە ئەستێرەکانیش کە نەدرەوشێنەوە.
8 He alone stretches out the heavens, and treads on the waves of the sea.
خۆی بە تەنها ئاسمانی لێک کردووەتەوە، بەسەر شەپۆلەکانی دەریادا ڕۆیشتووە.
9 He makes the Bear, Orion, and the Pleiades, and the rooms of the south.
دروستکەری کەلووەکانی ورچ و ڕاوچی و حەوتەوانە و ئەو کەلووانەیە کە لە باشووری زەوی دەبینرێن.
10 He does great things past finding out; yes, marvelous things without number.
کاری مەزنی بەم جۆرەی کردووە کە لە سەرووی بیرکردنەوەن، هێندە پەرجوو کە لە ژماردن نایەن.
11 Behold, he goes by me, and I don’t see him. He passes on also, but I don’t perceive him.
کاتێک بەسەرمدا دەڕوات نایبینم، کاتێک تێدەپەڕێت هەستی پێ ناکەم!
12 Behold, he snatches away. Who can hinder him? Who will ask him, ‘What are you doing?’
ئەگەر شتێکمان لێ بستێنێت کێ دەتوانێت بەرەنگاری بێتەوە؟ کێ پێی دەڵێت:”ئەوە چی دەکەیت؟“
13 “God will not withdraw his anger. The helpers of Rahab stoop under him.
خودا تووڕەیی خۆی ناگێڕێتەوە، یارمەتیدەرانی ڕەهەڤ لە ژێریدا دەچەمێنەوە.
14 How much less will I answer him, and choose my words to argue with him?
«ئیتر من چۆن وەڵامی بدەمەوە و چۆن وشە هەڵبژێرم بۆ وەڵامدانەوەی؟
15 Though I were righteous, yet I wouldn’t answer him. I would make supplication to my judge.
ئەگەر ڕاستودروستیش بم، ناتوانم وەڵامی بدەمەوە، بەڵکو داوای بەزەیی لە دادوەرم دەکەم.
16 If I had called, and he had answered me, yet I wouldn’t believe that he listened to my voice.
ئەگەر بانگی بکەم، ئەویش وەڵامم بداتەوە، باوەڕ ناکەم کە گوێی بۆ دەنگم شل بکات،
17 For he breaks me with a storm, and multiplies my wounds without cause.
بەڵکو ئەو بە زریان تێکمدەشکێنێت و بەبێ هۆ برینەکانم زۆر دەکات.
18 He will not allow me to catch my breath, but fills me with bitterness.
ناهێڵێت هەناسە بدەم، بەڵام لە تاڵی تێرم دەکات.
19 If it is a matter of strength, behold, he is mighty! If of justice, ‘Who,’ says he, ‘will summon me?’
ئەگەر تاقیکردنەوەی هێز بێت، ئەو بەهێزترینە! ئەگەر کێشەی دادگا بێت، کێ دەتوانێت بانگی بکات؟
20 Though I am righteous, my own mouth will condemn me. Though I am blameless, it will prove me perverse.
ئەگەر بێتاوان بم دەمم تاوانبارم دەکات، ئەگەر بێ کەموکوڕیش بم، دەیسەلمێنێت تاوانبارم.
21 I am blameless. I don’t respect myself. I despise my life.
«هەرچەندە من بێ کەموکوڕیم، بەڵام بایەخ بە ژیانی خۆم نادەم؛ ڕقم لە ژیانم دەبێتەوە.
22 “It is all the same. Therefore I say he destroys the blameless and the wicked.
”خودا کۆتایی بە چاک و بە خراپ دەهێنێت.“لەبەر ئەوە گوتم: بەلامەوە هەردووکیان وەک یەکن،
23 If the scourge kills suddenly, he will mock at the trial of the innocent.
ئەگەر کارەساتی لەناکاو مردن بهێنێت، بە نائومێدیی بێتاوان پێدەکەنێت.
24 The earth is given into the hand of the wicked. He covers the faces of its judges. If not he, then who is it?
کە خاکێک درابێت بە دەست بەدکارەوە، ئەوا پەردە بەسەر ڕووی دادوەرەکانی دەدات، ئەگەر ئەو نەبێت، ئەی کێیە؟
25 “Now my days are swifter than a runner. They flee away. They see no good.
«ڕۆژگارم خێراترە لە کەسێک کە ڕادەکات، گوزەر دەکات و چێژی لێ نابینم.
26 They have passed away as the swift ships, as the eagle that swoops on the prey.
وەک چۆن کەشتی زەل ڕووبار دەبڕێت هەروەک هەڵۆیەک کە دەنیشێتە سەر نێچیرەکەی.
27 If I say, ‘I will forget my complaint, I will put off my sad face, and cheer up,’
ئەگەر بڵێم:”سکاڵاکەی خۆم فەرامۆش دەکەم و واز لە ڕووگرژی دەهێنم و زەردەخەنە دەخەمە سەر لێوەکانم،“
28 I am afraid of all my sorrows. I know that you will not hold me innocent.
لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ئازارەکانم دەترسم، چونکە دەزانم بێتاوانم ناکەیت.
29 I will be condemned. Why then do I labor in vain?
من تاوانبار دەکرێم، ئیتر بۆچی بەخۆڕایی خۆم ماندوو بکەم؟
30 If I wash myself with snow, and cleanse my hands with lye,
ئەگەر بە بەفراو خۆم بشۆم و دەستەکانم بە ئەسپۆن پاک بکەمەوە،
31 yet you will plunge me in the ditch. My own clothes will abhor me.
لەناو چاڵێک ڕیخ نوقومم دەکەیت، تەنانەت جلوبەرگەکەم قێزم لێ دەکەنەوە.
32 For he is not a man, as I am, that I should answer him, that we should come together in judgment.
«ئەو وەک من مرۆڤ نییە هەتا وەڵامی بدەمەوە و لە دادگا ڕووبەڕووی یەک ببینەوە.
33 There is no umpire between us, that might lay his hand on us both.
خۆزگە ناوبژیوانێک لەنێوانمان دەبوو، دەستی لەسەر هەردووکمان دادەنا،
34 Let him take his rod away from me. Let his terror not make me afraid;
تاوەکو کوتەکەکەی خودام لەسەر هەڵبگرێت و ترسەکەی نەمتۆقێنێت.
35 then I would speak, and not fear him, for I am not so in myself.
ئەو کاتە قسەم دەکرد و لێی نەدەترسام، چونکە من بەو شێوەیە نیم کە ئەو لێم تێگەیشتووە.»

< Job 9 >