< Deuteronomy 33 >

1 This is the blessing with which Moses the man of God blessed the children of Israel before his death.
ئەوەش ئەو بەرەکەتەیە کە موسای پیاوی خودا بۆ نەوەی ئیسرائیل داوای کرد، بەر لە مردنی،
2 He said, “Yahweh came from Sinai, and rose from Seir to them. He shone from Mount Paran. He came from the ten thousands of holy ones. At his right hand was a fiery law for them.
گوتی: «یەزدان لە سیناوە هات و لە سێعیرەوە بەسەریاندا هەڵهات، لە کێوی پارانەوە درەوشایەوە و هەزاران هەزار فریشتەی پیرۆزی لەگەڵ بوو، لە بنارەکانی باشوورەوە.
3 Yes, he loves the people. All his saints are in your hand. They sat down at your feet. Each receives your words.
هەروەها ئەی ئەوەی گەلانت خۆشدەوێت، هەموو پیرۆزەکانی لە دەستی تۆن، ئەوان لەلای پێت کڕنۆش دەبەن، ڕێنمایی لە تۆ وەردەگرن.
4 Moses commanded us a law, an inheritance for the assembly of Jacob.
موسا فەرمانی فێرکردنی پێداین، میراتە بۆ کۆمەڵی یاقوب.
5 He was king in Jeshurun, when the heads of the people were gathered, all the tribes of Israel together.
لەنێو یەشوروون بوو بە پاشا، بە کۆبوونەوەی ڕابەرەکانی گەل، هۆزەکانی ئیسرائیل پێکەوە.
6 “Let Reuben live, and not die; Nor let his men be few.”
«با نەوەی ڕەئوبێن بژیێت و نەمرێت، با پیاوەکانی کەم نەبن.»
7 This is for Judah. He said, “Hear, Yahweh, the voice of Judah. Bring him in to his people. With his hands he contended for himself. You shall be a help against his adversaries.”
سەبارەت بە نەوەی یەهودا ئەمەی گوت: «ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی یەهودا بگرە و بۆ لای گەلەکەی بیهێنە، دەستەکانی بەسە بۆی، ببە بە یارمەتیدەر لە دژی دوژمنانی!»
8 About Levi he said, “Your Thummim and your Urim are with your godly one, whom you proved at Massah, with whom you contended at the waters of Meribah.
سەبارەت بە نەوەی لێڤی گوتی: «تومیم و ئوریمی تۆ بۆ پیاوە خۆشەویستەکەتە، ئەوەی لە مەسا تاقیت کردەوە و لە مێرگی مەریبا خەباتت لەگەڵدا کرد.
9 He said of his father, and of his mother, ‘I have not seen him.’ He didn’t acknowledge his brothers, nor did he know his own children; for they have observed your word, and keep your covenant.
ئەوەی سەبارەت بە دایک و باوکی گوتی،”ڕەچاوم نەکردوون،“دانی بە براکانیشیدا نەنا و منداڵەکانیشی نەناسی، بەڵام چاودێری فەرمایشتەکانی تۆی کرد و پەیمانەکەی تۆی پاراست.
10 They shall teach Jacob your ordinances, and Israel your law. They shall put incense before you, and whole burnt offering on your altar.
نەوەی یاقوب، فێری ڕاسپاردەکانت و نەوەی ئیسرائیلیش فێری تەوراتی تۆ دەکات، بۆنی بخوور دەخاتە بەردەمت و قوربانی سووتاندنی تەواو دەخاتە سەر قوربانگاکەت.
11 Yahweh, bless his skills. Accept the work of his hands. Strike through the hips of those who rise up against him, of those who hate him, that they not rise again.”
ئەی یەزدان، توانای شارەزایی بەرەکەتدار بکە و بە کرداری دەستی ڕازی بە، لە کەمەری بەرهەڵستکاران و ناحەزانی بدە، هەتا هەڵنەستنەوە.»
12 About Benjamin he said, “The beloved of Yahweh will dwell in safety by him. He covers him all day long. He dwells between his shoulders.”
سەبارەت بە نەوەی بنیامین گوتی: «ئەو خۆشەویستی یەزدانە، بە ئاسوودەیی لەلای نیشتەجێ دەبێت، بە درێژایی ڕۆژ داڵدەی دەدات و یەزدان لەنێو هەردوو شانیدا نیشتەجێی دەکات.»
13 About Joseph he said, “His land is blessed by Yahweh, for the precious things of the heavens, for the dew, for the deep that couches beneath,
سەبارەت بە نەوەی یوسف گوتی: «با خاکەکەی لەلایەن یەزدانەوە بەرەکەتدار بێت بە شەونمی گرانبەهای ئاسمان، بە ئاوە قەتیسکراوەکانی خوارەوە،
14 for the precious things of the fruits of the sun, for the precious things that the moon can yield,
بە بەهادارترین دیارییەکانی خۆر و بەهادارترین دیارییەکانی بەروبوومی مانگ،
15 for the best things of the ancient mountains, for the precious things of the everlasting hills,
بە بەهادارترین دیارییەکانی چیا دێرینەکان، بە بەسوودترین گردە هەتاهەتاییەکان،
16 for the precious things of the earth and its fullness, the good will of him who lived in the bush. Let this come on the head of Joseph, on the crown of the head of him who was separated from his brothers.
بە بەهادارترین دیارییەکانی زەوی و پڕییەکەی، لەگەڵ ڕەزامەندی نیشتەجێی ناو دەوەنەکە، با بەسەر سەری یوسفەوە بن، بەسەر تەپڵی سەری لە براکانی جیا کرایەوە.
17 Majesty belongs to the firstborn of his herd. His horns are the horns of the wild ox. With them he will push all the peoples to the ends of the earth. They are the ten thousands of Ephraim. They are the thousands of Manasseh.”
نۆبەرەی گایەکەی شکۆمەندییە بۆی، قۆچەکانی قۆچی گای کێوین، بەوان قۆچ لە گەلان دەدات، پێکەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی، ئەوان هەزاران هەزاری ئەفرایم و هەزارانی مەنەشەن.»
18 About Zebulun he said, “Rejoice, Zebulun, in your going out; and Issachar, in your tents.
سەبارەت بە نەوەی زەبولون گوتی: «ئەی زەبولون بە کۆچکردنت دڵخۆش بە و تۆش ئەی یەساخار بە چادرەکانت،
19 They will call the peoples to the mountain. There they will offer sacrifices of righteousness, for they will draw out the abundance of the seas, the hidden treasures of the sand.”
گەلان بۆ چیا بانگ دەکەن، لەوێ قوربانی ڕاستودروستی سەردەبڕن، هەتا لە پڕی دەریا بمژن و لەو گەنجینەیەی لەژێر لم شاردراوەتەوە.»
20 About Gad he said, “He who enlarges Gad is blessed. He dwells as a lioness, and tears the arm and the crown of the head.
سەبارەت بە نەوەی گاد گوتی: «بەرەکەتدارە ئەوەی سنووری خاکی گادی فراوان کرد! وەک شێرە مێ نیشتەجێ بوو، قۆڵی پارچەپارچە کرد لەگەڵ تەپڵی سەر،
21 He provided the first part for himself, for the lawgiver’s portion was reserved for him. He came with the heads of the people. He executed the righteousness of Yahweh, His ordinances with Israel.”
باشترین خاکی بۆ خۆی دانا، بەشی فەرماندەی بۆ خۆی هەڵگرت، کاتێک سەرکردەکانی گەل کۆبوونەوە، دادوەری یەزدانی جێبەجێ کرد و حوکمەکانیشی سەبارەت بە ئیسرائیل.»
22 About Dan he said, “Dan is a lion’s cub that leaps out of Bashan.”
سەبارەت بە نەوەی دان گوتی: «دان بەچکە شێرە، لە باشان قەڵەمباز بەرەو پێش دەدات.»
23 About Naphtali he said, “Naphtali, satisfied with favor, full of Yahweh’s blessing, Possess the west and the south.”
سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی: «ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی و پڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان، دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.»
24 About Asher he said, “Asher is blessed with children. Let him be acceptable to his brothers. Let him dip his foot in oil.
سەبارەت بە نەوەی ئاشێر گوتی: «با ئاشێر لەنێو کوڕان بەرەکەتدار بێت، با لەلای براکانی پەسەند بێت، با پێی بکاتە ناو زەیت،
25 Your bars will be iron and bronze. As your days, so your strength will be.
دەروازەکانت لە ئاسن و بڕۆنزن، بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.»
26 “There is no one like God, Jeshurun, who rides on the heavens for your help, in his excellency on the skies.
«خودای یەشوروون هاوتای نییە، سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت، هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا.
27 The eternal God is your dwelling place. Underneath are the everlasting arms. He thrust out the enemy from before you, and said, ‘Destroy!’
خودای هەتاهەتایی پەناگاتە و باڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە. دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد و فەرمووی:”لەناو ببە!“
28 Israel dwells in safety, the fountain of Jacob alone, In a land of grain and new wine. Yes, his heavens drop down dew.
جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت، جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت، لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت، ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت.
29 You are happy, Israel! Who is like you, a people saved by Yahweh, the shield of your help, the sword of your excellency? Your enemies will submit themselves to you. You will tread on their high places.”
ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، کێ وەک تۆیە، گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟ قەڵغانی یارمەتی و شمشێری شکۆمەندیتە، جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن، تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.»

< Deuteronomy 33 >