< Psalms 71 >

1 In thee, O LORD, do I put my trust: let me never be put to confusion.
ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم،
2 Deliver me in thy righteousness, and cause me to escape: incline thy ear to me, and save me.
بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە. گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە.
3 Be thou my strong habitation, where I may continually resort: thou hast given commandment to save me; for thou art my rock and my fortress.
بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت.
4 Deliver me, O my God, from the hand of the wicked, from the hand of the unrighteous and cruel man.
ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە.
5 For thou art my hope, O Lord GOD: thou art my trust from my youth.
ئەی یەزدانی باڵادەستم، چونکە تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت.
6 By thee have I been sustained from the womb: thou art he that took me out of my mother’s womb: my praise shall be continually of thee.
لە سکی دایکمەوە پشتم بە تۆ بەستووە، تۆ بووی لە هەناوی دایکمەوە دەرتهێنام، ستایشم هەمیشە بۆ تۆیە.
7 I am as a wonder to many; but thou art my strong refuge.
بووم بە پەند لەلای زۆر کەس، بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت.
8 Let my mouth be filled with thy praise and with thy honour all the day.
دەمم پڕە لە ستایشی تۆ، لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ.
9 Cast me not off in the time of old age; forsake me not when my strength faileth.
لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێمەهێنە،
10 For my enemies speak against me; and they that lay wait for my soul take counsel together,
چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن، ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن.
11 Saying, God hath forsaken him: persecute and take him; for there is none to deliver him.
دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە، ڕاوی بنێن و بیگرن، چونکە دەربازکەری نییە.»
12 O God, be not far from me: O my God, make haste for my help.
خودایە، لێم دوور مەکەوە، ئەی خودای من، زوو بگە فریام.
13 Let them be confounded and consumed that are adversaries to my soul; let them be covered with reproach and dishonour that seek my hurt.
با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.
14 But I will hope continually, and will yet praise thee more and more.
بەڵام من هەمیشە هیوادارم، هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم.
15 My mouth shall show forth thy righteousness and thy salvation all the day; for I know not their numbers.
دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات، بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات، هەرچەندە پێوانەکەی نازانم.
16 I will go in the strength of the Lord GOD: I will make mention of thy righteousness, even of thine only.
دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.
17 O God, thou hast taught me from my youth: and to this day have I declared thy wondrous works.
خودایە، لە سەردەمی گەنجییەوە فێرت کردووم، هەتا ئێستا کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
18 Now also when I am old and grayheaded, O God, forsake me not; until I have shown thy strength to this generation, and thy power to every one that is to come.
خودایە، تەنانەت لە پیری و ڕیش سپیێتیشم، وازم لێ مەهێنە، هەتا توانات بۆ نەوەی داهاتوو ڕابگەیەنم، هێزت بۆ هەموو ئەوانەی دێن.
19 Thy righteousness also, O God, is very high, who hast done great things: O God, who is like thee!
خودایە، ڕاستودروستیت هەتا بەرزاییە، ئەوەی تۆ کردت زۆر مەزنە. ئەی خودایە، کێ وەک تۆیە؟
20 Thou, who hast shown me great and many troubles, wilt revive me again, and shalt bring me again from the depths of the earth.
تۆ تەنگانەی زۆر و تاڵت پیشاندام، بەڵام دەگەڕێیتەوە و زیندووم دەکەیتەوە، لە ناخی زەوییەوە دووبارە بەرزم دەکەیتەوە.
21 Thou shalt increase my greatness, and comfort me on every side.
مەزنێتیم زیاتر دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و دڵنەواییم دەکەیت.
22 I will also praise thee with the psaltery, even thy truth, O my God: to thee will I sing with the harp, O thou Holy One of Israel.
ئەی خودای من، منیش بە ساز ستایشی دڵسۆزیت دەکەم، ئەی پیرۆزەکەی ئیسرائیل، بە قیسارەوە مۆسیقات بۆ دەژەنم.
23 My lips shall greatly rejoice when I sing to thee; and my soul, whom thou hast redeemed.
لێوەکانم هەلهەلە لێدەدەن، کە گۆرانیت بۆ دەڵێم، هەروەها گیانم، ئەوەی کە کڕیتەوە.
24 My tongue also shall talk of thy righteousness all the day long: for they are confounded, for they are brought to shame, that seek my hurt.
زمانیشم بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕاستودروستیت دەکات، چونکە شەرمەزار و سووک بوون، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت.

< Psalms 71 >