< Psalms 132 >

1 A Song of degrees. LORD, remember David, and all his afflictions:
گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە.
2 How he swore to the LORD, and vowed to the mighty God of Jacob;
ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:
3 Surely I will not come into the tabernacle of my house, nor go up into my bed;
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم،
4 I will not give sleep to my eyes, or slumber to my eyelids,
خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،
5 Until I find a place for the LORD, an habitation for the mighty God of Jacob.
هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»
6 Lo, we heard of it at Ephratah: we found it in the fields of the wood.
ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە:
7 We will go into his tabernacles: we will worship at his footstool.
«با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.
8 Arise, O LORD, into thy rest; thou, and the ark of thy strength.
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت.
9 Let thy priests be clothed with righteousness; and let thy saints shout for joy.
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»
10 For thy servant David’s sake turn not away the face of thy anointed.
لە پێناوی داودی بەندەی خۆت، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە.
11 The LORD hath sworn in truth to David; he will not turn from it; Of the fruit of thy body will I set upon thy throne.
یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە: «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.
12 If thy children will keep my covenant and my testimony that I shall teach them, their children also shall sit upon thy throne for evermore.
ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن، هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم، ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»
13 For the LORD hath chosen Zion; he hath desired it for his habitation.
لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.
14 This is my rest for ever: here will I dwell; for I have desired it.
«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە، لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!
15 I will abundantly bless her provision: I will satisfy her poor with bread.
بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم، هەژارەکانی تێر نان دەکەم.
16 I will also clothe her priests with salvation: and her saints shall shout aloud for joy.
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.
17 There will I make the horn of David to bud: I have ordained a lamp for my anointed.
«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم، چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم.
18 His enemies will I clothe with shame: but upon himself shall his crown flourish.
شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی، بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»

< Psalms 132 >