< Jeremiah 8 >

1 At that time, saith the LORD, they shall bring the bones of the kings of Judah, and the bones of his princes, and the bones of the priests, and the bones of the prophets, and the bones of the inhabitants of Jerusalem, out of their graves:
«یەزدان دەفەرموێت:”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن.
2 And they shall spread them before the sun, and the moon, and all the host of heaven, whom they have loved, and whom they have served, and after whom they have walked, and whom they have sought, and whom they have worshipped: they shall not be gathered, nor be buried; they shall be for refuse upon the face of the earth.
بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە.
3 And death shall be chosen rather than life by all the remnant of them that remain of this evil family, who remain in all the places where I have driven them, saith the LORD of hosts.
هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“
4 Moreover thou shalt say to them, Thus saith the LORD; Shall they fall, and not rise? shall he turn away, and not return?
«پێیان بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ئایا کەسێک بکەوێت هەڵناستێتەوە؟ یان کەسێک هەڵبگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە؟
5 Why then hath this people of Jerusalem slidden back by a perpetual backsliding? they hold fast deceit, they refuse to return.
بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە.
6 I hearkened and heard, but they spoke not aright: no man repented of his wickedness, saying, What have I done? every one turned to his course, as the horse rusheth to the battle.
بە ئاگاییەوە گوێم شل کرد، بەڵام ڕاستی ناڵێن. کەس نییە لە خراپەی خۆی پەشیمان بێتەوە و بڵێت:’چیم کرد؟‘هەریەکە و گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوەکەی خۆی، وەک ئەسپێکی بە تاو بۆ ناو جەنگ.
7 Yea, the stork in the heaven knoweth her appointed times; and the turtledove and the crane and the swallow observe the time of their coming; but my people know not the judgment of the LORD.
تەنانەت لەقلەق لە ئاسمان کاتی خۆی دەزانێت، کۆتر و پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵەش کاتی هاتنی خۆیان ڕەچاو دەکەن، بەڵام گەلەکەی من نازانن یەزدان داوای چییان لێ دەکات.
8 How do ye say, We are wise, and the law of the LORD is with us? Lo, certainly in vain he hath made it; the pen of the scribes is in vain.
«”ئێوە چۆن دەڵێن:’ئێمە داناین، چونکە فێرکردنی یەزدانمان لەلایە،‘لە کاتێکدا پێنووسی درۆی مامۆستایانی تەورات بۆ درۆ دەستبەکار بوو؟
9 The wise men are ashamed, they are dismayed and taken: lo, they have rejected the word of the LORD; and what wisdom is in them?
داناکان ڕیسوا دەبن، دەتۆقن و پێوە دەبن. ئەوەتا فەرمایشتی یەزدانیان ڕەتکردەوە، ئیتر چ داناییەکیان هەیە؟
10 Therefore will I give their wives to others, and their fields to them that shall inherit them: for every one from the least even to the greatest is given to covetousness, from the prophet even to the priest every one dealeth falsely.
لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە، کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن، چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورە هەموو پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین هەموو ساختە دەکەن.
11 For they have healed the hurt of the daughter of my people slightly, saying, Peace, peace; when there is no peace.
برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و دەڵێن،’ئاشتی، ئاشتی!‘بەڵام ئاشتی نییە.
12 Were they ashamed when they had committed abomination? nay, they were not at all ashamed, neither could they blush: therefore shall they fall among them that fall: in the time of their punishment they shall be cast down, saith the LORD.
ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟ نەخێر! شەرمەزار نەبوون، هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە. لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان، لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
13 I will surely consume them, saith the LORD: there shall be no grapes on the vine, nor figs on the fig tree, and the leaf shall fade; and the things that I have given to them shall pass away from them.
یەزدان دەفەرموێت: «”دروێنەکەیان لێ دەبەم، نە ترێ بە مێوەوە دەمێنێت، نە هەنجیر بە دار هەنجیرەوە، گەڵاکانیش سیس دەبن. ئەوەی دەیاندەمێ لەلایان نامێنێت.“»
14 Why do we sit still? assemble yourselves, and let us enter into the fortified cities, and let us be silent there: for the LORD our God hath put us to silence, and given us water of gall to drink, because we have sinned against the LORD.
«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟ با کۆببینەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان و لەوێ لەناوبچین! یەزدانی پەروەردگارمان بڕیاری لەناوچوونی ئێمەی داوە، ئاوی ژەهراویمان دەرخوارد دەدات، لەبەر ئەوەی لە دژی یەزدان گوناهمان کرد.
15 We looked for peace, but no good came; and for a time of health, and behold trouble!
چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەبوو. چاوەڕێی کاتی چاکبوونەوە بووین، بەڵام ئەوەتا تۆقین.
16 The snorting of his horses was heard from Dan: the whole land trembled at the sound of the neighing of his strong ones; for they have come, and have devoured the land, and all that is in it; the city, and those that dwell in it.
پڕمەی ئەسپەکانی ئەو لە دانەوە دەبیسترێت، لە دەنگی حیلەی ئەسپە بەهێزەکانی هەموو زەوی دەلەرزێت، جا هاتن بۆ ئەوەی بخۆن، زەوی و هەرچی تێیدایە، شار و دانیشتووانەکەی.»
17 For, behold, I will send serpents, cockatrices, among you, which will not be charmed, and they shall bite you, saith the LORD.
«ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان، کە نوشتەیان لێ ناکرێت، ئینجا پێتانەوە دەدەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 When I would comfort myself against sorrow, my heart is faint in me.
ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت، دڵم دەردەدارە.
19 Behold the voice of the cry of the daughter of my people because of them that dwell in a distant country: Is not the LORD in Zion? is not her king in her? Why have they provoked me to anger with their graven images, and with foreign vanities?
ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەم لە خاکێکی دوورەوە دێت: «ئایا یەزدان لە سییۆن نییە؟ یان پاشاکەی تێیدا نییە؟» «بۆچی بە پەیکەرە داتاشراوەکانیان پەستیان کردم، بە بتە هیچوپووچە بێگانەکان؟»
20 The harvest is past, the summer is ended, and we are not saved.
«دروێنە تێپەڕی، هاوین تەواو بوو، ئێمەش ڕزگارمان نەبوو.»
21 For the hurt of the daughter of my people am I hurt; I am black; astonishment hath taken hold on me.
لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم، خەمبارم، تۆقین دەستی بەسەردا گرتووم.
22 Is there no balm in Gilead; is there no physician there? why then is not the health of the daughter of my people recovered?
ئایا لە گلعاد هەتووان نییە؟ ئایا پزیشک لەوێ نییە؟ ئیتر بۆچی برینی گەلەکەم ساڕێژ نابێت؟

< Jeremiah 8 >