< Ezekiel 33 >

1 Again the word of the LORD came to me, saying,
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 Son of man, speak to the children of thy people, and say to them, When I bring the sword upon a land, if the people of the land take a man from among them, and set him for their watchman:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ هاونیشتیمانیانت بکە و پێیان بڵێ:”ئەگەر شمشێر بۆ سەر خاکێک بهێنم و ئەگەر گەلی خاکەکە پیاوێک لەنێو خۆیان ببەن و بیکەن بە چاودێر،
3 If when he seeth the sword come upon the land, he shall blow the trumpet, and warn the people;
کاتێک ببینێت شمشێرەکە بۆ سەر خاکەکە دێت، فوو بە کەڕەنادا دەکات و گەلەکە ئاگادار دەکاتەوە.
4 Then whoever heareth the sound of the trumpet, and taketh not warning; if the sword will come, and take him away, his blood shall be upon his own head.
ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، ئینجا شمشێرەکە هات و ژیانی برد، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت.
5 He heard the sound of the trumpet, and took not warning; his blood shall be upon him. But he that taketh warning shall deliver his soul.
لەبەر ئەوەی گوێی لە دەنگی کەڕەناکە بوو و وریای خۆی نەبوو، خوێنی لە ئەستۆی خۆی دەبێت، ئەگەر وریای خۆی بووایە خۆی دەرباز دەکرد.
6 But if the watchman will see the sword come, and blow not the trumpet, and the people be not warned; if the sword will come, and take any person from among them, he is taken away in his iniquity; but his blood will I require at the watchman’s hand.
بەڵام ئەگەر چاودێرەکە ببینێت وا شمشێرەکە دێت، فووی بە کەڕەنادا نەکرد و گەلەکەی ئاگادار نەکردەوە، شمشێرەکەش هات و کەسێکی لەوان کوشت، ئەو کەسە بەهۆی تاوانەکانی کە کردوویەتی گیان دەسپێرێت، بەڵام من خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی چاودێرەکە.“
7 So thou, O son of man, I have set thee a watchman to the house of Israel; therefore thou shalt hear the word at my mouth, and warn them from me.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من تۆم کرد بە چاودێر بەسەر بنەماڵەی ئیسرائیلەوە، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتەکەم بگرە و بە ناوی منەوە ئاگاداریان بکەرەوە.
8 When I say to the wicked, O wicked man, thou shalt surely die; if thou dost not speak to warn the wicked from his way, that wicked man shall die in his iniquity; but his blood will I require at thy hand.
ئەگەر بە خراپەکار بفەرمووم:”ئەی خراپەکار، سزاکەت مردنە!“ئەگەر تۆ خراپەکارەکە ئاگادار نەکەیتەوە کە لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە، ئەوا ئەو خراپەکارە بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام خوێنەکەی دەخەمە ئەستۆی تۆ.
9 Nevertheless, if thou shalt warn the wicked of his way to turn from it; if he will not turn from his way, he shall die in his iniquity; but thou hast delivered thy soul.
ئەگەر هاتوو تۆ خراپەکارەکەت لە ڕەفتارەکەی ئاگادار کردەوە هەتا لێی بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو لە ڕەفتارەکەی خۆی نەگەڕایەوە، ئەوا بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، بەڵام تۆ خۆت ڕزگار دەکەیت.
10 Therefore, O thou son of man, speak to the house of Israel; Thus ye speak, saying, If our transgressions and our sins are upon us, and we pine away in them, how should we then live?
«ئەی کوڕی مرۆڤ، قسە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل بکە و بڵێ:”ئێوە بەم جۆرە دەدوێن:’یاخیبوون و گوناهەکانمان لەسەر خۆمانن و بەوانە لەناودەچین. ئیتر ئێمە چۆن بژین؟‘“
11 Say to them, As I live, saith the Lord GOD, I have no pleasure in the death of the wicked; but that the wicked should turn from his way and live: turn ye, turn ye from your evil ways; for why will ye die, O house of Israel?
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش نابم، بەڵکو بەوەی خراپەکار لە ڕەفتارەکەی بگەڕێتەوە و بژیێت. بگەڕێنەوە! لە ڕێگا خراپەکانتان بگەڕێنەوە! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟“
12 Therefore, thou son of man, say to the children of thy people, The righteousness of the righteous shall not deliver him in the day of his transgression: as for the wickedness of the wicked, he shall not fall by it in the day that he turneth from his wickedness; neither shall the righteous be able to live for his righteousness in the day that he sinneth.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە بە هاونیشتیمانیانت بڵێ:”ڕاستودروستی کەسی ڕاستودروست لە کاتی یاخیبوونی فریای ناکەوێت، خراپەکاریش لە کاتی گەڕانەوەی لە خراپەکەی، بەهۆی خراپەکەی لەناو ناچێت. کەسی ڕاستودروست لە کاتی گوناهەکەی ناتوانێت بە ڕاستودروستییەکەی بژیێت.“
13 When I shall say to the righteous, that he shall surely live; if he will trust to his own righteousness, and commit iniquity, all his righteousnesses shall not be remembered; but for his iniquity that he hath committed, he shall die for it.
ئەگەر بە کەسی ڕاستودروستم فەرموو:”بێگومان تۆ دەژیت،“جا ئەگەر پشتی بە ڕاستودروستییەکەی بەست و خراپەی کرد، هەموو ڕاستودروستییەکەی لەیاد دەکرێت، بەڵکو خراپەکەی دەبێتە هۆی مردنی.
14 Again, when I say to the wicked, Thou shalt surely die; if he will turn from his sin, and do that which is lawful and right;
ئەگەر بە خراپەکارم فەرموو:”سزاکەت مردنە!“جا ئەگەر لە گوناهەکەی گەڕایەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کرد،
15 If the wicked will restore the pledge, give again that which he had robbed, walk in the statutes of life, without committing iniquity; he shall surely live, he shall not die.
ئەگەر خراپەکارەکە بارمتە یان هەر شتێکی دزیوە گەڕاندییەوە و ڕێگای فەرزەکانی ژیانی گرتەبەر، بەبێ ئەوەی خراپە بکات، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت.
16 None of his sins that he hath committed shall be mentioned to him: he hath done that which is lawful and right; he shall surely live.
هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی لەیاد دەکرێن. بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کاری کردووە، بێگومان دەژیێت.
17 Yet the children of thy people say, The way of the Lord is not equal: but as for them, their way is not equal.
«هاونیشتیمانیانت دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە.“بەڵکو ئەوان ڕێگای خۆیان ڕاست نییە.
18 When the righteous turneth from his righteousness, and committeth iniquity, for that he shall even die.
کاتێک کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی بگەڕێتەوە و خراپە بکات، ئەوا پێی دەمرێت.
19 But if the wicked will turn from his wickedness, and do that which is lawful and right, for that he shall live.
کاتێکیش خراپەکار لە خراپەکەی بگەڕێتەوە و بە ڕاستودروستی و دادپەروەری کار بکات، ئەوا پێیان دەژیێت.
20 Yet ye say, The way of the Lord is not equal. O ye house of Israel, I will judge you every one after his ways.
ئێوەش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار ڕاست نییە!“ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، من هەریەکەتان بەپێی ڕێگاکانی خۆی حوکمی دەدەم.»
21 And it came to pass in the twelfth year of our captivity, in the tenth month, in the fifth day of the month, that one that had escaped out of Jerusalem came to me, saying, The city is smitten.
لە ساڵی دوازدەمینی ڕاپێچکردنمان، لە پێنجی مانگی دە، لە ئۆرشەلیمەوە دەربازبووێک بۆ لام هات و گوتی: «شارەکە لێی درا.»
22 Now the hand of the LORD was upon me in the evening, before he that had escaped came; and had opened my mouth, until he came to me in the morning; and my mouth was opened, and I was no more dumb.
ئێوارەی پێش گەیشتنی دەربازبووەکە، ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، دەمی کردمەوە، جا کە بەیانی هات بۆ لام دەمم کرابووەوە و چیتر لاڵ نەبووم.
23 Then the word of the LORD came to me, saying,
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
24 Son of man, they that inhabit those wastes of the land of Israel speak, saying, Abraham was one, and he inherited the land: but we are many; the land is given to us for inheritance.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی کەلاوەکانی خاکی ئیسرائیل قسە دەکەن و دەڵێن:”ئیبراهیم تەنها کەسێک بوو، بەڵام دەستی بەسەر خاکەکەدا گرت. ئێمە زۆرین و خاکەکە بە ئێمە دراوە کە دەستی بەسەردا بگرین.“
25 Therefore say to them, Thus saith the Lord GOD; Ye eat with the blood, and lift up your eyes toward your idols, and shed blood: and shall ye possess the land?
لەبەر ئەوە پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: گۆشت بە خوێنەوە دەخۆن، چاوتان بۆ بتەکانتان هەڵدەبڕن و خوێن دەڕێژن، ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟
26 Ye stand upon your sword, ye work abomination, and ye defile every one his neighbour’s wife: and shall ye possess the land?
پشت بە شمشێری خۆتان دەبەستن، شتی قێزەون دەکەن، هەریەکەتان بە ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بوو. ئایا دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؟“
27 Say thou thus to them, Thus saith the Lord GOD; As I live, surely they that are in the wastes shall fall by the sword, and him that is in the open field will I give to the beasts to be devoured, and they that are in the forts and in the caves shall die by the pestilence.
«پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئەوانەی لە کەلاوەکانن بە شمشێر دەکوژرێن، ئەوانەی لەسەر ڕووی دەشتودەرن دەیانکەمە خۆراکی گیانلەبەران، ئەوانەی لە قەڵا و لە ئەشکەوتەکانن بە دەرد دەمرن.
28 For I will lay the land most desolate, and the pomp of her strength shall cease; and the mountains of Israel shall be desolate, that none shall pass through.
خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، کۆتایی بە شانازی هێزی دێت، چیاکانی ئیسرائیل دەبن بە وێرانەی بێ ڕێبوار.
29 Then shall they know that I am the LORD, when I have laid the land most desolate because of all their abominations which they have committed.
جا دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک خاکەکە دەکەم بە وێرانە و چۆڵەوانی، لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانیان کە کردوویانە.“
30 Also, thou son of man, the children of thy people still are talking against thee by the walls and in the doors of the houses, and speak one to another, every one to his brother, saying, Come, I pray you, and hear what is the word that cometh forth from the LORD.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، هاونیشتیمانیانت لەپاڵ دیوارەکان و لە بەردەرگای ماڵەکان لەبارەی تۆوە دەدوێن، هەریەکە لەگەڵ براکەی، بە یەکتر دەڵێن:”وەرن با گوێ لەو قسەیە بگرین کە لەلایەن یەزدانەوە هاتووە.“
31 And they come to thee as the people come, and they sit before thee as my people, and they hear thy words, but they will not do them: for with their mouth they show much love, but their heart goeth after their covetousness.
هەروەک هەموو کات، گەلەکەم بۆ لات دێن، لەبەردەمت دادەنیشن و گوێ لە قسەکانت دەگرن، بەڵام کاری پێ ناکەن، چونکە تەنها بە دەم پەرۆشی خۆیان بۆ خودا دەردەبڕن، بەڵام بە دڵ بەدوای قازانجی ناڕەوایی خۆیان کەوتوون.
32 And, lo, thou art to them as a very lovely song of one that hath a pleasant voice, and can play well on an instrument: for they hear thy words, but they do not perform them.
لە ڕاستیدا تۆ بۆ ئەوان وەک کەسێکی دەنگ خۆشیت کە باش مۆسیقا دەژەنێت و گۆرانی خۆشەویستی دەڵێتەوە، جا گوێ لە قسەکانت دەگرن و کاری پێ ناکەن.
33 And when this cometh to pass, (lo, it will come, ) then shall they know that a prophet hath been among them.
«کەی ئەمە بە ئەنجام گەیشت، بێگومان دەشگاتە ئەنجام، ئەو کاتە دەزانن کە پێغەمبەرێک لەنێویان بوو.»

< Ezekiel 33 >