< Luke 3 >

1 Now in the fifteenth year of the reign of Tiberius Caesar, Pontius Pilate being governor of Judea, and Herod being tetrarch of Galilee, and his brother Philip tetrarch of the region of Ituraea and Trachonitis, and Lysanias tetrarch of Abilene,
لە ساڵی پازدەمینی حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس فەرمانڕەوای جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو،
2 in the high priesthood of Annas and Caiaphas, the word of God came to John, the son of Zechariah, in the wilderness.
لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات.
3 He came into all the region around the Jordan, preaching a baptism of repentance for forgiveness of sins.
ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین.
4 As it is written in the scroll of the words of Isaiah the prophet, "The voice of one crying in the wilderness, 'Prepare the way of the Lord. Make his roads straight.
وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: [کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»
5 Every valley will be filled, and every mountain and hill will be made low, and the crooked will be made straight, and the rough ways smooth.
هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن،
6 And all humanity will see the salvation of God.'"
هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!]
7 He said therefore to the crowds who went out to be baptized by him, "You offspring of vipers, who warned you to flee from the wrath to come?
یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟
8 Bring forth therefore fruits worthy of repentance, and do not begin to say among yourselves, 'We have Abraham for our father;' for I tell you that God is able to raise up children to Abraham from these stones.
با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن:”ئیبراهیم باوکمانە.“پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات.
9 Even now the axe also lies at the root of the trees. Every tree therefore that does not bring forth good fruit is cut down, and thrown into the fire."
ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»
10 The crowds asked him, "What then must we do?"
خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»
11 He answered them, "He who has two coats, let him give to him who has none. He who has food, let him do likewise."
وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»
12 Tax collectors also came to be baptized, and they said to him, "Teacher, what must we do?"
باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»
13 He said to them, "Collect no more than that which is appointed to you."
پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»
14 Soldiers also asked him, saying, "What about us? What must we do?" He said to them, "Extort from no one by violence, neither accuse anyone wrongfully. Be content with your wages."
سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە موچەکانتان ڕازی بن.»
15 As the people were in expectation, and all were wondering in their hearts concerning John, whether perhaps he was the Christ,
گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت.
16 John answered them all, "I indeed baptize you with water, but he comes who is mightier than I, the strap of whose sandals I am not worthy to loosen. He will baptize you with the Holy Spirit and with fire,
یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت.
17 whose winnowing fork is in his hand, to clear his threshing floor, and to gather the wheat into his barn; but he will burn up the chaff with unquenchable fire."
شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»
18 Then with many other exhortations he preached good news to the people,
بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.
19 but Herod the tetrarch, being reproved by him for Herodias, his brother's wife, and for all the evil things which Herod had done,
بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی،
20 added this also to them all, that he shut up John in prison.
ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.
21 Now it happened, when all the people were baptized, Jesus also had been baptized, and was praying. The sky was opened,
کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و
22 and the Holy Spirit descended in a bodily form as a dove on him; and a voice came out of the sky, saying "You are my beloved Son. In you I am well pleased."
ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»
23 When he began, Jesus was about thirty years old, being the son, as was supposed, of Joseph, of Eli,
کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی، کوڕی هەلی،
24 of Mattat, of Levi, of Melchi, of Jannai, of Joseph,
کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی، کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،
25 of Mattithiah, of Amos, of Nahum, of Hesli, of Naggai,
کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس، کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی، کوڕی نەجای،
26 of Mahath, of Mattithiah, of Shimei, of Joseph, of Judah,
کوڕی ماس، کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی، کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،
27 of Johanan, of Rhesa, of Zerubbabel, of Shealtiel, of Neri,
کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا، کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل، کوڕی نیری،
28 of Melchi, of Addi, of Cosam, of Elmodam, of Er,
کوڕی مەلکی، کوڕی ئادی، کوڕی کوسام، کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،
29 of Josi, of Eliezer, of Jorim, of Mattat, of Levi,
کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر، کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی،
30 of Simeon, of Judah, of Joseph, of Jehonan, of Eliakim,
کوڕی شیمۆن، کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف، کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،
31 of Maleah, of Menan, of Mattattah, of Nathan, of David,
کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا، کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان، کوڕی داود،
32 of Jesse, of Obed, of Boaz, of Salmon, of Nahshon,
کوڕی یەسا، کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز، کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،
33 of Amminadab, of Ram, of Hezron, of Perez, of Judah,
کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام، کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز، کوڕی یەهودا،
34 of Jacob, of Isaac, of Abraham, of Terah, of Nahor,
کوڕی یاقوب، کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم، کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،
35 of Serug, of Reu, of Peleg, of Eber, of Shelah,
کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو، کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر، کوڕی شالەح،
36 of Kenan, of Arpachshad, of Shem, of Noah, of Lamech,
کوڕی کێنان، کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام، کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،
37 of Methuselah, of Enoch, of Jared, of Mahalalel, of Kenan,
کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ، کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل، کوڕی قێنان،
38 of Enosh, of Seth, of Adam, of God.
کوڕی ئەنۆش، کوڕی شیت، کوڕی ئادەم، کوڕی خودایە.

< Luke 3 >