< Psalms 116 >

1 I love the LORD, because he listens to my voice, and my cries for mercy.
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،
2 Because he has turned his ear to me, therefore I will call on him as long as I live.
چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.
3 The cords of death surrounded me, the pains of Sheol got a hold of me. I found trouble and sorrow. (Sheol h7585)
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. (Sheol h7585)
4 Then I called on the name of the LORD: "LORD, I beg you, deliver my soul."
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»
5 The LORD is Gracious and righteous. Yes, our God is merciful.
یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە.
6 The LORD preserves the simple. I was brought low, and he saved me.
یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.
7 Return to your rest, my soul, for the LORD has dealt bountifully with you.
ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.
8 For you have delivered my soul from death, my eyes from tears, and my feet from falling.
تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان،
9 I will walk before the LORD in the land of the living.
تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان.
10 I believed, therefore I said, "I am greatly afflicted."
باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم: «من زۆر دەردەدارم!»
11 I said in my haste, "All men are liars."
من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم: «مرۆڤ هەموو درۆزنن!»
12 What will I give to the LORD for all his benefits toward me?
چی بدەمەوە یەزدان، بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.
13 I will take the cup of salvation, and call on the name of the LORD.
جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
14 I will pay my vows to the LORD, yes, in the presence of all his people.
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.
15 Precious in the sight of the LORD is the death of his faithful ones.
یەزدان مردنی خۆشەویستانی لەلا سەنگینە.
16 LORD, truly I am your servant. I am your servant, the son of your handmaid. You have freed me from my chains.
ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم، من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت، تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.
17 I will offer to you the sacrifice of thanksgiving, and will call on the name of the LORD.
قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم، بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.
18 I will pay my vows to the LORD, yes, in the presence of all his people,
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،
19 in the courts of the LORD's house, in the midst of you, Jerusalem. Praise the LORD.
لە حەوشەی ماڵی یەزداندا، لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم. هەلیلویا!

< Psalms 116 >