< Psalms 52 >

1 To the chief Musician, Maschil, [A Psalm] of David, when Doeg the Edomite came and told Saul, and said unto him, David is come to the house of Ahimelech. Why boastest thou thyself in mischief, O mighty man? the goodness of God [endureth] continually.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ. ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟ ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا، بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟
2 Thy tongue deviseth mischiefs; like a sharp razor, working deceitfully.
زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت، وەک گوێزانێکی تیژ وایە، خەریکی فێڵبازییە.
3 Thou lovest evil more than good; [and] lying rather than to speak righteousness. (Selah)
زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە، لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.
4 Thou lovest all devouring words, O [thou] deceitful tongue.
حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە، ئەی زمانی فێڵباز!
5 God shall likewise destroy thee for ever, he shall take thee away, and pluck thee out of [thy] dwelling place, and root thee out of the land of the living. (Selah)
بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات، دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت، ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.
6 The righteous also shall see, and fear, and shall laugh at him:
ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن، پێی پێدەکەنن و دەڵێن:
7 Lo, [this is] the man [that] made not God his strength; but trusted in the abundance of his riches, [and] strengthened himself in his wickedness.
«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی، بەڵکو پشتی بە زۆری سامانەکەی بەستبوو، لە تێکدانی خەڵکی دیکە بەهێز بوو!»
8 But I [am] like a green olive tree in the house of God: I trust in the mercy of God for ever and ever.
بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم، هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.
9 I will praise thee for ever, because thou hast done [it: ] and I will wait on thy name; for [it is] good before thy saints.
هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت، ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.

< Psalms 52 >