< Revelation 4 >

1 After this I saw a door that had been opened in heaven. The voice that I'd heard before, the one that sounded like a trumpet, told me, “Come up here, and I will show you what will happen next.”
پاش ئەمە تەماشام کرد دەرگایەکی کراوەم بینی لە ئاسماندا، ئەو دەنگەش کە یەکەم جار وەک کەڕەنا هاتە گوێم، پێی فەرمووم: «سەربکەوە بۆ ئێرە، ئەوەت پیشان دەدەم کە دوای ئەمە پێویستە ڕووبدات.»
2 Immediately I was filled by the Spirit and saw a throne set up in heaven, with someone sitting on the throne.
دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و تەختێکم بینی لە ئاسمان دانرابوو، لەسەر تەختەکەش یەکێک دانیشتبوو.
3 The one sitting there shone like jewels, like jasper and carnelian, and there was a rainbow that circled the throne, shining like an emerald.
ڕوخساری دانیشتووەکە لە بەردی یەشب و یاقووتی سوور دەچوو، پەلکەزێڕینەیەکیش وەک زمروود لە دەوری تەختەکە دەدرەوشایەوە.
4 Around the throne were twenty-four other thrones, and twenty-four elders were sitting on these thrones, dressed in white and wearing golden crowns on their heads.
لە دەوری تەختەکەش بیست و چوار تەخت هەبوون، بیست و چوار پیریش کە جلی سپییان پۆشی بوو لەسەر تەختەکان دانیشتبوون و تاجی زێڕینیان لەسەر بوو.
5 From the throne lightning flashed and thunder roared. Seven torches blazed in front of the throne—these are the seven Spirits of God.
لە تەختەکەوە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە دەهات، لەبەردەم تەختەکەش حەوت چرای ئاگرین دەسووتان، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان.
6 Stretching out in front of the throne was a sea of glass, as clear as crystal. In the center and all around the throne were four living creatures covered in eyes, both front and back.
لەبەردەم تەختەکەش شوێنێکی وەک دەریایەکی شووشەیی هەبوو، وەک کریستاڵ. لەناوەڕاست، لە دەوروبەری تەختەکە چوار بوونەوەر هەبوون، لەپێش و پاش بە چاو داپۆشرا بوون.
7 The first creature looked like a lion, the second like a young bull, the third had a human face, and the fourth looked like a flying eagle.
بوونەوەری یەکەم وەک شێر بوو، دووەم بوونەوەر وەک جوانەگا، سێیەم بوونەوەر ڕوخسارێکی وەک مرۆڤی هەبوو، چوارەم بوونەوەر وەک هەڵۆیەکی فڕیو بوو.
8 The four living creatures each had six wings also covered with eyes. Day and night they never stop saying, “Holy, holy, holy is the All-powerful Lord God, who was, who is, and who is to come.”
چوار بوونەوەرەکە هەریەکەیان شەش باڵی هەبوو، دەوروبەر و ژێر باڵیشیان بە چاو داپۆشرابوو. شەو و ڕۆژ بێ وەستان دەڵێن:
9 Whenever the living creatures glorify, honor, and thank the one that sits on the throne, who lives for ever and ever, (aiōn g165)
هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، (aiōn g165)
10 the twenty-four elders fall down before him that sits on the throne. They will worship the one who lives for ever and ever, and throw down their crowns before the throne. They say, (aiōn g165)
بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن: (aiōn g165)
11 “Our Lord and our God, you are worthy to be given glory, and honor, and authority, for you created everything. Your will brought Creation into existence.”
«ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت، چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە، بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»

< Revelation 4 >