< Psalms 86 >

1 A Prayer of David. Incline thine ear, Jehovah, answer me; for I am afflicted and needy.
نوێژێکی داود. ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە، من هەژار و نەدارم.
2 Keep my soul, for I am godly; O thou my God, save thy servant who confideth in thee.
ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم، تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە، ئەوەی پشتی پێت بەستووە.
3 Be gracious unto me, O Lord; for unto thee do I call all the day.
ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم.
4 Rejoice the soul of thy servant; for unto thee, Lord, do I lift up my soul.
گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
5 For thou, Lord, art good, and ready to forgive, and art of great loving-kindness unto all that call upon thee.
ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن.
6 Give ear, O Jehovah, unto my prayer, and attend to the voice of my supplications.
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە.
7 In the day of my distress I will call upon thee, for thou wilt answer me.
لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت.
8 Among the gods there is none like unto thee, Lord, and there is nothing like unto thy works.
ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟
9 All nations whom thou hast made shall come and worship before thee, O Lord, and shall glorify thy name.
ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون، دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و ناوت شکۆدار دەکەن،
10 For thou art great, and doest wondrous things: thou art God, thou alone.
چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە، هەر تەنها تۆ خودایت.
11 Teach me thy way, Jehovah; I will walk in thy truth: unite my heart to fear thy name.
ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم، دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت.
12 I will praise thee, O Lord my God, with my whole heart; and I will glorify thy name for evermore.
ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم،
13 For great is thy loving-kindness toward me, and thou hast delivered my soul from the lowest Sheol. (Sheol h7585)
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد. (Sheol h7585)
14 O God, the proud are risen against me, and the assembly of the violent seek after my soul, and they have not set thee before them.
ئەی خودایە، لووتبەرزەکان لێم هەستاون، تاقمە زۆردارەکان دەیانەوێت لەناوم ببەن، تۆ لەبەرچاو ناگرن.
15 But thou, Lord, art a God merciful and gracious, slow to anger, and abundant in goodness and truth.
بەڵام ئەی پەروەردگار، تۆ خودایەکی میهرەبان و بەزەییداریت، پشوودرێژیت و پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیی.
16 Turn toward me, and be gracious unto me; give thy strength unto thy servant, and save the son of thine handmaid.
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، هێزی خۆت بە خزمەتکارەکەت ببەخشە و کوڕی کارەکەرەکەت ڕزگار بکە.
17 Shew me a token for good, that they which hate me may see it, and be ashamed; for thou, Jehovah, hast helped me and comforted me.
نیشانەی چاکەی خۆتم لەگەڵ بکە، بۆ ئەوەی ناحەزانم ببینن و شەرمەزار بن، ئەی یەزدان، چونکە تۆ یارمەتیت داوم و دڵنەواییت کردووم.

< Psalms 86 >