< Nehemiah 13 >

1 On that day they read in the book of Moses in the audience of the people; and there was found written in it that the Ammonite and the Moabite should not come into the congregation of God for ever;
لەو ڕۆژەدا پەڕتووکی موسا بە دەنگی بەرز لەبەردەم گەلدا خوێنرایەوە و بینرا کە تێیدا نووسراوە، هیچ عەمۆنی و مۆئابییەک بۆ هەتاهەتایە نایەتە ناو کۆمەڵی خودا،
2 because they had not met the children of Israel with bread and with water, and had hired Balaam against them, to curse them; but our God turned the curse into blessing.
چونکە بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لە نەوەی ئیسرائیل نەکردبوو، بەڵکو بەلعامیان لە دژیان بەکرێ گرت هەتا نەفرەتیان لێ بکات، بەڵام خودامان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت.
3 And it came to pass, when they heard the law, that they separated from Israel all the mixed multitude.
کاتێک گوێیان لە فێرکردنەکە بوو، هەموو ئەو بێگانانەیان جیا کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا تێکەڵ ببوون.
4 And before this, Eliashib the priest, who had the oversight of the chambers of the house of our God, a kinsman of Tobijah,
پێش ئەمە، ئەلیاشیڤی کاهین بە سەرپەرشتیاری ژوورە ئەمبارەکانی ماڵی خودامان دانرابوو. لە تۆڤییاوە نزیک بوو،
5 had prepared for him a great chamber, where formerly they laid the oblations, the frankincense, and the vessels, and the tithes of the corn, the new wine and the oil, which was commanded for the Levites and the singers and the doorkeepers, and the heave-offerings of the priests.
ژوورێکی گەورەی بۆ دابین کردبوو، کە پێشتر ئەم شتانەیان تێیدا دادەنا: پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوور و قاپوقاچاغەکانی پەرستگا، هەروەها دەیەکەکانی گەنم و شەرابی نوێ و زەیت کە بۆ لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکان فەرمانی پێ کرابوون، لەگەڵ پیتاکە پیرۆزەکان بۆ کاهین.
6 And during all that [time] I was not at Jerusalem; for in the two-and-thirtieth year of Artaxerxes king of Babylon I came to the king; and after some time I obtained leave of the king.
بەڵام بە درێژایی هەموو ئەمانە من لە ئۆرشەلیم نەبووم، چونکە لە سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشای بابل گەڕابوومەوە بۆ لای پاشا، لەدوای ماوەیەک مۆڵەتم لە پاشا خواست و
7 And I came to Jerusalem, and observed the evil that Eliashib had done for Tobijah, in preparing him a chamber in the courts of the house of God.
هاتمەوە ئۆرشەلیم، زانیم ئەلیاشیڤ چ خراپەیەکی کردووە بەوەی کە لە حەوشەی ماڵی خودا ژوورێکی بۆ تۆڤییا دابین کردووە.
8 And it grieved me much, and I cast forth all the household stuff of Tobijah out of the chamber.
ئەمە منی زۆر پەست کرد، لەبەر ئەوە هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی تۆڤییام فڕێدایە دەرەوەی ژوورەکە.
9 And I commanded, and they purified the chambers; and thither brought I again the vessels of the house of God, the oblation and the frankincense.
فەرمانم دا و ژوورەکانیان پاککردەوە، پاشان قاپوقاچاغەکەی ماڵی خودا و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوورەکەم گەڕاندەوە ئەوێ.
10 And I perceived that the portions of the Levites had not been given, and that the Levites and the singers that did the work had fled every one to his field.
هەروەها زانیم کە بەشی لێڤییەکان نەدراوە، لێڤی و ئەو گۆرانیبێژانەی کارەکەیان دەکرد، هەریەکە و بۆ کێڵگەکەی خۆی هەڵاتووە.
11 Then I contended with the rulers, and said, Why is the house of God forsaken? And I gathered them together and set them in their place.
لەبەر ئەوە لەگەڵ کاربەدەستەکان دەمەقاڵێم کرد و گوتم: «بۆچی ماڵی خودا وازی لێ هێنراوە؟» ئینجا ئەوانم کۆکردەوە و هەریەکەیانم لە شوێنەکەی خۆی دانا.
12 And all Judah brought the tithe of the corn and the new wine and the oil into the storehouses.
هەموو یەهوداش دەیەکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتیان هێنا بۆ ژوورە ئەمبارەکان.
13 And I made storekeepers over the storehouses: Shelemiah the priest, and Zadok the scribe, and of the Levites, Pedaiah; and subordinate to them, Hanan the son of Zaccur, the son of Mattaniah; for they were esteemed faithful, and their office was to distribute to their brethren.
خەزنەدارم لەسەر ئەمبارەکان دانا، شەلەمیاهوی کاهین و سادۆقی سەرقەڵەم و پەدایای لێڤی، لەبەردەستی ئەوانیش حانانی کوڕی زەکوری مەتەنیا، چونکە بە دەستپاک دادەنران و کرانە لێپرسراوی دابەشکردنی ئازووقە بەسەر برا لێڤییەکانیان.
14 Remember me, O my God, concerning this, and wipe not out my good deeds which I have done for the house of my God, and for the charges thereof!
ئەی خودایە، لەبەر ئەمە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە و چاکەکانم مەسڕەوە کە بە دڵسۆزی بەرامبەر بە ماڵی خودای خۆم و داواکارییەکانی کردوومە.
15 In those days I saw in Judah some treading winepresses on the sabbath, and bringing in sheaves, and lading them on asses; as also wine, grapes and figs, and all manner of burdens; and they brought them into Jerusalem on the sabbath day; and I protested in the day on which they sold the victuals.
لەو ڕۆژانەدا خەڵکێکم لە یەهودا بینی لە ڕۆژی شەممە گوشەرەکان دەپەستنەوە، کۆڵە دار دەهێنن و لە گوێدرێژەکانیان بار دەکەن، هەروەها بە شەراب و ترێ و هەنجیر و هەموو ئەوەی بار دەکرێت، لە ڕۆژی شەممە دێنە ناو ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوە ئاگادارم کردنەوە کە لەو ڕۆژەدا خۆراک نەفرۆشن.
16 Men of Tyre also dwelt therein, who brought fish and all manner of ware, and sold it on the sabbath to the children of Judah, and in Jerusalem.
هەروەها خەڵکی بەندەری سور کە لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون، لە ڕۆژی شەممەدا ماسی و هەموو جۆرە کەلوپەلێکیان دەهێنا و لە ئۆرشەلیم بە نەوەی یەهودایان دەفرۆشت.
17 And I contended with the nobles of Judah, and said to them, What evil thing is this which ye do, profaning the sabbath day?
جا دەمەقاڵێم لەگەڵ خانەدانەکانی یەهودا کرد و گوتم: «ئەم خراپە چییە کە ئێوە دەیکەن و ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن؟
18 Did not your fathers thus, and did not our God bring all this evil upon us and upon this city? And ye will bring more wrath against Israel by profaning the sabbath.
ئایا باوباپیرانتان ئەمەیان نەکرد، ئینجا خودامان هەموو ئەم خراپەیەی بەسەر ئێمە و ئەم شارەشدا هێنا؟ ئێوە تووڕەیی لەسەر ئیسرائیل زیاتر دەکەن کە ڕۆژی شەممە گڵاو دەکەن.»
19 And it came to pass, that when it began to be dark in the gates of Jerusalem before the sabbath, I commanded that the gates should be shut; and I commanded that they should not be opened till after the sabbath. And I set [some] of my servants at the gates, so that no burden should be brought in on the sabbath day.
کاتێک تاریکی باڵی بەسەر دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا کێشا، پێش ڕۆژی شەممە، فەرمانم دا هەتا دوای ڕۆژی شەممە دەروازەکان دابخرێن و نەکرێنەوە. هەندێک لە خزمەتکارەکانی خۆمم لەسەر دەروازەکان دانا، هەتا لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەیەتە ژوورەوە.
20 And the dealers and sellers of all kind of ware passed the night without Jerusalem once or twice.
جارێک و دووان بازرگان و فرۆشیاری هەموو جۆرە کەلوپەلێک لە دەرەوەی ئۆرشەلیم شەویان بەسەربرد.
21 And I testified against them, and said to them, Why do ye pass the night before the wall? if ye do so again, I will lay hands on you. From that time forth they came not on the sabbath.
منیش ئاگادارم کردنەوە و گوتم: «بۆچی لەلای شووراکە ماونەتەوە؟ ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دەستگیرتان دەکەم.» ئیتر لەو کاتەوە لە ڕۆژی شەممە نەهاتنەوە.
22 And I commanded the Levites that they should purify themselves, and that they should come and keep the gates, to hallow the sabbath day. Remember this also for me, my God, and spare me according to thy great loving-kindness!
هەروەها بە لێڤییەکانم گوت، کە خۆیان پاک بکەنەوە و بێن و پاسەوانی دەروازەکان بکەن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە. ئەی خودایە، بەمەش بە یادی خۆتم بهێنەرەوە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەشت لەگەڵم میهرەبان بە.
23 In those days also I saw Jews that had married wives of Ashdod, of Ammon, [and] of Moab.
هەروەها لەو ڕۆژانەدا ئەو یەهودییانەم بینی کە ژنی ئەشدۆدی و عەمۆنی و مۆئابییان هێنابوو،
24 And their children spoke half in the language of Ashdod, and could not speak in the Jews' language, but according to the language of each people.
نیوەی منداڵەکانیان بە زمانی ئەشدۆدی یان بە زمانی گەلی دیکە قسەیان دەکرد، تێیاندا نەبوو بتوانێت بە زمانی یەهودی قسە بکات.
25 And I contended with them, and cursed them, and smote certain of them and plucked off their hair, and adjured them by God [saying], Ye shall not give your daughters to their sons, nor take their daughters for your sons or for yourselves.
جا لەگەڵیان دەمەقاڵێم کرد و نەفرەتم لێکردن، لە هەندێکیانم دا و پرچیانم ڕنییەوە، بە خودا سوێندم دان و گوتم: «کچتان نەدەنە کوڕیان و کچیان مەهێنن، نە بۆ کوڕتان و نە بۆ خۆتان.
26 Did not Solomon king of Israel sin by these things? Yet among the many nations was there no king like him, who was beloved of his God, and God made him king over all Israel; but even him did foreign wives cause to sin.
ئایا لەبەر ئەمانە نەبوو سلێمانی پاشای ئیسرائیل گوناهی کرد، کاتێک لەناو زۆربەی نەتەوەکان پاشایەکی وەک ئەو نەبوو، لەلای خودای خۆی خۆشەویست بوو، خودا کردییە پاشای هەموو ئیسرائیل؟ تەنانەت ئەویش ژنە بێگانەکان گوناهیان پێکرد.
27 And should we hearken to you to do all this great evil, to act unfaithfully to our God by marrying foreign wives?
ئیتر ئایا گوێ لە ئێوە بگرین ئەم هەموو خراپە گەورەیە بکەن، بە ناپاکیتان لە دژی خودامان، بەوەی ژنی بێگانە بهێنن؟»
28 And [one] of the sons of Joiada, the son of Eliashib the high priest, was son-in-law to Sanballat the Horonite; and I chased him from me.
یەکێک لە کوڕەکانی یۆیاداعی کوڕی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین، زاوای سەنڤەلەتی حۆرۆنی بوو، منیش لەلای خۆم دەرمکرد.
29 Remember them, my God, for they are polluters of the priesthood, and of the covenant of the priesthood and of the Levites!
ئەی خودایە، بە یادی خۆتیان بهێنەرەوە کە کاهینیێتی و پەیمانی کاهینیێتی و لێڤییەکانیان گڵاوکرد.
30 And I purified them from all foreigners, and appointed the charges of the priests and the Levites, every one in his service;
بەو شێوەیە لە هەموو بێگانەیەک پاکم کردنەوە، ئەرکەکانی کاهین و لێڤییەکانم دیاری کرد، هەریەکە و لەسەر کاری خۆی.
31 and for the wood-offering, at times appointed, and for the first-fruits. Remember me, O my God, for good!
داریشم بۆ قوربانی لە کاتی دیاریکراو و یەکەمین بەرهەمەکان دابین کرد. ئەی خودایە، بە چاکە بە یادی خۆتم بهێنەرەوە.

< Nehemiah 13 >