< Jeremiah 13 >

1 Thus said Jehovah unto me: Go and buy thee a linen girdle, and put it upon thy loins; but dip it not in water.
یەزدان ئەمەی پێ فەرمووم: «بڕۆ پشتێنێکی کەتان بۆ خۆت بکڕە و لە ناوقەدی خۆتی ببەستە، بەڵام مەیخەرە ناو ئاوەوە.»
2 And I bought a girdle according to the word of Jehovah, and put it upon my loins.
منیش پشتێنم کڕی، بەپێی فەرمانی یەزدان، لە ناوقەدی خۆمم بەست.
3 And the word of Jehovah came unto me the second time, saying,
ئینجا دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:
4 Take the girdle that thou hast bought, which is upon thy loins, and arise, go to the Euphrates, and hide it there in a hole of the rock.
«ئەو پشتێنەی کە کڕیت، کە لە ناوقەدت بەستووە، هەستە و بڕۆ بیبە پەرات و لەوێ لە کەلێنی بەردێک بیشارەوە.»
5 So I went and hid it by the Euphrates, as Jehovah had commanded me.
منیش بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردم چووم و لە پەرات شاردمەوە.
6 And it came to pass at the end of many days, that Jehovah said unto me, Arise, go to the Euphrates, and take the girdle from thence which I commanded thee to hide there.
دوای ماوەیەکی درێژ، یەزدان پێی فەرمووم: «هەستە، بڕۆ بۆ پەرات و لەوێ ئەو پشتێنە هەڵبگرە کە فەرمانم پێکردیت لەوێ بیشاریتەوە.»
7 And I went to the Euphrates, and digged, and took the girdle from the place where I had hid it; and behold, the girdle was spoiled, it was good for nothing.
منیش چووم بۆ پەرات، هەڵمکۆڵی و پشتێنەکەم لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە تێیدا شاردبوومەوە، ئەوەتا ڕزیوە و بە کەڵکی هیچ نایەت.
8 And the word of Jehovah came unto me, saying,
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات:
9 Thus saith Jehovah: After this manner will I spoil the pride of Judah, and the great pride of Jerusalem.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئاوا شانازی یەهودا و شانازییە مەزنەکەی ئۆرشەلیم دەڕزێنم.
10 This evil people, who refuse to hear my words, who walk in the stubbornness of their heart, and go after other gods, to serve them and to worship them, shall even be as this girdle which is good for nothing.
ئەم گەلە بەدکارەی نایەوێت گوێ لە قسەی من بگرێت و بەدوای کەللەڕەقی خۆی کەوتووە، بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەوێت بۆ ئەوەی بیانپەرستێت و کڕنۆشیان بۆ ببات، وەک ئەم پشتێنەی لێدێت کە بە کەڵکی هیچ نایەت.
11 For as a girdle cleaveth to the loins of a man, so have I caused to cleave unto me the whole house of Israel and the whole house of Judah, saith Jehovah; that they might be unto me for a people, and for a name, and for a praise, and for a glory: but they would not hear.
وەک چۆن پشتێن لە پشتی مرۆڤ دەبەسرتێت، ئاوا هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و هەموو بنەماڵەی یەهودام لە پشتی خۆم بەست، هەتا ببنە گەلی من و ناو و شانازی و شکۆمەندی، بەڵام گوێیان نەگرت.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
12 And thou shalt speak unto them this word: Thus saith Jehovah, the God of Israel, Every skin shall be filled with wine. And they will say unto thee, Do we not very well know that every skin shall be filled with wine?
«جا ئەم فەرمایشتەیان پێ ڕابگەیەنە:”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت.“جا پێت دەڵێن:”بۆ ئێمە نازانین هەموو گۆزەیەکی شەراب پڕ شەراب دەبێت؟“
13 And thou shalt say unto them, Thus saith Jehovah: Behold, I will fill all the inhabitants of this land, and the kings that sit for David upon his throne, and the priests and the prophets, and all the inhabitants of Jerusalem, with drunkenness.
تۆش پێیان دەڵێیت:”یەزدان دەفەرموێت: ئەوەتا من هەموو دانیشتووانی ئەم خاکە پڕ دەکەم لە سەرخۆشی، ئەو پاشایانەی لە داودن، لەسەر تەختەکەی دانیشتوون، کاهین و پێغەمبەران و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم.
14 And I will dash them one against another, both the fathers and the sons together, saith Jehovah; I will not pity, nor spare, nor have mercy so as not to destroy them.
بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
15 Hear ye, and give ear, be not lifted up; for Jehovah hath spoken.
گوێ بگرن و گوێ شل بکەن، لووتبەرز مەبن، چونکە یەزدان فەرموویەتی.
16 Give glory to Jehovah your God, before he cause darkness, and before your feet stumble upon the mountains of twilight; and ye shall look for light, but he will turn it into the shadow of death, and make [it] gross darkness.
شکۆ بدەنە یەزدانی پەروەردگارتان بەر لەوەی تاریکی دابێنێت، بەر لەوەی پەل بکوتن لەسەر چیا بەر لە تاریکایی شەو. ئێوە خوازیاری ڕووناکین بەڵام ئەو دەیکاتە سێبەری مەرگ، دەیکاتە ئەنگوستەچاو.
17 And if ye will not hear it, my soul shall weep in secret places for [your] pride; and mine eye shall weep sore, and run down with tears, because Jehovah's flock is gone into captivity.
بەڵام ئەگەر گوێ نەگرن، بە نهێنی دەگریێم لەبەر لووتبەرزیتان، چاوەکانم بەکوڵ دەگریێن و فرمێسک دەڕێژێت، چونکە مێگەلی یەزدان ڕاپێچ کرا.
18 Say unto the king and to the queen: Humble yourselves, sit down low; for from your heads shall come down the crown of your magnificence.
بە پاشا و بە شاژنی دایک بڵێ: «لەسەر تەختەکان وەرنە خوارەوە، چونکە تاجی شکۆمەندیتان لەسەرتان دێتە خوارەوە.»
19 The cities of the south are shut up, and there is none to open [them]; all Judah is carried away captive: it is wholly carried away captive.
شارەکانی نەقەب دادەخرێن و کەس نییە بیانکاتەوە. هەموو یەهودا ڕاپێچ دەکرێ، سەراپای ڕاپێچ دەکرێن.
20 Lift up your eyes, and behold them that come from the north. Where is the flock that was given thee, thy beautiful flock?
چاوت هەڵبڕە و ئەوانە ببینە کە لە باکوورەوە دێن! کوا ئەو مێگەلەی پێت درا، ئەو مەڕانەی شانازیت پێوە دەکردن؟
21 What wilt thou say when he shall visit thee, since thou thyself hast trained them to be princes in chief over thee? Shall not sorrows take thee, as a woman in travail?
چی دەڵێی کاتێک یەزدان ئەوانەت لەسەر دادەنێت کە فێری هاوپەیمانیت کردن؟ ئایا ژان ناتگرێت وەک ئەو ژنەی منداڵی دەبێت؟
22 And if thou say in thy heart, Wherefore come these things upon me? For the greatness of thine iniquity are thy skirts uncovered, [and] thy heels have suffered violence.
ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی، «بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟» لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا دەستدرێژییان کردە سەرت.
23 Can an Ethiopian change his skin, or a leopard his spots? [Then] may ye also do good, who are accustomed to do evil.
ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت، یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن، کە لە خراپە ڕاهاتوون!
24 And I will scatter them as stubble that passeth away by the wind of the wilderness.
«وەک پووش پەرتیان دەکەم کە بای چۆڵەوانی هەڵیدەگرێت.»
25 This shall be thy lot, thy measured portion from me, saith Jehovah; because thou hast forgotten me, and confided in falsehood.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە بەختی تۆیە، ئەو بەشەی لەلایەن منەوە پێتدراوە، لەبەر ئەوەی منت لەبیر کرد و پشتت بە خوداوەندی درۆیین بەست.
26 Therefore will I also turn thy skirts over thy face, and thy shame shall be seen.
منیش دامێنت بەسەر ڕووتدا هەڵدەدەمەوە، ئینجا دەستدریژیت دەکرێتە سەر!
27 Thine adulteries, and thy neighings, the lewdness of thy fornication, on the hills, in the fields, — thine abominations, have I seen. Woe unto thee, Jerusalem! Wilt thou not be made clean? after how long a time yet?
داوێنپیسی و حیلاندنت، بێڕوویی لەشفرۆشیت! لەسەر گردەکان و کێڵگەکان قێزەونییەکانی تۆم بینی. ئەی ئۆرشەلیم، قوڕبەسەرت! هەتا کەی پاک نابیتەوە؟»

< Jeremiah 13 >