< Daniel 11 >

1 And I, in the first year of Darius the Mede, I stood to confirm and to strengthen him.
لە ساڵی یەکەمی داریوشی مادی، لەگەڵی وەستام تاکو پشتگیری لێ بکەم و بیپارێزم.
2 And now will I declare unto thee the truth. Behold, there shall stand up yet three kings in Persia; and the fourth shall enrich himself with great riches more than all; and when he hath become strong through his riches, he shall stir up all against the realm of Greece.
«ئێستاش ڕاستیت پێ دەڵێم: سێ پاشای دیکە لە فارس پەیدا دەبن، پاشان چوارەمیان لە هەموویان دەوڵەمەندتر دەبێت. سامانەکەی بۆ بەدەستهێنانی هێز بەکاردەهێنێت، هەمووان لە دژی شانشینی یۆنان دەورووژێنێت.
3 And a mighty king shall stand up that shall rule with great dominion, and do according to his will.
ئینجا پاشایەکی بە توانا پەیدا دەبێت و زۆر زاڵ دەبێت، چی پێ خۆش بێت دەیکات.
4 And when he shall stand up, his kingdom shall be broken, and shall be divided toward the four winds of the heavens; but not to his posterity, nor according to his dominion wherewith he ruled; for his kingdom shall be plucked up, even for others beside these.
بەڵام ئیمپڕاتۆریەتەکە لەوپەڕی هێزیدا تێکدەشکێت و بەسەر چوار لای زەویدا دابەش دەبێت، بەڵام نەک بۆ نەوەکانی، بەڵکو بۆ خەڵکی دیکە دەبێت، دەسەڵاتی پێشتری نامێنێت، چونکە ئیمپڕاتۆریەتەکەی بنبڕ دەبێت.
5 And the king of the south, who is one of his princes, shall be strong; but [another] shall be stronger than he, and have dominion: his dominion shall be a great dominion.
«دوای ئەمە پاشای باشوور بەهێز دەبێت، بەڵام یەکێک لە میرەکانی لەو بەهێزتر دەبێت و بە دەسەڵاتێکی گەورەوە زاڵ دەبێت.
6 And after the course of years they shall join affinity; and the king's daughter of the south shall come to the king of the north to make equitable conditions: but she shall not retain the strength of her arm; neither shall he stand, nor his arm; and she shall be given up, she and they that brought her, and he that begat her, and he that strengthened her in [those] times.
پاش چەند ساڵێک پەیمان دەبەستن، کچی پاشای باشوور بۆ پەیمان بەستنەکە دێتە لای پاشای باکوور، بەڵام کچەکە هێزی نامێنێت، پاشای باشووریش نە خۆی و نە هێزی بەردەوام نابن. لەو کاتەدا کچەکە و باوکی و ئەوانەی هێنایان و لەگەڵ ئەوەش کە پشتگیری دەکرد بە دەستەوە دەدرێن.
7 But out of a shoot from her roots shall one stand up in his place, who shall come to the army, and shall enter into the fortress of the king of the north, and shall deal against them, and shew himself mighty.
«ئینجا یەکێک لە بنەماڵەی کچەکە لە شوێنی ئەو هەڵدەستێتەوە. بەر لە سوپای پاشای باکوور دەگرێت و دەچێتە ناو قەڵاکەی، لێیان دەدات و سەرکەوتوو دەبێت.
8 He shall also carry captive into Egypt their gods, with their princes, and their precious vessels of silver and of gold; and he shall subsist for more years than the king of the north;
بت و پەیکەرە داڕێژراوەکان و قاپوقاچاغە بەنرخەکانیان کە لە زێڕ و زیو دروستکرابوون دەباتە میسر. دوای ئەمە ماوەی چەند ساڵێک واز لە پاشای باکوور دەهێنێت.
9 and [the same] shall come into the realm of the king of the south, but shall return into his own land.
ئینجا پاشای باکوور هێرش دەباتە سەر شانشینی پاشای باشوور، بەڵام دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی.
10 And his sons shall be stirred up, and shall assemble a multitude of great forces; and one shall certainly come, and overflow, and pass through; and he shall return and carry the war even to his fortress.
کوڕەکانی دەوروژێن و ئاپۆرەی سوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە کە وەک لافاوێکی بەهێز ڕادەماڵێت، بڵاو دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت، هەتا شەڕ دەهێنێتە سەر قەڵای پاشای باشوور.
11 And the king of the south shall be enraged, and shall come forth and fight with him, with the king of the north, who shall set forth a great multitude, but the multitude shall be given into his hand.
«ئیتر پاشای باشوور ڕقی هەڵدەستێت و هێرش دەکاتە سەر پاشای باکوور، کە وا خەریکە سوپایەکی زۆر گەورەی کۆدەکاتەوە، بەڵام دەشکێنرێت.
12 And when the multitude shall have been taken away, his heart shall be exalted; and he shall cast down myriads; but he shall not prevail.
کاتێک سوپاکە ڕادەماڵرێت، پاشای باشوور بەفیز دەبێت و دەیان هەزار دەکوژێت، بەڵام سەرناکەوێت،
13 For the king of the north shall return, and shall set forth a multitude greater than the former; and shall certainly come at the end of the times of years with a great army and with much substance.
چونکە پاشای باکوور دەگەڕێتەوە، سوپایەکی زۆرتر لەوەی جاری یەکەم کۆدەکاتەوە، پاش چەند ساڵێک بە سوپایەکی گەورە و کەرەستەی زۆرەوە پێشدەکەوێت.
14 And in those times shall many stand up against the king of the south; and the violent of thy people will exalt themselves to establish the vision; but they shall fall.
«لەو کاتەدا خەڵکانێکی زۆر لە دژی پاشای باشوور ڕادەپەڕن، بۆ بەدیهێنانی بینینەکە توندڕەوەکان لە گەلەکەت یاخی دەبن، بەڵام دەکەون.
15 And the king of the north shall come, and cast up a mound, and take the well-fenced city; and the arms of the south shall not withstand, neither his chosen people, for there shall be no strength to withstand.
ئینجا پاشای باکوور دێت و مەتەرێزێک لێدەدات و شارە قەڵابەندەکە داگیر دەکات. هێزەکانی باشوور لەبەردەمیدا خۆیان ڕاناگرن، تەنانەت باشترین سەربازیشیان بەرگە ناگرێت.
16 And he that cometh against him shall do according to his own will, and none shall stand before him; and he shall stand in the land of beauty, and destruction shall be in his hand.
پاشای باکوور ئەوەی بیەوێ دەیکات، کەسیش نابێت بەرەنگاری بێتەوە. لەناو خاکە دڵگیرەکەدا ڕادەوەستێت و هەمووی لەژێر دەستی ئەودا دەبێت.
17 And he shall set his face to come with the strength of his whole kingdom, and upright ones with him; and he shall practise; and he shall give him the daughter of women, to corrupt her; but she shall not stand, neither shall she be for him.
مکوڕ دەبێت لەسەر ئەوەی بە هەموو دەسەڵاتی پاشایەتییەکەیەوە بێت و پەیمان لەگەڵ پاشای باشوور ببەستێت. کچەکەی دەداتێ بۆ ئەوەی پاشایەتی باشوور تێکبدات، بەڵام پیلانەکانی سەرناکەون و سوودمەند نابن.
18 And he shall turn his face unto the isles, and shall take many; but a captain for his own behalf shall cause the reproach offered by him to cease: he shall turn it upon him, without reproach for himself.
پاشان ڕوو دەکاتە کەنارەکان و زۆریان داگیر دەکات، بەڵام فەرماندەیەک کۆتایی بە لووتبەرزییەکەی دەهێنێت، بەڵکو لووتبەرزییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە.
19 And he shall turn his face toward the fortresses of his own land; and he shall stumble and fall, and not be found.
ئینجا دەگەڕێتەوە قەڵاکانی خاکەکەی خۆی، بەڵام ساتمە دەکات و دەکەوێت، ئیتر نامێنێت.
20 And in his place shall one stand up who shall cause the exactor to pass through the glory of the kingdom; but in a few days he shall be broken, neither in anger nor in battle.
«جێنشینەکەی باجگرێک دەنێرێت بۆ بەردەوام بوونی شکۆمەندی پاشایەتییەکەی. لە ماوەیەکی کورتدا تێکدەشکێت، بەڵام نە بە تووڕەیی و نە بە جەنگ.
21 And in his place shall stand up a vile person, to whom they shall not give the honour of the kingdom; but he shall come in peaceably and obtain the kingdom by flatteries.
«ئینجا ناکەس بەچەیەک شوێنی دەگێڕێتەوە کە شکۆمەندی پاشایەتی نەدراوەتێ. کاتێک خەڵکی بە ئاسوودەیی دەژین لەناکاو دێت و بە فێڵ دەست بەسەر پاشایەتییەکەدا دەگرێت.
22 And the overflowing forces shall be overflowed from before him, and shall be broken: yea, also the prince of the covenant.
چەندین سوپای زەبەلاح لە بەرامبەر ئەو تێکدەشکێن و ڕادەماڵرێن، هەروەها میری پەیمانیش.
23 And after the league made with him he shall work deceitfully, and he shall come up, and shall become strong with a small people.
هەرکە پەیمانێک دەبەستێت، فێڵ لە هاوپەیمانەکەی دەکات، بە خەڵکێکی کەمەوە دەگاتە دەسەڵات.
24 In time of peace shall he enter even into the fattest places of the province; and he shall do that which his fathers have not done, nor his fathers' fathers: he shall scatter among them prey, and spoil, and substance, and he shall plan his devices against the fortified places, even for a time.
کاتێک هەرێمە دەوڵەمەندەکان لە ئارامیدان بەسەریاندا دەدات، ئەوە دەکات کە نە باوک و نە باپیرانی کردوویانە. تاڵانی و دەستکەوت و سامان بەسەر شوێنکەوتووانیدا دابەش دەکات. پیلان بۆ داگیرکردنی قەڵاکان دادەڕێژێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەک دەبێت.
25 And he shall stir up his power and his courage against the king of the south with a great army; and the king of the south shall engage in battle with an exceeding great and mighty army; but he shall not stand, for they shall plan devices against him.
«بە سوپایەکی گەورە و بە ئازایەتییەوە هێزەکەی لە دژی پاشای باشوور دەوروژێنێت، پاشای باشووریش بە سوپایەکی گەورە و بەهێزەوە خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات، بەڵام بەرگە ناگرێت، چونکە پیلان لە دژی دەگێڕن.
26 And they that eat of his delicate food shall break him, and his army shall be dissolved; and many shall fall down slain.
ئەوانەی لە خواردنە خۆشەکانی دەخۆن، دەیشکێنن و سوپاکەی ڕادەماڵرێت، زۆر کەس دەکوژرێن.
27 And both these kings' hearts [shall meditate] mischief, and they shall speak lies at one table; but it shall not prosper; for yet the end shall be at the time appointed.
ئەم دوو پاشایەش دڵیان لەلای خراپەیە، لەسەر یەک مێز دادەنیشن و درۆ بۆ یەکتری دەکەن، بەڵام سەرناکەون، چونکە کۆتایی لە کاتی دیاریکراو دێت.
28 And he shall return into his land with great substance; and his heart shall be against the holy covenant; and he shall practise, and return to his own land.
پاشای باکوور بە دەستکەوتێکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، بەڵام لە دڵەوە لە دژی پەیمانە پیرۆزەکەیە. دژایەتییەکە دەکات، ئینجا دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی.
29 At the set time he shall return, and come towards the south; but not as the former time shall be the latter;
«لە کاتی دیاریکراودا دەگەڕێتەوە و هێرش دەباتەوە بۆ باشوور، بەڵام ئەم جارەیان وەک جاری یەکەم نابێت.
30 for ships of Chittim shall come against him; and he shall be grieved, and return, and have indignation against the holy covenant; and will practise; and he shall return and direct his attention to those that forsake the holy covenant.
لە کەنارەکانی ڕۆژئاواوە کەشتییەکان دێنە سەری، ئینجا کۆڵدەدات. دەگەڕێتەوە و لە پەیمانە پیرۆزەکە تووڕە دەبێت، ئەوانەش پاداشت دەکات کە وازیان لە پەیمانە پیرۆزەکە هێناوە.
31 And forces shall stand on his part, and they shall profane the sanctuary, the fortress, and shall take away the continual [sacrifice], and they shall place the abomination that maketh desolate.
«سوپاکەی ئەو دێن و پیرۆزگای قەڵابەند گڵاو دەکەن، قوربانی ڕۆژانە دادەماڵن و قێزەونی وێرانکەر دادەنێن.
32 And such as do wickedly against the covenant shall he pervert by flatteries; but the people that know their God shall be strong, and shall act.
ئەوانەی پەیمان دەشکێنن بە فێڵ هەڵیاندەخەڵەتێنێت، بەڵام ئەو گەلەی خودای خۆیان دەناسن بەهێز دەبن و دژایەتی ئەو دەکەن.
33 And they that are wise among the people shall instruct the many; and they shall fall by the sword, and by flame, by captivity, and by spoil, [many] days.
«تێگەیشتووان خەڵکێکی زۆر فێر دەکەن، هەرچەندە بۆ ماوەیەک بە شمشێر و ئاگر دەکوژرێن یان تاڵان و ڕاپێچ دەکرێن.
34 And when they fall, they shall be helped with a little help; but many shall cleave to them with flatteries.
کاتێک دەکەون بە کەمی یارمەتی دەدرێن، زۆر کەسیش بەبێ دڵسۆزی دەچنە ڕیزیان.
35 And [some] of the wise shall fall, to try them, and to purge and to make them white, to the time of the end: for it shall yet be for the time appointed.
هەندێک لە تێگەیشتووان ساتمە دەکەن، بۆ پوختەبوون و پاکبوونەوە و بێ لەکە بوونیان هەتا کاتی کۆتایی، چونکە لە کاتی دیاریکراو دێت.
36 And the king shall do according to his will; and he shall exalt himself, and magnify himself above every god, and speak monstrous things against the God of gods; and he shall prosper until the indignation be accomplished: for that which is determined shall be done.
«پاشا بە ویستی خۆی دەکات. خۆی بە گەورە و بە زل دەزانێت لەسەر هەموو خودایەک، کفری ترسناک لە دژی خودای خودایان دەکات. هەتا کاتی تەواوبوونی تووڕەییەکە سەرکەوتوو دەبێت، چونکە ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە هەر دەبێت پیادە بکرێت.
37 And he will not regard the God of his fathers, nor the desire of women; nor regard any god: for he will magnify himself above all.
نە گوێ بە خوداوەندەکانی باوباپیرانی دەدات و نە بەوەی ژن دایهێناوە، گوێ بە هیچ خوداوەندێک نادات. بەڵکو خۆی لە هەموویان بە گەورەتر دەزانێت.
38 And in his place will he honour the god of fortresses; and a god whom his fathers knew not will he honour with gold and silver, and with precious stones and pleasant things.
لە جیاتی ئەوان ڕێز لە خوداوەندی قەڵاکان دەگرێت، خوداوەندێکە کە باوباپیرانی نەیانناسیوە، بە زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و دیاری بە نرخ ڕێزی لێ دەگرێت.
39 And he will practise in the strongholds of fortresses with a strange god: whoso acknowledgeth him will he increase with glory; and he shall cause them to rule over the many, and shall divide the land [to them] for a reward.
بە یارمەتی ئەو خوداوەندە بێگانەیە پەلاماری قەڵا پتەوەکان دەدات. زۆر ڕێز لەوانە دەگرێت کە دەچنە ژێر باڵی. دەیانکاتە فەرمانڕەوای خەڵکێکی زۆر، خاکەکە بە پاداشت دابەش دەکات.
40 And at the time of the end shall the king of the south push at him; and the king of the north shall come against him like a whirlwind, with chariots, and with horsemen, and with many ships; and he shall enter into the countries, and overflow and pass through.
«لە کاتی کۆتاییدا پاشای باشوور جەنگی لەگەڵدا بەرپا دەکات، پاشای باکووریش بە گالیسکە و سوار و بە کەشتیگەلی زۆرەوە وەک ڕەشەبا لە دژی هەڵدەکات. پەلاماری چەندین وڵات دەدات، وەک لافاو ڕایاندەماڵێت.
41 And he shall enter into the land of beauty, and many [countries] shall be overthrown; but these shall escape out of his hand: Edom, and Moab, and the chief of the children of Ammon.
هەروەها پەلاماری خاکە دڵگیرەکە دەدات. زۆر کەس دەکوژرێن، بەڵام ئەدۆم و مۆئاب و میرەکانی عەمۆنییەکان لە دەستی دەرباز دەبن.
42 And he shall stretch forth his hand upon the countries; and the land of Egypt shall not escape.
دەسەڵاتی خۆی بەسەر زۆر وڵاتدا بڵاو دەکاتەوە، میسریش ڕزگاری نابێت.
43 And he shall have power over the treasures of gold and of silver, and over all the precious things of Egypt; and the Libyans and the Ethiopians shall be at his steps.
دەست بەسەر گەنجینەکانی زێڕ و زیو و هەموو سامانی میسردا دەگرێت، لیبییەکان و کوشییەکانیش ملکەچی دەبن.
44 But tidings out of the east and out of the north shall trouble him; and he shall go forth with great fury to exterminate, and utterly to destroy many.
بەڵام چەند هەواڵێکی ترسناکی لە ڕۆژهەڵات و باکوورەوە پێ دەگات و ئەو دەهەژێنێت، بە تووڕەییەکی زۆرەوە بەڕێدەکەوێت بۆ کاولکردن و قڕکردنی خەڵکانێکی زۆر.
45 And he shall plant the tents of his palace between the sea and the mountain of holy beauty; and he shall come to his end, and there shall be none to help him.
چادری شاهانەی لەنێوان دەریاکان و کێوی دڵگیری پیرۆز هەڵدەدات. بەڵام دەگاتە کۆتایی خۆی، کەسیش یارمەتی نادات.

< Daniel 11 >