< Amos 2 >

1 Thus saith Jehovah: For three transgressions of Moab, and for four, I will not revoke its sentence; because he burned the bones of the king of Edom into lime.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاند هەتا ئەوەی بووە گەچ،
2 And I will send a fire upon Moab, and it shall devour the palaces of Kerijoth; and Moab shall die with tumult, with shouting, [and] with the sound of the trumpet.
هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب، قەڵاکانی قەریۆت دەخوات. مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت، لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا.
3 And I will cut off the judge from the midst thereof, and will slay all the princes thereof with him, saith Jehovah.
فەرمانڕەوا لەناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم و هەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
4 Thus saith Jehovah: For three transgressions of Judah, and for four, I will not revoke its sentence; because they have despised the law of Jehovah, and have not kept his statutes; and their lies have caused them to err, after which their fathers walked.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە و فەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا، چونکە درۆکانیان فریوی دان ئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن،
5 And I will send a fire upon Judah, and it shall devour the palaces of Jerusalem.
هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا، قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.»
6 Thus saith Jehovah: For three transgressions of Israel, and for four, I will not revoke its sentence; because they have sold the righteous for silver, and the needy for a pair of shoes;
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن، نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو.
7 panting after the dust of the earth on the head of the poor, and turning aside the way of the meek; and a man and his father will go in unto the [same] maid, to profane my holy name.
سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن، ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە. پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن، تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن.
8 And they lay [themselves] down by every altar upon clothes taken in pledge, and they drink [in] the house of their God the wine of the condemned.
لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووە لە پاڵ هەموو قوربانگایەک، شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوە لەناو ماڵی خوداوەندیان.
9 But I destroyed the Amorite before them, whose height was as the height of the cedars, and he was strong as the oaks; but I destroyed his fruit from above, and his roots from beneath.
«من بووم کە ئەمۆرییەکانم لەپێشیان لەناوبرد، ئەوانەی باڵایان وەک باڵای دار ئورز بوو، وەک دار بەڕوو بەهێز بوون. بەروبوومی ئەوانم لە سەرەوە لەناوبرد و ڕەگوڕیشاڵیان لە ژێرەوە.
10 And I brought you up from the land of Egypt, and led you forty years in the wilderness, to possess the land of the Amorite.
من بووم کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان، چل ساڵ لە چۆڵەوانیدا بەڕێم خستن، بۆ ئەوەی دەست بەسەر خاکی ئەمۆرییەکاندا بگرن.
11 And I raised up of your sons for prophets, and of your young men for Nazarites. Is it not even thus, ye children of Israel? saith Jehovah.
«لەنێو کوڕەکانتان پێغەمبەرانم بۆ دانان و لەنێو لاوەکانتان ئەوانەی نەزریان لە خۆیان گرتبوو. ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا وا نەبوو؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
12 And ye gave the Nazarites wine to drink; and commanded the prophets, saying, Prophesy not.
«بەڵام ئێوە شەرابتان دەرخواردی ئەوانە دا کە نەزریان لە خۆیان گرتبوو، فەرمانتان بە پێغەمبەران کرد پێشبینی نەکەن.
13 Behold, I will press upon you, as a cart presseth that is full of sheaves.
«ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنم وەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێت لەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان.
14 And flight shall perish from the swift, and the strong shall not strengthen his force, neither shall the mighty deliver his soul.
ئەوەی خێرایە هەڵنایەت، بەهێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناکات و پاڵەوان گیانی خۆی دەرباز ناکات.
15 Neither shall he stand that handleth the bow; and the swift of foot shall not escape, and he that rideth the horse shall not deliver his soul;
تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت، ئەوەی پێیەکانی سووک بێت هەڵنایەت و ئەسپ سواریش گیانی خۆی دەرباز ناکات.
16 and he that is stout-hearted among the mighty shall flee away naked in that day, saith Jehovah.
ئەوەی بەجەرگە لەنێو پاڵەوانان لەو ڕۆژەدا بە ڕووتی هەڵدێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

< Amos 2 >