< 2 Kings 3 >

1 And Jehoram the son of Ahab began to reign over Israel in Samaria in the eighteenth year of Jehoshaphat king of Judah; and he reigned twelve years.
یۆرامی کوڕی ئەحاڤ لە هەژدەمین ساڵی پاشایەتی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا، بوو بە پاشای ئیسرائیل لە سامیرە، دوازدە ساڵ پاشایەتی کرد.
2 And he wrought evil in the sight of Jehovah, but not like his father, and like his mother; and he took away the column of Baal that his father had made.
ئەویش لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەڵام نەک وەکو دایک و باوکی، ئەو بەردە تەرخانکراوەی بەعلی لەناوبرد کە باوکی دروستی کردبوو.
3 Only, he clave to the sins of Jeroboam the son of Nebat who made Israel to sin: he did not depart therefrom.
لەگەڵ ئەوەش پەیوەست بوو بە گوناهەکانی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و هەمان گوناهەکانی ئەوی کرد کە بەهۆیانەوە وای کردبوو ئیسرائیل گوناه بکات، خۆی لێیان لانەدا.
4 And Mesha king of Moab was a sheepmaster, and rendered to the king of Israel a hundred thousand lambs and a hundred thousand rams, with the wool.
مێشای پاشای مۆئابیش خاوەنی مەڕوماڵات بوو، سەد هەزار بەرخ و خوری سەد هەزار بەرانی وەک سەرانە دەدایە پاشای ئیسرائیل.
5 And it came to pass when Ahab was dead, that the king of Moab rebelled against the king of Israel.
بەڵام پاش مردنی ئەحاڤ، پاشای مۆئاب لە پاشای ئیسرائیل یاخی بوو.
6 And at that time king Jehoram went out of Samaria and inspected all Israel.
دەستبەجێ یۆرام پاشا لە سامیرەوە بەڕێکەوت و هەموو ئیسرائیلی کۆکردەوە.
7 And he went and sent to Jehoshaphat the king of Judah saying, The king of Moab has rebelled against me: wilt thou go with me against Moab to battle? And he said, I will go up: I am as thou, my people as thy people, my horses as thy horses.
هەروەها ئەو پەیامەی بۆ یەهۆشافاتی پاشای یەهودا نارد: «پاشای مۆئاب لێم یاخی بووە، ئایا لەگەڵم دێیت بۆ ئەوەی لە دژی مۆئاب بجەنگین؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «لەگەڵت دێم، من خۆم وەک تۆ و گەلەکەم وەک گەلەکەت و ئەسپەکانیشم وەک ئەسپەکانت.»
8 And he said, Which way shall we go up? And he said, By way of the wilderness of Edom.
لێی پرسی: «لە کام ڕێگاوە بچین؟» یۆرامیش وەڵامی دایەوە: «لە ڕێگای بیابانی ئەدۆم.»
9 And the king of Israel went, and the king of Judah, and the king of Edom, and they made a circuit of seven days' journey. And there was no water for the army, and for the cattle that followed them.
ئینجا پاشای ئیسرائیل لەگەڵ پاشای یەهودا و پاشای ئەدۆم بەڕێکەوتن. دوای ئەوەی سوپاکە حەوت ڕۆژەڕێ بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، ئاو بۆ خۆیان و ئەو ئاژەڵانەی پێیان بوو نەما.
10 And the king of Israel said, Alas! that Jehovah has called these three kings together, to give them into the hand of Moab!
پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «ئاخ! لەبەر ئەوە یەزدان ئەم سێ پاشایەی بانگکردووە، هەتا بمانداتە دەستی پاشای مۆئاب؟»
11 And Jehoshaphat said, Is there not here a prophet of Jehovah that we may inquire of Jehovah by him? And one of the king of Israel's servants answered and said, Here is Elisha the son of Shaphat, who poured water on the hands of Elijah.
بەڵام یەهۆشافات گوتی: «ئایا لێرە هیچ پێغەمبەرێکی یەزدان نییە، هەتا لە ڕێگەی ئەوەوە پرس بە یەزدان بکەین؟» یەکێک لە ئەفسەرەکانی پاشای ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەلیشەعی کوڕی شافات لێرەیە، ئەوەی ئاوی بە دەستەکانی ئەلیاسدا دەکرد.»
12 And Jehoshaphat said, The word of Jehovah is with him. And the king of Israel and Jehoshaphat and the king of Edom went down to him.
یەهۆشافات گوتی: «فەرمایشتی یەزدان لەلای ئەوە.» ئینجا پاشای ئیسرائیل و یەهۆشافات و پاشای ئەدۆم چوونە خوارەوە بۆ لای ئەو.
13 And Elisha said to the king of Israel, What have I to do with thee? go to the prophets of thy father and to the prophets of thy mother. And the king of Israel said to him, Not so, for Jehovah has called these three kings to give them into the hand of Moab.
ئەلیشەع بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «چیمان بەیەکەوە هەیە؟ بڕۆ لای پێغەمبەرەکانی دایک و باوکت.» پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «نەخێر، چونکە یەزدان ئەم سێ پاشایەی بانگکردووە هەتا ڕادەستی مۆئابمان بکات.»
14 And Elisha said, As Jehovah of hosts liveth, before whom I stand, surely, were it not that I regard the presence of Jehoshaphat the king of Judah, I would not look toward thee nor see thee.
ئەلیشەعیش گوتی: «بە یەزدانی زیندووی سوپاسالار، ئەوەی دەیپەرستم، ئەگەر ڕێزی یەهۆشافاتی پاشای یەهودا نەبووایە، نە ئاوڕم لێت دەدایەوە و نە سەیرم دەکردیت.
15 And now fetch me a minstrel. And it came to pass when the minstrel played, that the hand of Jehovah was upon him.
بەڵام ئێستا مۆسیقاژەنێکم بۆ بهێنن.» ئەوە بوو کە مۆسیقاژەنەکە مۆسیقاکەی ژەند، ڕۆحی یەزدان هاتە سەر ئەلیشەع،
16 And he said, Thus saith Jehovah: Make this valley full of ditches.
گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەم دۆڵە پڕ دەکەم لە گۆمی ئاو،
17 For thus saith Jehovah: Ye shall not see wind, neither shall ye see rain; yet this valley shall be filled with water, and ye shall drink, both ye, and your cattle, and your beasts.
چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: نە با دەبینن و نە باران، بەڵام ئەم دۆڵە پڕ دەبێت لە ئاو، خۆتان و مەڕوماڵات و ئاژەڵەکانتان لێی دەخۆنەوە.
18 And this is a light thing in the sight of Jehovah: he will give the Moabites also into your hand.
ئەوەش لەلای یەزدان کارێکی ئاسانە، هەروەها مۆئابیشتان ڕادەست دەکات.
19 And ye shall smite every fortified city, and every choice city, and shall fell every good tree, and stop all wells of water, and mar every good piece of land with stones.
ئێوەش هەموو شارێکی قەڵابەند و هەموو شارۆچکەیەکی سەرەکی سەرەوژێر دەکەن، هەموو دارێکی چاک دەبڕنەوە و هەموو کانیاوەکان کوێر دەکەنەوە، هەموو کێڵگەیەکی چاکیش بە بەرد تێکدەدەن.»
20 And it came to pass in the morning, when the oblation was offered up, that behold, there came water by the way of Edom, and the country was filled with water.
بەیانی لە کاتی قوربانی، لەناکاو لە ڕێگای ئەدۆمەوە ئاو هات و خاکەکە پڕ بوو لە ئاو.
21 And all the Moabites heard that the kings were come up to fight against them, and they were called together, all that were able to put on armour, and upward, and stood by the border.
هەموو مۆئابیش بیستیان کە پاشاکان هاتوون لە دژیان بجەنگن، ئینجا هەموو ئەوەی توانای چەک هەڵگرتنی هەبوو، لە گەنجەوە هەتا پیر، بانگیان کردن و کۆیان کردنەوە، لەسەر سنوورەکە وەستان.
22 And they rose up early in the morning, and the sun rose upon the water, and the Moabites saw the water on the other side red as blood.
کە بەیانی زوو لە خەو هەستان، خۆر لەسەر ئاوەکە دەدرەوشایەوە، مۆئابییەکانیش لەو بەرەوە تەماشایان کرد ئاوەکە وەک خوێن سوورە.
23 And they said, This is blood: the kings are entirely destroyed, and have smitten one another; and now, Moab, to the spoil!
گوتیان: «ئەمە خوێنە! پاشاکان لەنێو خۆیاندا بووەتە شەڕیان و یەکترییان کوشتووە. ئەی مۆئاب، ئێستاش با بەرەو تاڵانکردن بچین!»
24 And when they came to the camp of Israel, the Israelites rose up and smote the Moabites, and they fled before them; and they entered in and smote Moab.
بەڵام کاتێک مۆئابییەکان بۆ ئۆردوگای ئیسرائیل هاتن، ئیسرائیلییەکان لێیان هەستان و لە مۆئابییەکانیان دا، لەبەردەمیان هەڵاتن. ئیسرائیلییەکانیش خاکەکەیان داگیر کرد و مۆئابییەکانیان کوشت.
25 And they beat down the cities, and on every good piece of land cast every man his stone and filled it, and they stopped every well of water, and felled every good tree, until they left [only] the stones at Kirhareseth; and the slingers went about it, and smote it.
ئینجا شارۆچکەکانیان ڕووخاند، هەریەکە بەردێکی فڕێدایە ناو هەر کێڵگەیەکی چاک هەتا ئەوەی پڕیان کردنەوە، هەموو کانیاوەکانیان کوێر کردەوە، هەموو دارێکی چاکیان بڕییەوە، بە تەنها بەردەکانی شاری قییر حەراسەتیان هێشتەوە، بەڵام قۆچەقانی وەشێنەکان دەوریان گرت و لێیاندا.
26 And the king of Moab saw that the battle was too severe for him, and he took with him seven hundred men that drew swords, to break through to the king of Edom, but they could not.
کاتێک پاشای مۆئاب بینی کە جەنگەکە لەسەری توند بووە، حەوت سەد شمشێر بە دەستی لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەوەی ڕیزەکانی دوژمن بشکێنێت و بەرەو لای پاشای ئەدۆم بچێت، بەڵام شکستی هێنا.
27 And he took his eldest son, that should have reigned in his stead, and offered him up for a burnt-offering upon the wall. And there was great wrath against Israel; and they departed from him, and returned to [their own] land.
ئینجا کوڕە نۆبەرەکەی، ئەوەی لە جێی ئەو دەبوو بە پاشا، لەسەر شوورای شارەکە کردییە قوربانی سووتاندن. تووڕەییەکی گەورە لەسەر ئیسرائیل هەبوو، بۆیە پاشەکشەیان لێی کرد و گەڕانەوە خاکی خۆیان.

< 2 Kings 3 >