< 1 Chronicles 6 >

1 The sons of Levi: Gershom, Kohath, and Merari.
کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.
2 And the sons of Kohath: Amram, Jizhar, and Hebron, and Uzziel.
کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
3 And the children of Amram: Aaron, and Moses, and Miriam. And the sons of Aaron: Nadab and Abihu, Eleazar and Ithamar.
منداڵەکانی عەمرام: هارون، موسا و مریەم. کوڕەکانی هارون: ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار.
4 Eleazar begot Phinehas; Phinehas begot Abishua,
ئەلعازار فینەحاسی بوو، فینەحاس ئەبیشوەعی بوو،
5 and Abishua begot Bukki, and Bukki begot Uzzi,
ئەبیشوەع بوقی بوو، بوقی عوزیی بوو،
6 and Uzzi begot Zerahiah, and Zerahiah begot Meraioth;
عوزی زەرەحیای بوو، زەرەحیا مەرایۆتی بوو،
7 Meraioth begot Amariah, and Amariah begot Ahitub,
مەرایۆت ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
8 and Ahitub begot Zadok, and Zadok begot Ahimaaz,
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق ئەحیمەعەچی بوو،
9 and Ahimaaz begot Azariah, and Azariah begot Johanan,
ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو، عەزەریا یۆحانانی بوو،
10 and Johanan begot Azariah (he is it that exercised the priesthood in the house that Solomon built in Jerusalem);
یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا.
11 and Azariah begot Amariah, and Amariah begot Ahitub,
هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو،
12 and Ahitub begot Zadok, and Zadok begot Shallum,
ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق شەلومی بوو،
13 and Shallum begot Hilkijah, and Hilkijah begot Azariah,
شەلوم حیلقیای بوو، حیلقیا عەزەریای بوو،
14 and Azariah begot Seraiah, and Seraiah begot Jehozadak,
عەزەریا سەرایای بوو و سەرایا یەهۆچاداقی بوو.
15 and Jehozadak went away, when Jehovah carried away Judah and Jerusalem by the hand of Nebuchadnezzar.
یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.
16 The sons of Levi: Gershom, Kohath, and Merari.
کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.
17 And these are the names of the sons of Gershom: Libni and Shimei.
ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی.
18 And the sons of Kohath: Amram, and Jizhar, and Hebron, and Uzziel.
کوڕەکانی قەهاتیش: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل.
19 The sons of Merari: Mahli and Mushi. And these are the families of Levi according to their fathers.
کوڕەکانی مەراریش: مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان:
20 Of Gershom: Libni his son, Jahath his son, Zimmah his son,
لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە: لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی، زیما کوڕی یەحەت،
21 Joah his son, Iddo his son, Zerah his son, Jeathrai his son.
یۆئاح کوڕی زیما، عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و یەئاتەرەی کوڕی زەرەح.
22 The sons of Kohath: Amminadab his son, Korah his son, Assir his son,
نەوەی قەهات: عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب، ئەسسیر کوڕی قۆرەح،
23 Elkanah his son, and Ebiasaph his son, and Assir his son,
ئەلقانە کوڕی ئەسسیر، ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف،
24 Tahath his son, Uriel his son, Uzziah his son, and Saul his son.
تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس، عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا.
25 And the sons of Elkanah: Amasai and Ahimoth.
نەوەی ئەلقانە: عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون،
26 Elkanah, — the sons of Elkanah: Zophai his son, and Nahath his son,
ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە، نەحەت کوڕی چۆفەی،
27 Eliab his son, Jeroham his son, Elkanah his son.
ئەلیاب کوڕی نەحەت، یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام، ساموئێل کوڕی ئەلقانە.
28 And the sons of Samuel: the firstborn Vashni and Abijah.
کوڕەکانی ساموئێلیش: نۆبەرەکەی یۆئێل و دووەمیان ئەبیا.
29 The sons of Merari: Mahli; Libni his son, Shimei his son, Uzza his son,
نەوەی مەراری: مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی، شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی،
30 Shimea his son, Haggijah his son, Asaiah his son.
شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە و عەسایا کوڕی حەگییا.
31 And these are they whom David set over the service of song in the house of Jehovah after that the ark was in rest.
ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو.
32 And they ministered before the tabernacle of the tent of meeting with singing, until Solomon had built the house of Jehovah in Jerusalem; and they attended to their office according to their order.
ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو.
33 And these are they that attended, and their sons: Of the sons of the Kohathites: Heman the singer, the son of Joel, the son of Samuel,
ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد: لە نەوەی قەهاتییەکان: هێیمانی مۆسیقاژەن کوڕی یۆئێلی، کوڕی ساموئێلی،
34 the son of Elkanah, the son of Jeroham, the son of Eliel, the son of Toah,
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی، کوڕی ئەلیێلی، کوڕی تۆوەحی،
35 the son of Zuph, the son of Elkanah, the son of Mahath, the son of Amasai,
کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی، کوڕی مەحەتی، کوڕی عەماسەیی،
36 the son of Elkanah, the son of Joel, the son of Azariah, the son of Zephaniah,
کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی، کوڕی عەزەریای، کوڕی سەفەنیای،
37 the son of Tahath, the son of Assir, the son of Ebiasaph, the son of Korah,
کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری، کوڕی ئەبیاسافی، کوڕی قۆرەحی،
38 the son of Jizhar, the son of Kohath, the son of Levi, the son of Israel.
کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی، کوڕی لێڤی، کوڕی ئیسرائیل.
39 And his brother Asaph, who stood on his right hand: Asaph, the son of Berechiah, the son of Shimea,
ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،
40 the son of Michael, the son of Baaseiah, the son of Malchijah,
کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای، کوڕی مەلکیای،
41 the son of Ethni, the son of Zerah, the son of Adaiah,
کوڕی ئەتنیی، کوڕی زەرەحی، کوڕی عەدایای،
42 the son of Ethan, the son of Zimmah, the son of Shimei,
کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای، کوڕی شیمعیی،
43 the son of Jahath, the son of Gershom, the son of Levi.
کوڕی یەحەتی، کوڕی گێرشۆنی، کوڕی لێڤی؛
44 And their brethren the sons of Merari were on the left hand: Ethan the son of Kishi, the son of Abdi, the son of Malluch,
هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان: ئێیتانی کوڕی قیشی، کوڕی عەبدی، کوڕی مەلوخی،
45 the son of Hashabiah, the son of Amaziah, the son of Hilkijah,
کوڕی حەشەڤیای، کوڕی ئەمەسیای، کوڕی حیلقیای،
46 the son of Amzi, the son of Bani, the son of Shemer,
کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی، کوڕی شەمەری،
47 the son of Mahli, the son of Mushi, the son of Merari, the son of Levi.
کوڕی مەحلی، کوڕی موشی، کوڕی مەراری، کوڕی لێڤی.
48 And their brethren the Levites were given for all the service of the tabernacle of the house of God.
برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا.
49 And Aaron and his sons offered upon the altar of the burnt-offering, and on the altar of incense, for all the work of the most holy place, and to make atonement for Israel, according to all that Moses the servant of God had commanded.
بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد.
50 And these are the sons of Aaron: Eleazar his son, Phinehas his son, Abishua his son,
ئەمانەش نەوەی هارونن: ئەلعازار کوڕی هارون، فینەحاس کوڕی ئەلعازار، ئەبیشوەع کوڕی فینەحاس،
51 Bukki his son, Uzzi his son, Zerahiah his son,
بوقی کوڕی ئەبیشوەع، عوزی کوڕی بوقی، زەرەحیا کوڕی عوزی،
52 Meraioth his son, Amariah his son, Ahitub his son,
مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت، ئەحیتوڤ کوڕی ئەمەریا،
53 Zadok his son, Ahimaaz his son.
سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ و ئەحیمەعەچ کوڕی سادۆق.
54 And these are their dwelling-places according to their encampments, within their borders. For the sons of Aaron, of the family of the Kohathites, for theirs was the lot;
ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو:
55 and they gave them Hebron in the land of Judah, and its suburbs round about it;
حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا.
56 but the fields of the city, and the hamlets thereof gave they to Caleb the son of Jephunneh.
بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا.
57 And to the children of Aaron they gave the city of refuge, Hebron; and Libnah and its suburbs, and Jattir, and Eshtemoa and its suburbs,
حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع،
58 and Hilen and its suburbs, Debir and its suburbs,
حیلێن، دەڤیر،
59 and Ashan and its suburbs, and Beth-shemesh and its suburbs;
عاشان، یوتا و بێت‌شەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە.
60 and, out of the tribe of Benjamin, Geba and its suburbs, and Allemeth and its suburbs, and Anathoth and its suburbs: all their cities, thirteen cities, according to their families.
لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا. هەموو شارۆچکەکانیان سێزدە شارۆچکە بوون، بەگوێرەی خێڵەکانیان.
61 And to the children of Kohath that remained [were given] by lot out of the families of the tribe [of Ephraim and of the tribe of Dan and] of the half tribe, half Manasseh, ten cities.
بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا.
62 And to the children of Gershom according to their families out of the tribe of Issachar, and out of the tribe of Asher, and out of the tribe of Naphtali, and out of the tribe of Manasseh in Bashan, thirteen cities.
بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا.
63 To the children of Merari [were given] by lot, according to their families, out of the tribe of Reuben, and out of the tribe of Gad, and out of the tribe of Zebulun, twelve cities.
بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا.
64 And the children of Israel gave to the Levites the cities and their suburbs.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی.
65 And they gave by lot out of the tribe of the children of Judah, and out of the tribe of the children of Simeon, and out of the tribe of the children of Benjamin, these cities which were mentioned by name.
هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا.
66 And to the families of the children of Kohath who had the cities of their territory out of the tribe of Ephraim,
هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو.
67 they gave the city of refuge, Shechem and its suburbs in mount Ephraim; and Gezer and its suburbs,
لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و
68 and Jokmeam and its suburbs, and Beth-horon and its suburbs,
یۆقمەعام و بێت‌حۆرۆن و
69 and Ajalon and its suburbs, and Gath-Rimmon and its suburbs;
ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان.
70 and out of the half tribe of Manasseh: Aner and its suburbs, and Bileam and its suburbs, — for the families of the children of Kohath that remained.
لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا.
71 To the children of Gershom [were given] out of the family of the half tribe of Manasseh: Golan in Bashan and its suburbs, and Ashtaroth and its suburbs;
نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی نیوەی هۆزی مەنەشە، شارۆچکەی گۆلان لە باشان و شارۆچکەی عەشتارۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
72 and out of the tribe of Issachar: Kedesh and its suburbs, Dobrath and its suburbs,
لە خاکی هۆزی یەساخاریش، شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت،
73 and Ramoth and its suburbs, and Anem and its suburbs;
ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
74 and out of the tribe of Asher: Mashal and its suburbs, and Abdon and its suburbs,
لە خاکی هۆزی ئاشێریش، شارۆچکەکانی ماشال، عەبدۆن،
75 and Hukok and its suburbs, and Rehob and its suburbs;
حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
76 and out of the tribe of Naphtali: Kedesh in Galilee and its suburbs, and Hammon and its suburbs, and Kirjathaim and its suburbs.
لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.
77 To the children of Merari that remained [were given] out of the tribe of Zebulun, Rimmono and its suburbs, [and] Tabor and its suburbs;
لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت: لە خاکی هۆزی زەبولون، شارۆچکەکانی یۆقنەعام، قەرتا، ڕمۆنۆ و تاڤۆر بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
78 and on the other side of the Jordan by Jericho, on the east side of the Jordan, out of the tribe of Reuben: Bezer in the wilderness and its suburbs, and Jahzah and its suburbs,
لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا، شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا،
79 and Kedemoth and its suburbs, and Mephaath and its suburbs;
قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
80 and out of the tribe of Gad: Ramoth in Gilead and its suburbs, and Mahanaim and its suburbs,
هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش، شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم،
81 and Heshbon and its suburbs, and Jaazer and its suburbs.
حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە.

< 1 Chronicles 6 >