< Jeremiah 23 >

1 “Woe to the shepherds who scatter and tear apart the sheep of my pasture, says the Lord.
یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!»
2 Because of this, thus says the Lord, the God of Israel, to the shepherds who pasture my people: You have scattered my flock, and you have driven them away, and you have not visited them. Behold, I will visit upon you because of your evil pursuits, says the Lord.
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
3 And I will gather together the remnant of my flock from the entire earth, from the places to which I had cast them out. And I will return them to their own fields. And they will increase and be multiplied.
«بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن.
4 And I will raise up shepherds over them, and they will pasture them. They will no longer dread, and they will no longer fear. And no one among their number will be seeking more, says the Lord.
ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
5 Behold, the days are approaching, says the Lord, when I will raise up to David a righteous branch. And a king will reign, and he will be wise. And he will exercise judgment and justice upon the earth.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم، پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات، ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات.
6 In those days, Judah will be saved, and Israel will live in confidence. And this is the name that they will call him: ‘The Lord, our Just One.’
لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و ئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“»
7 Because of this, behold, the days are approaching, says the Lord, when they will no longer say, ‘As the Lord lives, who led the sons of Israel away from the land of Egypt,’
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“
8 but instead, ‘As the Lord lives, who led away and brought back the offspring of the house of Israel from the land of the north and from the entire earth,’ from the places to which I had cast them out. And they will live in their own land.”
بەڵکو دەڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.»
9 To the prophets: “My heart is crushed within me. All my bones are trembling. I have become like an inebriated man, and like a man maddened by wine, before the face of the Lord, and before the face of his holy words.
سەبارەت بە پێغەمبەرەکان: دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە، هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن. من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات، وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت، لەبەر یەزدان و لەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی.
10 For the earth is full of adulterers! And the earth has mourned before the face of evil talk. The plains of the desert have dried up, and their course has become hazardous, and their firmness has become uneven.”
خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان، خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت، لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون. پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن و دەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن.
11 “For both the prophet and the priest have become polluted, and I have found their wickedness within my own house, says the Lord.
«پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون، تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
12 For this reason, their way will be like a slippery path in the dark. For they will be impelled forward, and they will fall in it. For I will bring evils over them, in the year of their visitation, says the Lord.
«لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان، بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن و لەوێ دەخزێن، چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنم لە ساڵی سزادانیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
13 And I have seen the foolishness of the prophets of Samaria. They have prophesied in Baal, and they have deceived my people Israel.
«لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەدا قێزەونییەکەم بینی، بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن و ئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن.
14 And in the prophets of Jerusalem, I have seen the likeness of adulterers and the path of falsehood. And they have strengthened the hands of the wicked, so that each one would not convert from his malice. They have all become to me like Sodom, and its inhabitants have become like Gomorrah.”
لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیش ئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت: داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر، خراپەکاران هاندەدەن بۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە. ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە، خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.»
15 Because of this, thus says the Lord of hosts to the prophets: “Behold, I will feed them absinthe, and I will give them gall to drink. For from the prophets of Jerusalem corruption has gone forth over the entire earth.”
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم، چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوە گڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.»
16 Thus says the Lord of hosts: “Do not choose to listen to the words of the prophets who prophesy to you and deceive you. They speak a vision from their own heart, and not from the mouth of the Lord.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن، چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن. لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن، نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە.
17 To those who blaspheme me, they say: ‘The Lord has said: You shall have peace.’ And to everyone who walks in the depravity of his own heart, they have said: ‘No evil will overwhelm you.’”
ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،”خراپەتان بەسەرنایەت.“
18 For who has been present in the counsel of the Lord, and who has seen and heard his word? Who has considered his word and heard it?
بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا و بینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟ کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟
19 Behold, the whirlwind of the Lord’s indignation will go forth, and a tempest will break out; it will overwhelm the head of the impious.
ئەوەتا ڕەشەبای یەزدان لە تووڕەییدا هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.
20 The fury of the Lord will not return until it succeeds, and until it completes the plan of his heart. In the last days, you will understand this counsel.
تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ نەکات. لە داهاتوودا بە ڕوونی تێی دەگەن.
21 “I did not send these prophets, yet they hurry forward. I was not speaking to them, yet they were prophesying.
من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد، بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند، من قسەم لەگەڵیان نەکرد، کەچی خۆیان پێشبینییان کرد.
22 If they had stood in my counsel, and if I had made my words known to my people, certainly I would have turned them away from their evil ways and from their most wicked plans.
بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان، فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند و لە ڕێگا خراپەکانیان و لە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە.
23 Do you not realize that I am a God close by, says the Lord, and not a God far away?
«ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام و لە دوورەوە خودا نیم؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
24 If a man is hidden in concealed places, do I not see him, says the Lord? Do I not fill up heaven and earth, says the Lord?
«یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە و من نەیبینم؟ ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
25 I have heard what the prophets have said, prophesying falsehoods in my name, and also saying: ‘I have dreamed! I have dreamed!’
«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن:”خەونم بینی! خەونم بینی!“
26 How long will this be in the heart of the prophets who predict what is false, and who prophesy deceptions from their own heart?
هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟
27 They want to cause my people to forget my name, by means of their dreams, which each of them describes to his neighbor, just as their fathers forgot my name for the sake of Baal.
بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو.
28 The prophet who has had a dream, let him describe the dream. And he who receives my word, let him speak my word in truth. For what has the chaff to do with the wheat, says the Lord?
با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
29 Are not my words like a fire, says the Lord, and like a hammer crushing rock?
«ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
30 Therefore, behold: I am against the prophets, says the Lord, who steal my words, each one from his neighbor.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە.
31 Behold, I am against the prophets, says the Lord, who take up their tongues and say: ‘The Lord says it.’
ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن:”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“
32 Behold, I am against the prophets, who dream what is false, says the Lord; who explain and so seduce my people with their falsehoods and with their miracles, though I did not send them, nor did I command them. They have offered nothing beneficial to this people, says the Lord.
ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
33 Therefore, if this people, or a prophet, or a priest questions you, saying, ‘What is the burden of the Lord?’ you shall say to them, ‘You are the burden. And certainly I will cast you away, says the Lord.’
«کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت:”سروشی یەزدان چییە؟“پێیان بڵێ:”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“
34 And as for the prophet, and the priest, and the people who say, ‘The burden of the Lord!’ I will visit upon that man and upon his house.
هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت:”ئەمە سروشی یەزدانە،“خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم.
35 And then you will speak in this way, each one to his neighbor and to his brother: ‘What has the Lord answered? And what has the Lord said?’
ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی:”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“
36 And the burden of the Lord will no longer be called to mind. For each one’s own word will be a burden. For you have perverted the words of the living God, of the Lord of hosts, our God.
بەڵام چیتر باسی”سروشی یەزدان“ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار.
37 And then you will speak in this way to the prophet: ‘What has the Lord answered you? And what has the Lord spoken?’
ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت:”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“
38 But if you say, ‘The burden of the Lord!’ then because of this, thus says the Lord: Since you have spoken this word, ‘The burden of the Lord!’ though I sent to you telling you not to say: ‘The burden of the Lord,’
هەرچەندە وا بڵێن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“
39 because of this, behold, I will take you away, like a burden, and I will forsake you, as well as the city that I gave to you and to your fathers, before my face.
لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە.
40 And I will give you over to an everlasting reproach and an eternal disgrace, which shall never be wiped away into oblivion.”
ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»

< Jeremiah 23 >