< 2 Kings 9 >

1 Now the prophet Elisha called one of the sons of the prophets, and he said to him: “Gird your waist, and take this little bottle of oil in your hand, and go to Ramoth Gilead.
ئەلیشەع پێغەمبەر ئەندامێکی لە کۆمەڵی پێغەمبەرەکان بانگکرد و پێی گوت: «کەواکەت لە ناوقەدت ببەستە و گۆزەیەک زەیت لەگەڵ دەستت هەڵبگرە و بڕۆ ڕامۆتی گلعاد.
2 And when you arrive in that place, you will see Jehu, the son of Jehoshaphat, the son of Nimshi. And upon entering, you shall raise him up from the midst of his brothers, and you shall lead him into an inner room.
کە گەیشتییە ئەوێ بەدوای یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشیدا بگەڕێ، لەنێو براکانی هەڵیبستێنە و بە تەنها لە ژوورەکەوە بیبە بۆ ژوورێکی دیکە.
3 And taking the little bottle of oil, you shall pour it upon his head, and you shall say: ‘Thus says the Lord: I have anointed you as king over Israel.’ And you shall open the door and flee. And you shall not remain in that place.”
پاشان گۆزە زەیتەکە بگرە و بەسەر سەریدا بکە و بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”وەک پاشای ئیسرائیل دەستنیشانم کردیت.“ئینجا دەرگاکە بکەرەوە و هەڵبێ و چاوەڕێ مەکە!»
4 Therefore, the young man, a servant of the prophet, went away to Ramoth Gilead.
ئیتر گەنجە خزمەتکارەکەی پێغەمبەرەکە چوو بۆ ڕامۆتی گلعاد.
5 And he entered that place, and behold, the leaders of the army were sitting there, and he said, “I have a word for you, O prince.” And Jehu said, “For which one among us all?” And he said, “For you, O prince.”
کاتێک گەیشت، بینی وا ئەفسەرەکانی سوپا پێکەوە دانیشتوون. گوتی: «ئەی سەرکردە، قسەیەکم بۆ تۆ پێیە.» یێهو لێی پرسی: «بۆ کامەمان؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «بۆ تۆ، ئەی سەرکردە.»
6 And he rose up and entered into the room. And he poured the oil on his head, and he said: “Thus says the Lord, the God of Israel: ‘I have anointed you as king over Israel, the people of the Lord.
یێهو هەستا و چووە ماڵەکە. پێغەمبەرەکە زەیتەکەی کرد بە سەری یێهودا و پێی گوت: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل وای فەرمووە:”وەک پاشا دەستنیشانم کردوویت بۆ گەلی یەزدان، بۆ ئیسرائیل.
7 And you shall strike down the house of Ahab, your lord. And I will avenge the blood of my servants, the prophets, and the blood of all the servants of the Lord, from the hand of Jezebel.
لە بنەماڵەی ئەحاڤی گەورەشت دەدەیت، تۆڵەی خوێنی بەندە پێغەمبەرەکانم و خوێنی هەموو بەندەکانی یەزدان لە ئیزابێل دەکەمەوە.
8 And I will destroy the entire house of Ahab. And I will cause to pass away from Ahab, whatever urinates against a wall, and whatever is lame, and whatever is least in Israel.
هەموو بنەماڵەی ئەحاڤ لەناودەبردرێت. هەموو نێرینەیەک لە ئەحاڤ، کۆیلە و ئازاد، لە ئیسرائیل ڕیشەکێش دەکەم.
9 And I will make the house of Ahab like the house of Jeroboam, the son of Nebat, and like the house of Baasha, the son of Ahijah.
بنەماڵەی ئەحاڤیش وەک بنەماڵەی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات و بنەماڵەی بەعشای کوڕی ئاحییا لێ دەکەم.
10 Also, the dogs will consume Jezebel, in the field of Jezreel. Neither will there be anyone who may bury her.’” And then he opened the door, and he fled.
ئیزابێلیش لەو پارچە زەوییەی کە لە یەزرەعیلە سەگ دەیخوات و کەسیش نابێت بینێژێت.“» ئینجا دەرگاکەی کردەوە و هەڵات.
11 Then Jehu went out to the servants of his lord. And they said to him: “Is everything well? Why has this insane man come to you?” And he said to them, “You know the man, and what he said.”
کاتێک یێهو چووە دەرەوە بۆ لای برا ئەفسەرەکانی، لێیان پرسی: «خێرە، ئەو شێتە بۆ چی هاتە لات؟» یێهو وەڵامی دایەوە: «ئێوە پیاوەکە دەناسن و دەشزانن چ قسەیەک دەکات.»
12 But they responded, “That is false; instead, you should tell us.” And he said to them, “He said to me these certain things, and he said, ‘Thus says the Lord: I have anointed you as king over Israel.’”
ئەوانیش گوتیان: «ئەوە ڕاست نییە! ئینجا پێمان بڵێ.» یێهو گوتی: «ئەوەی پێ گوتم:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دەستنیشانم کردوویت بە پاشای ئیسرائیل.“»
13 And so they hurried away. And each one, taking his cloak, placed it under his feet, in the manner of a seat for judgment. And they sounded the trumpet, and they said: “Jehu reigns!”
هەریەکە و بە پەلە کەواکەی داکەند و لەژێر پێی یێهو لەسەر پایەکانی پێپلیکانەکە ڕایانخست. فوویان بە کەڕەنادا کرد و هاواریان کرد، «یێهو پاشایە!»
14 Then Jehu, the son of Jehoshaphat, the son of Nimshi, conspired against Joram. Now Joram had besieged Ramoth Gilead, he and all of Israel, against Hazael, the king of Syria.
ئیتر یێهوی کوڕی یەهۆشافاتی کوڕی نیمشی پیلانی لە دژی یۆرام گێڕا. یۆرام خۆی و هەموو ئیسرائیل بەرگرییان لە ڕامۆتی گلعاد دەکرد لە دژی حەزائێل پاشای ئارام.
15 And he had returned, so that he might be cured at Jezreel, because of his wounds. For the Syrians had struck him, while he was fighting against Hazael, the king of Syria. And Jehu said, “If it pleases you, let no one depart, fleeing from the city; otherwise he may go and give a report in Jezreel.”
بەڵام یۆرام پاشا گەڕابووەوە یەزرەعیل، هەتا لەو برینانە چاک بێتەوە کە لەلایەن ئارامییەکانەوە بریندار کرا، لە کاتی جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام. ئینجا یێهو گوتی: «ئەگەر حەز دەکەن بمکەنە پاشا، مەهێڵن کەس لە شارەکە دەربازبێت و بچێت لە یەزرەعیل ڕایبگەیەنێت.»
16 And he climbed up and set out for Jezreel, because Joram was sick there, and Ahaziah, the king of Judah, had gone down to visit Joram.
ئینجا یێهو سواری گالیسکە بوو و چوو بۆ یەزرەعیل، چونکە یۆرام لەوێ لەناو جێگا کەوتبوو، هەروەها ئەحەزیای پاشای یەهودا بۆ سەردانی یۆرام چووبوو.
17 And so the watchman, who was standing upon the tower of Jezreel, saw the crowd of Jehu arriving, and he said, “I see a crowd.” And Joram said: “Take a chariot, and send to meet them. And those who go should say, ‘Is everything well?’”
ئێشکگرێک لەسەر قوللەکەی یەزرەعیل ڕاوەستابوو چاوی بە سەربازەکانی یێهو کەوت کاتێک بەرەو پێش دەهاتن، گوتی: «من کۆمەڵێک سەرباز دەبینم.» یۆرامیش گوتی: «سوارێک ببە و بینێرە بۆ بینینیان، با لێیان بپرسێ:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“»
18 Therefore, he who had climbed into the chariot went away to meet him, and he said, “The king says this: ‘Is everything peaceful?’” And Jehu said: “What peace is there for you? Pass by and follow me.” Also the watchman gave a report, saying, “The messenger went to them, but he did not return.”
ئیتر ئەسپ سوارەکە چوو بۆ بینینی و گوتی: «پاشا دەڵێت:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.» ئینجا ئێشکگرەکە بە پاشای ڕاگەیاند: «نێردراوەکە گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە.»
19 And then he sent a second chariot of horses. And he went to them, and he said, “The king says this: ‘Is there peace?’” And Jehu said: “What peace is there for you? Pass by and follow me.”
پاشان ئەسپ سوارێکی دیکەی نارد و هات بۆ لایان و گوتی: «پاشا دەڵێت:”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی دەکەی؟ بەدوام بکەوە.»
20 Then the watchman gave a report, saying: “He went all the way to them, but he did not return. But their advance is like the advance of Jehu, the son of Nimshi. For he advances precipitously.”
دیسان ئێشکگرەکە ڕایگەیاند: «گەیشتە لایان، بەڵام نەگەڕایەوە. لێخوڕینەکە وەک لێخوڕینی یێهوی کوڕی نیمشی وایە، چونکە شێتانە لێدەخوڕێت.»
21 And Joram said, “Yoke the chariot.” And they yoked his chariot. And Joram, the king of Israel, and Ahaziah, the king of Judah, departed, each in his chariot. And they went out to meet Jehu. And they met him in the field of Naboth, the Jezreelite.
یۆرام فەرمانی دا: «گالیسکەکەم بۆ ببەستن.» گالیسکەکەی بەسترا. یۆرامی پاشای ئیسرائیل و ئەحەزیای پاشای یەهودا هەریەکە بە گالیسکەکەی خۆیان چوونە دەرەوە بەرەوپیری یێهو. لەناو ئەو زەوییەی کە هی ناڤۆتی یەزرەعیلی بوو تووشی بوون.
22 And when Joram had seen Jehu, he said, “Is there peace, Jehu?” And he responded: “What is peace? For still the fornications of your mother, Jezebel, and her many poisons, are thriving.”
کاتێک یۆرام یێهوی بینی، لێی پرسی: «یێهو، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «هەتا بتپەرستی و جادووگەری ئیزابێلی دایکت بەردەوام بێت، چۆن ئاشتی فەراهەم دەبێت؟»
23 Then Joram turned his hand, and, fleeing, he said to Ahaziah, “Treachery, Ahaziah!”
یۆرام ڕووی وەرگێڕا و هەڵات، هاواری بۆ ئەحەزیا کرد: «ئەحەزیا، ناپاکییە!»
24 But Jehu bent his bow with his hand, and he struck Joram between the shoulders. And the arrow went through his heart, and immediately he fell in his chariot.
یێهوش کەوانەکەی ڕاکێشا و تیرێکی لەنێو شانەکانی یۆرام دا. تیرەکە لە دڵییەوە هاتە دەرەوە، لەناو گالیسکەکەی کەوت.
25 And Jehu said to Bidkar, his commander: “Take and cast him into the field of Naboth, the Jezreelite. For I remember, when you and I, sitting in a chariot, were following Ahab, this man’s father, that the Lord lifted this burden upon him, saying:
یێهو بە بیدقەری ئەفسەری گالیسکەکانی گوت: «هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکەی ناڤۆتی یەزرەعیلی. لەبیرت بێت کاتێک من و تۆ پێکەوە بەدوای ئەحاڤی باوکیدا سواری گالیسکە بووین، یەزدان ئەم سروشەی سەبارەت بەو ڕاگەیاند:
26 ‘Certainly, I will repay you in this field, says the Lord, for the blood of Naboth, and for the blood of his sons, which I saw yesterday, says the Lord.’ Therefore, take him now, and cast him into the field, in accord with the word of the Lord.”
”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: دوێنێ خوێنی ناڤۆتی یەزرەعیلی و کوڕەکانیم بینی، لەم زەوییەدا تۆڵەت لێ دەکەمەوە، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ئێستاش بەپێی فەرمایشتی یەزدان هەڵیبگرە و فڕێیبدە ناو کێڵگەکە.»
27 But Ahaziah, the king of Judah, seeing this, fled along the way of the garden house. And Jehu pursued him, and he said, “Strike this one also in his chariot.” And they struck him on the ascent to Gur, which is beside Ibleam. But he fled into Megiddo, and he died there.
کاتێک ئەحەزیای پاشای یەهودا ئەمەی بینی، بە ڕێگای بێت‌هەگان هەڵات. یێهو ڕاوی نا و گوتی: «ئەویش بکوژن!» ئەوانیش لە هەورازەکەی گور ئەوەی لەلای یەڤلەعامە لەناو گالیسکەکەی لێیاندا. بەڵام بۆ مەگیدۆ هەڵات و لەوێ مرد.
28 And his servants placed him upon his chariot, and they took him to Jerusalem. And they buried him in the sepulcher with his fathers, in the city of David.
خزمەتکارەکانیشی بەرەو ئۆرشەلیم تەرمەکەیان سواری گالیسکەیەک کرد و لەوێ لە گۆڕەکەیدا لەگەڵ باوباپیرانی لە شاری داود ناشتیان.
29 In the eleventh year of Joram, the son of Ahab, Ahaziah reigned over Judah.
لە ساڵی یازدەیەمینی پاشایەتی یۆرامی کوڕی ئەحاڤ، ئەحەزیا ببوو بە پاشای یەهودا.
30 And Jehu went into Jezreel. But Jezebel, hearing of his arrival, painted her eyes with cosmetics, and adorned her head. And she watched through a window,
ئینجا یێهو هاتە یەزرەعیل، ئیزابێلیش ئەمەی بیستەوە و کلی لە چاوەکانی کرد، پرچی ڕێکخست و لە پەنجەرەکەوە تەماشای خوارەوەی کرد.
31 as Jehu was entering through the gate. And she said, “Is it possible for there to be peace for Zimri, who killed his lord?”
کە یێهو لە دەروازەکەوە هاتە ژوورەوە، لێی پرسی: «ئەی زیمری، بکوژی گەورەکەت، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟»
32 And Jehu lifted up his face to the window, and he said, “Who is this woman?” And two or three eunuchs bowed down before him.
ئەویش چاوی بۆ لای پەنجەرەکە هەڵبڕی و گوتی: «کێ لەگەڵ منە، کێ؟» دوو سێ کاربەدەستیش تەماشای ئەویان کرد لە خوارەوە.
33 And he said to them, “Throw her down with force.” And they threw her forcefully, and the wall was splattered with her blood, and the hoofs of the horses trampled her.
یێهو گوتی: «فڕێیبدەنە خوارەوە!» ئەوانیش فڕێیان دایە خوارەوە، ئەویش بە ئەسپەکانی پێشێلی کرد و هەندێک لە خوێنەکەی بە دیوارەکە و ئەسپەکانی پرژا.
34 And when he had entered, so that he might eat and drink, he said: “Go, and see to that cursed woman, and bury her. For she is the daughter of a king.”
پاشان یێهو هاتە ژوورەوە و خواردی و خواردیەوە، ئینجا گوتی: «ئاگاداری ئەو ژنە نەفرەت لێکراوە بن و بینێژن، چونکە کچی پاشایە.»
35 But when they had gone, so that they might bury her, they found nothing but the skull, and the feet, and the ends of her hands.
بەڵام کاتێک چوون بینێژن، جگە لە کەللەسەری و پێیەکانی و لەپی دەستی هیچی دیکەیان نەدۆزییەوە.
36 And returning, they reported to him. And Jehu said: “It is the word of the Lord, which he spoke through his servant, Elijah the Tishbite, saying: ‘In the field of Jezreel, the dogs will consume the flesh of Jezebel.
گەڕانەوە و بە یێهویان ڕاگەیاند. ئەویش گوتی: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە کە لە ڕێگەی ئەلیاسی تیشبی خزمەتکاریەوە فەرمووی، لە پارچە زەوییەکەی یەزرەعیل سەگ گۆشتی ئیزابێل دەخۆن.
37 And the flesh of Jezebel will be like dung upon the face of the earth, in the field of Jezreel, so that those who pass by may say: Is this that same Jezebel?’”
لاشەکەی ئیزابێلیش وەک زبڵ دەبێت لەسەر کێڵگەی زەوییەکەی یەزرەعیل، هەتا نەڵێن”ئەمە ئیزابێلە.“»

< 2 Kings 9 >