< 2 Samuel 23 >

1 Now these are the last words of David. David the son of Jesse saith, And the man who was raised on high saith, The anointed of the God of Jacob, And the sweet psalmist of Israel:
ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن: «ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا، ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە، دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل:
2 The Spirit of Jehovah spake by me, And his word was upon my tongue.
«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا، وشەکەشی لەسەر زمانم بوو.
3 The God of Israel said, The Rock of Israel spake to me: One that ruleth over men righteously, That ruleth in the fear of God,
خودای ئیسرائیل فەرمووی، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا:”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات، کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات،
4 [He shall be] as the light of the morning, when the sun riseth, A morning without clouds, [When] the tender grass [springeth] out of the earth, Through clear shining after rain.
ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“
5 Verily my house is not so with God; Yet he hath made with me an everlasting covenant, Ordered in all things, and sure: For it is all my salvation, and all [my] desire, Although he maketh it not to grow.
«ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟ پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە. ئەی هەموو ڕزگاری و ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟
6 But the ungodly shall be all of them as thorns to be thrust away, Because they cannot be taken with the hand;
بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن، کە بە دەست کۆناکرێنەوە.
7 But the man that toucheth them Must be armed with iron and the staff of a spear: And they shall be utterly burned with fire in [their] place.
هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات، ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛ ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.»
8 These are the names of the mighty men whom David had: Josheb-basshebeth a Tahchemonite, chief of the captains; the same was Adino the Eznite, against eight hundred slain at one time.
ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن: یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت.
9 And after him was Eleazar the son of Dodai the son of an Ahohite, one of the three mighty men with David, when they defied the Philistines that were there gathered together to battle, and the men of Israel were gone away.
پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد.
10 He arose, and smote the Philistines until his hand was weary, and his hand clave unto the sword; and Jehovah wrought a great victory that day; and the people returned after him only to take spoil.
ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت.
11 And after him was Shammah the son of Agee a Hararite. And the Philistines were gathered together into a troop, where was a plot of ground full of lentils; and the people fled from the Philistines.
پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات.
12 But he stood in the midst of the plot, and defended it, and slew the Philistines; and Jehovah wrought a great victory.
بەڵام شەمما لەناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی.
13 And three of the thirty chief men went down, and came to David in the harvest time unto the cave of Adullam; and the troop of the Philistines was encamped in the valley of Rephaim.
سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.
14 And David was then in the stronghold; and the garrison of the Philistines was then in Beth-lehem.
لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو.
15 And David longed, and said, Oh that one would give me water to drink of the well of Beth-lehem, which is by the gate!
داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»
16 And the three mighty men brake through the host of the Philistines, and drew water out of the well of Beth-lehem, that was by the gate, and took it, and brought it to David: but he would not drink thereof, but poured it out unto Jehovah.
ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.
17 And he said, Be it far from me, O Jehovah, that I should do this: [shall I drink] the blood of the men that went in jeopardy of their lives? therefore he would not drink it. These things did the three mighty men.
گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.
18 And Abishai, the brother of Joab, the son of Zeruiah, was chief of the three. And he lifted up his spear against three hundred and slew them, and had a name among the three.
ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.
19 Was he not most honorable of the three? therefore he was made their captain: howbeit he attained not unto the [first] three.
ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.
20 And Benaiah the son of Jehoiada, the son of a valiant man of Kabzeel, who had done mighty deeds, he slew the two [sons of] Ariel of Moab: he went down also and slew a lion in the midst of a pit in time of snow.
بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.
21 And he slew an Egyptian, a goodly man: and the Egyptian had a spear in his hand; but he went down to him with a staff, and plucked the spear out of the Egyptian’s hand, and slew him with his own spear.
ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.
22 These things did Benaiah the son of Jehoiada, and had a name among the three mighty men.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.
23 He was more honorable than the thirty, but he attained not to the [first] three. And David set him over his guard.
لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.
24 Asahel the brother of Joab was one of the thirty; Elhanan the son of Dodo of Beth-lehem,
ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،
25 Shammah the Harodite, Elika the Harodite,
شەممای حەرۆدی، ئەلیقای حەرۆدی،
26 Helez the Paltite, Ira the son of Ikkesh the Tekoite,
حەلەچی پەلتیی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی،
27 Abiezer the Anathothite, Mebunnai the Hushathite,
ئەبیعەزەری عەناتۆتی، مەڤونەیی حوشاتی،
28 Zalmon the Ahohite, Maharai the Netophathite,
چەلمۆنی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی،
29 Heleb the son of Baanah the Netophathite, Ittai the son of Ribai of Gibeah of the children of Benjamin,
حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین،
30 Benaiah a Pirathonite, Hiddai of the brooks of Gaash.
بەنایای پیرعاتۆنی، هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە،
31 Abi-albon the Arbathite, Azmaveth the Barhumite,
ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەرحومی،
32 Eliahba the Shaalbonite, the sons of Jashen, Jonathan,
ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی یاشێن، یۆناتانی کوڕی
33 Shammah the Hararite, Ahiam the son of Sharar the Ararite,
شەممای هاراری، ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری،
34 Eliphelet the son of Ahasbai, the son of the Maacathite, Eliam the son of Ahithophel the Gilonite,
ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی، ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی،
35 Hezro the Carmelite, Paarai the Arbite,
حەسرۆی کارمەلی، پەعەرەیی ئەربی،
36 Igal the son of Nathan of Zobah, Bani the Gadite,
یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی، کوڕی هەگری،
37 Zelek the Ammonite, Naharai the Beerothite, armorbearers to Joab the son of Zeruiah,
چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،
38 Ira the Ithrite, Gareb the Ithrite,
عیرای یەتری، گارێڤی یەتری و
39 Uriah the Hittite: thirty and seven in all.
ئوریای حیتی. هەموویان سی و حەوت کەس بوون.

< 2 Samuel 23 >