< Psalms 96 >

1 Sing to the LORD a new song! Sing to the LORD, all the earth.
گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.
2 Sing to the LORD! Bless his name! Proclaim his salvation from day to day!
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن، ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.
3 Declare his glory among the nations, his marvelous works among all the peoples.
لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن، لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.
4 For the LORD is great, and greatly to be praised! He is to be feared above all gods.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،
5 For all the gods of the peoples are idols, but the LORD made the heavens.
چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.
6 Honor and majesty are before him. Strength and beauty are in his sanctuary.
شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.
7 Ascribe to the LORD, you families of nations, ascribe to the LORD glory and strength.
ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.
8 Ascribe to the LORD the glory due to his name. Bring an offering, and come into his courts.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.
9 Worship the LORD in holy array. Tremble before him, all the earth.
کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە، ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.
10 Say among the nations, “The LORD reigns.” The world is also established. It cannot be moved. He will judge the peoples with equity.
لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات! جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت، بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.»
11 Let the heavens be glad, and let the earth rejoice. Let the sea roar, and its fullness!
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،
12 Let the field and all that is in it exult! Then all the trees of the woods shall sing for joy
با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن،
13 before the LORD; for he comes, for he comes to judge the earth. He will judge the world with righteousness, the peoples with his truth.
لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت، دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی، گەلانیش بە دڵسۆزی.

< Psalms 96 >