< Psalms 19 >

1 For the Chief Musician. A Psalm by David. The heavens declare the glory of God. The expanse shows his handiwork.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات، گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.
2 Day after day they pour out speech, and night after night they display knowledge.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن، شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.
3 There is no speech nor language where their voice is not heard.
هیچ قسە و زمانێکیان نییە، دەنگیان نابیسترێت،
4 Their voice has gone out through all the earth, their words to the end of the world. In them he has set a tent for the sun,
بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان. لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،
5 which is as a bridegroom coming out of his room, like a strong man rejoicing to run his course.
کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە، وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.
6 His going out is from the end of the heavens, his circuit to its ends. There is nothing hidden from its heat.
لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری، هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.
7 The LORD’s law is perfect, restoring the soul. The LORD’s covenant is sure, making wise the simple.
فێرکردنی یەزدان تەواوە، دەروون دەبووژێنێتەوە. شەریعەتی یەزدان جێی متمانەیە، ساویلکە دەکەنە دانا.
8 The LORD’s precepts are right, rejoicing the heart. The LORD’s commandment is pure, enlightening the eyes.
ڕێنمایی یەزدان دروستە، دڵ خۆش دەکات. ڕاسپاردەی یەزدان پاکە، چاو ڕۆشن دەکات.
9 The fear of the LORD is clean, enduring forever. The LORD’s ordinances are true, and righteous altogether.
لەخواترسی بێگەردە، هەتاهەتایە سەقامگیرە. حوکمی یەزدان ڕاستە، بە تەواوی ڕاستودروستە.
10 They are more to be desired than gold, yes, than much fine gold, sweeter also than honey and the extract of the honeycomb.
ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن، لە زێڕی بێگەردی زۆر، لە هەنگوین شیرینترن، لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.
11 Moreover your servant is warned by them. In keeping them there is great reward.
خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە، پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.
12 Who can discern his errors? Forgive me from hidden errors.
کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟ گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.
13 Keep back your servant also from presumptuous sins. Let them not have dominion over me. Then I will be upright. I will be blameless and innocent of great transgression.
خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە، وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت. ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم، لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.
14 Let the words of my mouth and the meditation of my heart be acceptable in your sight, LORD, my rock, and my redeemer.
با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم جێی ڕەزامەندی تۆ بێت، ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم.

< Psalms 19 >