< Psalms 119 >

1 ALEPH Blessed are those whose ways are blameless, who walk according to the LORD’s law.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن.
2 Blessed are those who keep his statutes, who seek him with their whole heart.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن.
3 Yes, they do nothing wrong. They walk in his ways.
هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن.
4 You have commanded your precepts, that we should fully obey them.
تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن.
5 Oh that my ways were steadfast to obey your statutes!
خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت!
6 Then I would not be disappointed, when I consider all of your commandments.
ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت.
7 I will give thanks to you with uprightness of heart, when I learn your righteous judgments.
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.
8 I will observe your statutes. Do not utterly forsake me.
فەرزەکانت بەجێدەهێنم، بە تەواوی وازم لێ مەهێنە.
9 BETH How can a young man keep his way pure? By living according to your word.
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت.
10 With my whole heart I have sought you. Do not let me wander from your commandments.
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.
11 I have hidden your word in my heart, that I might not sin against you.
وشەکانی تۆم لەناو دڵم شاردووەتەوە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.
12 Blessed are you, LORD. Teach me your statutes.
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.
13 With my lips, I have declared all the ordinances of your mouth.
بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.
14 I have rejoiced in the way of your testimonies, as much as in all riches.
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.
15 I will meditate on your precepts, and consider your ways.
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.
16 I will delight myself in your statutes. I will not forget your word.
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.
17 GIMEL Do good to your servant. I will live and I will obey your word.
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم.
18 Open my eyes, that I may see wondrous things out of your law.
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.
19 I am a stranger on the earth. Do not hide your commandments from me.
من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە.
20 My soul is consumed with longing for your ordinances at all times.
گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک.
21 You have rebuked the proud who are cursed, who wander from your commandments.
سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون.
22 Take reproach and contempt away from me, for I have kept your statutes.
ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە.
23 Though princes sit and slander me, your servant will meditate on your statutes.
هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە.
24 Indeed your statutes are my delight, and my counselors.
یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.
25 DALETH My soul is laid low in the dust. Revive me according to your word!
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
26 I declared my ways, and you answered me. Teach me your statutes.
باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
27 Let me understand the teaching of your precepts! Then I will meditate on your wondrous works.
ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.
28 My soul is weary with sorrow; strengthen me according to your word.
گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.
29 Keep me from the way of deceit. Grant me your law graciously!
ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە.
30 I have chosen the way of truth. I have set your ordinances before me.
ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم.
31 I cling to your statutes, LORD. Do not let me be disappointed.
دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم!
32 I run in the path of your commandments, for you have set my heart free.
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد.
33 HE Teach me, LORD, the way of your statutes. I will keep them to the end.
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم.
34 Give me understanding, and I will keep your law. Yes, I will obey it with my whole heart.
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم.
35 Direct me in the path of your commandments, for I delight in them.
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن.
36 Turn my heart toward your statutes, not toward selfish gain.
دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج.
37 Turn my eyes away from looking at worthless things. Revive me in your ways.
چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە.
38 Fulfill your promise to your servant, that you may be feared.
بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن.
39 Take away my disgrace that I dread, for your ordinances are good.
ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن.
40 Behold, I long for your precepts! Revive me in your righteousness.
ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە.
41 VAV Let your loving kindness also come to me, LORD, your salvation, according to your word.
ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت،
42 So I will have an answer for him who reproaches me, for I trust in your word.
جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە.
43 Do not snatch the word of truth out of my mouth, for I put my hope in your ordinances.
وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە.
44 So I will obey your law continually, forever and ever.
بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر.
45 I will walk in liberty, for I have sought your precepts.
بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.
46 I will also speak of your statutes before kings, and will not be disappointed.
لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم.
47 I will delight myself in your commandments, because I love them.
خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە.
48 I reach out my hands for your commandments, which I love. I will meditate on your statutes.
دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.
49 ZAYIN Remember your word to your servant, because you gave me hope.
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە.
50 This is my comfort in my affliction, for your word has revived me.
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.
51 The arrogant mock me excessively, but I do not swerve from your law.
لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە.
52 I remember your ordinances of old, LORD, and have comforted myself.
ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە.
53 Indignation has taken hold on me, because of the wicked who forsake your law.
لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە.
54 Your statutes have been my songs in the house where I live.
فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم.
55 I have remembered your name, LORD, in the night, and I obey your law.
ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم.
56 This is my way, that I keep your precepts.
ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد.
57 HETH The LORD is my portion. I promised to obey your words.
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم.
58 I sought your favor with my whole heart. Be merciful to me according to your word.
بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە.
59 I considered my ways, and turned my steps to your statutes.
لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە.
60 I will hurry, and not delay, to obey your commandments.
خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت.
61 The ropes of the wicked bind me, but I will not forget your law.
گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.
62 At midnight I will rise to give thanks to you, because of your righteous ordinances.
لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت.
63 I am a friend of all those who fear you, of those who observe your precepts.
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن.
64 The earth is full of your loving kindness, LORD. Teach me your statutes.
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
65 TETH You have treated your servant well, according to your word, LORD.
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت.
66 Teach me good judgment and knowledge, for I believe in your commandments.
هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە.
67 Before I was afflicted, I went astray; but now I observe your word.
بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.
68 You are good, and do good. Teach me your statutes.
تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.
69 The proud have smeared a lie upon me. With my whole heart, I will keep your precepts.
لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.
70 Their heart is as callous as the fat, but I delight in your law.
دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من.
71 It is good for me that I have been afflicted, that I may learn your statutes.
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.
72 The law of your mouth is better to me than thousands of pieces of gold and silver.
فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.
73 YODH Your hands have made me and formed me. Give me understanding, that I may learn your commandments.
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم.
74 Those who fear you will see me and be glad, because I have put my hope in your word.
ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە.
75 LORD, I know that your judgments are righteous, that in faithfulness you have afflicted me.
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم.
76 Please let your loving kindness be for my comfort, according to your word to your servant.
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت.
77 Let your tender mercies come to me, that I may live; for your law is my delight.
با بەزەییت بێتە لام بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.
78 Let the proud be disappointed, for they have overthrown me wrongfully. I will meditate on your precepts.
با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت.
79 Let those who fear you turn to me. They will know your statutes.
با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن.
80 Let my heart be blameless toward your decrees, that I may not be disappointed.
با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم.
81 KAPF My soul faints for your salvation. I hope in your word.
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە.
82 My eyes fail for your word. I say, “When will you comfort me?”
چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟»
83 For I have become like a wineskin in the smoke. I do not forget your statutes.
هەرچەندە وەک مەشکەیەکی پڕ دووکەڵم لێهاتووە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە.
84 How many are the days of your servant? When will you execute judgment on those who persecute me?
خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟
85 The proud have dug pits for me, contrary to your law.
لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە!
86 All of your commandments are faithful. They persecute me wrongfully. Help me!
هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە!
87 They had almost wiped me from the earth, but I did not forsake your precepts.
خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم.
88 Preserve my life according to your loving kindness, so I will obey the statutes of your mouth.
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم.
89 LAMEDH LORD, your word is settled in heaven forever.
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە.
90 Your faithfulness is to all generations. You have established the earth, and it remains.
دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت.
91 Your laws remain to this day, for all things serve you.
ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن.
92 Unless your law had been my delight, I would have perished in my affliction.
ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم.
93 I will never forget your precepts, for with them, you have revived me.
هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە.
94 I am yours. Save me, for I have sought your precepts.
من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.
95 The wicked have waited for me, to destroy me. I will consider your statutes.
بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم.
96 I have seen a limit to all perfection, but your commands are boundless.
بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە.
97 MEM How I love your law! It is my meditation all day.
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.
98 Your commandments make me wiser than my enemies, for your commandments are always with me.
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە.
99 I have more understanding than all my teachers, for your testimonies are my (meditation)
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە.
100 I understand more than the aged, because I have kept your precepts.
لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.
101 I have kept my feet from every evil way, that I might observe your word.
پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم.
102 I have not turned away from your ordinances, for you have taught me.
لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم.
103 How sweet are your promises to my taste, more than honey to my mouth!
بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم.
104 Through your precepts, I get understanding; therefore I hate every false way.
لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.
105 NUN Your word is a lamp to my feet, and a light for my path.
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
106 I have sworn, and have confirmed it, that I will obey your righteous ordinances.
سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.
107 I am afflicted very much. Revive me, LORD, according to your word.
ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.
108 Accept, I beg you, the willing offerings of my mouth. LORD, teach me your ordinances.
ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە، حوکمەکانی خۆتم فێر بکە.
109 My soul is continually in my hand, yet I will not forget your law.
هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم.
110 The wicked have laid a snare for me, yet I have not gone astray from your precepts.
بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم.
111 I have taken your testimonies as a heritage forever, for they are the joy of my heart.
یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن.
112 I have set my heart to perform your statutes forever, even to the end.
دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی.
113 SAMEKH I hate double-minded men, but I love your law.
ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە.
114 You are my hiding place and my shield. I hope in your word.
تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە.
115 Depart from me, you evildoers, that I may keep the commandments of my God.
ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم.
116 Uphold me according to your word, that I may live. Let me not be ashamed of my hope.
بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە.
117 Hold me up, and I will be safe, and will have respect for your statutes continually.
پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت.
118 You reject all those who stray from your statutes, for their deceit is in vain.
هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە.
119 You put away all the wicked of the earth like dross. Therefore I love your testimonies.
هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە.
120 My flesh trembles for fear of you. I am afraid of your judgments.
لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم.
121 AYIN I have done what is just and righteous. Do not leave me to my oppressors.
دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە.
122 Ensure your servant’s well-being. Do not let the proud oppress me.
بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن.
123 My eyes fail looking for your salvation, for your righteous word.
چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت.
124 Deal with your servant according to your loving kindness. Teach me your statutes.
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.
125 I am your servant. Give me understanding, that I may know your testimonies.
من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم.
126 It is time to act, LORD, for they break your law.
ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە.
127 Therefore I love your commandments more than gold, yes, more than pure gold.
لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو،
128 Therefore I consider all of your precepts to be right. I hate every false way.
هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.
129 PE Your testimonies are wonderful, therefore my soul keeps them.
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات.
130 The entrance of your words gives light. It gives understanding to the simple.
ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان.
131 I opened my mouth wide and panted, for I longed for your commandments.
دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم.
132 Turn to me, and have mercy on me, as you always do to those who love your name.
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت.
133 Establish my footsteps in your word. Do not let any iniquity have dominion over me.
هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت.
134 Redeem me from the oppression of man, so I will observe your precepts.
لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم.
135 Make your face shine on your servant. Teach me your statutes.
ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.
136 Streams of tears run down my eyes, because they do not observe your law.
جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت.
137 TZADHE You are righteous, LORD. Your judgments are upright.
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن.
138 You have commanded your statutes in righteousness. They are fully trustworthy.
ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن.
139 My zeal wears me out, because my enemies ignore your words.
دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە.
140 Your promises have been thoroughly tested, and your servant loves them.
بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی.
141 I am small and despised. I do not forget your precepts.
من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم.
142 Your righteousness is an everlasting righteousness. Your law is truth.
ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە.
143 Trouble and anguish have taken hold of me. Your commandments are my delight.
تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن.
144 Your testimonies are righteous forever. Give me understanding, that I may live.
یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم.
145 QOPH I have called with my whole heart. Answer me, LORD! I will keep your statutes.
پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم.
146 I have called to you. Save me! I will obey your statutes.
هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم.
147 I rise before dawn and cry for help. I put my hope in your words.
پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە.
148 My eyes stay open through the night watches, that I might meditate on your word.
بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە.
149 Hear my voice according to your loving kindness. Revive me, LORD, according to your ordinances.
بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە.
150 They draw near who follow after wickedness. They are far from your law.
پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوورکەوتوونەتەوە.
151 You are near, LORD. All your commandments are truth.
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن.
152 Of old I have known from your testimonies, that you have founded them forever.
لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە.
153 RESH Consider my affliction, and deliver me, for I do not forget your law.
سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.
154 Plead my cause, and redeem me! Revive me according to your promise.
پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە.
155 Salvation is far from the wicked, for they do not seek your statutes.
ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن.
156 Great are your tender mercies, LORD. Revive me according to your ordinances.
ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە.
157 Many are my persecutors and my adversaries. I have not swerved from your testimonies.
دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە.
158 I look at the faithless with loathing, because they do not observe your word.
خیانەتکارانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون.
159 Consider how I love your precepts. Revive me, LORD, according to your loving kindness.
ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە.
160 All of your words are truth. Every one of your righteous ordinances endures forever.
هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین.
161 SIN AND SHIN Princes have persecuted me without a cause, but my heart stands in awe of your words.
میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت.
162 I rejoice at your word, as one who finds great plunder.
بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت.
163 I hate and abhor falsehood. I love your law.
ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە.
164 Seven times a day, I praise you, because of your righteous ordinances.
ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت.
165 Those who love your law have great peace. Nothing causes them to stumble.
ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ.
166 I have hoped for your salvation, LORD. I have done your commandments.
ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم.
167 My soul has observed your testimonies. I love them exceedingly.
گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی.
168 I have obeyed your precepts and your testimonies, for all my ways are before you.
ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن.
169 TAV Let my cry come before you, LORD. Give me understanding according to your word.
ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە.
170 Let my supplication come before you. Deliver me according to your word.
با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە.
171 Let my lips utter praise, for you teach me your statutes.
با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت.
172 Let my tongue sing of your word, for all your commandments are righteousness.
با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن.
173 Let your hand be ready to help me, for I have chosen your precepts.
با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە.
174 I have longed for your salvation, LORD. Your law is my delight.
ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە.
175 Let my soul live, that I may praise you. Let your ordinances help me.
با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات.
176 I have gone astray like a lost sheep. Seek your servant, for I do not forget your commandments.
وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە.

< Psalms 119 >