< Salme 135 >

1 Halleluja! Pris Herrens navn, pris det, I HERRENs Tjenere,
هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
2 som står i HERRENs Hus, i vor Guds Huses Forgårde!
ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون، لە حەوشەی ماڵی خودامان.
3 Pris HERREN, thi god er HERREN, lovsyng hans Navn, thi lifligt er det.
ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە،
4 Thi HERREN udvalgte Jakob, Israel til sin Ejendom.
چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.
5 Ja, jeg ved, at HERREN er stor, vor Herre er større end alle Guder.
من دەزانم یەزدان مەزنە، پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.
6 HERREN gør alt, hvad han vil, i Himlene og på Jorden, i Have og alle Verdensdyb.
یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات، لە ئاسمان و لەسەر زەوی، لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.
7 Han lader Skyer stige op fra Jordens Ende, får Lynene til at give Regn, sender Stormen ud fra sine Forrådskamre;
لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات و لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت.
8 han, som slog Ægyptens førstefødte, både Mennesker og Kvæg,
ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ.
9 og sendte Tegn og Undere i din Midte, Ægypten, mod Farao og alle hans Folk;
ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد، لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی.
10 han, som fældede store Folk og veg så mægtige Konger,
ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و پاشا بە تواناکانی کوشت.
11 Amoriternes konge Sion og Basans Konge Og, og alle Kana'ans Riger
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان
12 og gav deres Land i Eje, i Eje til Israel, hans Folk.
خاکەکەیانی کردە میرات، میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی.
13 HERRE, dit Navn er evigt, din Ihukommelse, HERRE, fra Slægt til Slægt,
ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە،
14 thi Ret skaffer HERREN sit Folk og ynkes over sine Tjenere.
چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی.
15 Folkenes Billeder er Sølv og Guld, Værk af Menneskehænder;
بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن.
16 de har Mund, men taler ikke, Øjne, men ser dog ej;
دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن،
17 de har Ører, men hører ikke, ej heller er der Ånde i deres Mund.
گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە.
18 Som dem skal de, der laved dem, blive enhver, som stoler på dem.
دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.
19 Lov HERREN, Israels Hus, lov HERREN, Arons Hus,
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن!
20 lov HERREN, Levis Hus, lov HERREN, I, som frygter HERREN!
ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن!
21 Fra Zion være HERREN lovet, han, som bor i Jerusalem!
ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە. هەلیلویا!

< Salme 135 >