< اَلْمَزَامِيرُ 84 >

لِإِمَامِ ٱلْمُغَنِّينَ عَلَى «ٱلْجَتِّيَّةِ». لِبَنِي قُورَحَ. مَزْمُورٌ مَا أَحْلَى مَسَاكِنَكَ يَارَبَّ ٱلْجُنُودِ! ١ 1
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی یەزدانی سوپاسالار، ماڵەکەت چەند خۆشە!
تَشْتَاقُ بَلْ تَتُوقُ نَفْسِي إِلَى دِيَارِ ٱلرَّبِّ. قَلْبِي وَلَحْمِي يَهْتِفَانِ بِٱلْإِلَهِ ٱلْحَيِّ. ٢ 2
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە. لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
ٱلْعُصْفُورُ أَيْضًا وَجَدَ بَيْتًا، وَٱلسُّنُونَةُ عُشًّا لِنَفْسِهَا حَيْثُ تَضَعُ أَفْرَاخَهَا، مَذَابِحَكَ يَارَبَّ ٱلْجُنُودِ، مَلِكِي وَإِلَهِي. ٣ 3
تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت، لە نزیک قوربانگای تۆ، ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
طُوبَى لِلسَّاكِنِينَ فِي بَيْتِكَ، أَبَدًا يُسَبِّحُونَكَ. سِلَاهْ. ٤ 4
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن، هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.
طُوبَى لِأُنَاسٍ عِزُّهُمْ بِكَ. طُرُقُ بَيْتِكَ فِي قُلُوبِهِمْ. ٥ 5
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە، ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە،
عَابِرِينَ فِي وَادِي ٱلْبُكَاءِ، يُصَيِّرُونَهُ يَنْبُوعًا. أَيْضًا بِبَرَكَاتٍ يُغَطُّونَ مُورَةَ. ٦ 6
کە بە دۆڵی فرمێسک تێدەپەڕن، دەیکەنە کانیاو، پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
يَذْهَبُونَ مِنْ قُوَّةٍ إِلَى قُوَّةٍ. يُرَوْنَ قُدَّامَ ٱللهِ فِي صِهْيَوْنَ. ٧ 7
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە، هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.
يَارَبُّ إِلَهَ ٱلْجُنُودِ، ٱسْمَعْ صَلَاتِي، وَٱصْغَ يَا إِلَهَ يَعْقُوبَ. سِلَاهْ. ٨ 8
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت، خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
يَا مِجَنَّنَا ٱنْظُرْ يَا ٱللهُ، وَٱلْتَفِتْ إِلَى وَجْهِ مَسِيحِكَ. ٩ 9
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان، سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت بکە.
لِأَنَّ يَوْمًا وَاحِدًا فِي دِيَارِكَ خَيْرٌ مِنْ أَلْفٍ. ٱخْتَرْتُ ٱلْوُقُوفَ عَلَى ٱلْعَتَبَةِ فِي بَيْتِ إِلَهِي عَلَى ٱلسَّكَنِ فِي خِيَامِ ٱلْأَشْرَارِ. ١٠ 10
یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە. ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد، نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،
لِأَنَّ ٱلرَّبَّ ٱللهَ، شَمْسٌ وَمِجَنٌّ. ٱلرَّبُّ يُعْطِي رَحْمَةً وَمَجْدًا. لَا يَمْنَعُ خَيْرًا عَنِ ٱلسَّالِكِينَ بِٱلْكَمَالِ. ١١ 11
لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە، یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت، ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.
يَارَبَّ ٱلْجُنُودِ، طُوبَى لِلْإِنْسَانِ ٱلْمُتَّكِلِ عَلَيْكَ. ١٢ 12
ئەی یەزدانی سوپاسالار، خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.

< اَلْمَزَامِيرُ 84 >