مزمور داود وقتی که از پسر خود ابشالوم فرار کرد ای خداوند دشمنانم چه بسیار شدهاند. بسیاری به ضد من برمی خیزند. | ۱ 1 |
زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! |
بسیاری برای جان من میگویند: «به جهت او در خداخلاصی نیست.» سلاه. | ۲ 2 |
زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» |
لیکن توای خداوند گرداگرد من سپر هستی، جلال من و فرازنده سر من. | ۳ 3 |
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. |
به آواز خود نزدخداوند میخوانم و مرا از کوه مقدس خوداجابت مینماید. سلاه. | ۴ 4 |
پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. |
و اما من خسبیده، به خواب رفتم و بیدارشدم زیرا خداوند مرا تقویت میدهد. | ۵ 5 |
ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. |
ازکرورهای مخلوق نخواهم ترسید که گرداگرد من صف بستهاند. | ۶ 6 |
لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم. |
ای خداوند، برخیز! ای خدای من، مرابرهان! زیرا بر رخسار همه دشمنانم زدی؛ دندانهای شریران را شکستی. | ۷ 7 |
ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. |
نجات از آن خداوند است و برکت تو بر قوم تو میباشد. سلاه. | ۸ 8 |
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت. |