و در روز دهم ماه پنجم از سال هفتم بعضی از مشایخ اسرائیل به جهت طلبیدن خداوند آمدند و پیش من نشستند. | ۱ 1 |
ئەوە بوو لە دەی مانگی پێنجی ساڵی حەوتەم، کەسانێک لە پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیارکردن لە یەزدان، جا لەبەردەممدا دانیشتن. |
آنگاه کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: | ۲ 2 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان مشایخ اسرائیل را خطاب کرده، به ایشان بگو: خداوند یهوه چنین میفرماید: آیاشما برای طلبیدن من آمدید؟ خداوند یهوه میگوید: به حیات خودم قسم که از شما طلبیده نخواهم شد. | ۳ 3 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ |
ای پسر انسان آیا بر ایشان حکم خواهی کرد؟ آیا بر ایشان حکم خواهی کرد؟ پس رجاسات پدران ایشان را بدیشان بفهمان. | ۴ 4 |
«ئایا حوکمیان دەدەیت؟ ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوکم دەدەیت؟ ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی باوباپیرانی خۆیان بکەرەوە، |
وبه ایشان بگو: خداوند یهوه چنین میفرماید درروزی که اسرائیل را برگزیدم و دست خود رابرای ذریت خاندان یعقوب برافراشتم و خود را به ایشان در زمین مصر معروف ساختم و دست خودرا برای ایشان برافراشته، گفتم: من یهوه خدای شما هستم، | ۵ 5 |
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیلم هەڵبژارد سوێندم بۆ بنەماڵەی یاقوب خوارد، لە خاکی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فەرمووم:’من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ |
در همان روز دست خود را برای ایشان برافراشتم که ایشان را از زمین مصر به زمینی که برای ایشان بازدید کرده بودم بیرون آورم. زمینی که به شیر و شهد جاری است و فخرهمه زمینها میباشد. | ۶ 6 |
لەو ڕۆژەدا سوێندم بۆ خواردن کە لە خاکی میسر دەریاندەهێنم و دەیانبەم بەرەو خاکێک کە خۆم بەدوایدا گەڕابووم بۆیان، شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، باشترینی هەموو خاکەکانە. |
و به ایشان گفتم: هر کس ازشما رجاسات چشمان خود را دور کند وخویشتن را به بتهای مصر نجس نسازد، زیرا که من یهوه خدای شما هستم. | ۷ 7 |
پێم فەرموون:’هەریەکە لە ئێوە با ئەو وێنە قێزەونانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون و خۆشتان دەوێن، لە خۆتان دووربخەنەوە و بە بتەکانی میسر خۆتان گڵاو مەکەن. من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ |
اما ایشان از من عاصی شده، نخواستند که به من گوش گیرند. وهر کس از ایشان رجاسات چشمان خود را دورنکرد و بتهای مصر را ترک ننمود. آنگاه گفتم که خشم خود را بر ایشان خواهم ریخت و غضب خویش را در میان زمین مصر بر ایشان به اتمام خواهم رسانید. | ۸ 8 |
«”بەڵام لێم یاخی بوون و نەیانویست گوێم لێ بگرن، کەسیان وێنە گڵاوەکانی بەرچاوی فڕێنەدا کە سەرنجی ڕاکێشابوون، وازیان لە بتەکانی میسر نەهێنا. لەبەر ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە، تووڕەیی خۆمیان بەسەردا ببارێنم و لە ناوەڕاستی خاکی میسردا هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم.“ |
لیکن محض خاطر اسم خودعمل نمودم تا آن در نظر امت هایی که ایشان درمیان آنها بودند و در نظر آنها خود را به بیرون آوردن ایشان از زمین مصر، به ایشان شناسانیدم، بیحرمت نشود. | ۹ 9 |
بەڵام ئەوەی من کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا ناوم گڵاو نەبێت لەبەرچاوی ئەو نەتەوانەی لەنێویاندان، ئەوانەی لەبەرچاویان خۆمم بۆ دەرخستن بەوەی لە خاکی میسر دەرمهێنان. |
پس ایشان را از زمین مصربیرون آورده، به بیابان رسانیدم. | ۱۰ 10 |
جا لە خاکی میسر دەرمهێنان و ئەوانم هێنایە چۆڵەوانی. |
و فرایض خویش را به ایشان دادم و احکام خود را که هرکه به آنها عمل نماید به آنها زنده خواهد ماند، به ایشان تعلیم دادم. | ۱۱ 11 |
فەرزەکانی خۆمم پێدان و حوکمەکانی خۆمم پێ ناساندن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بەجێیان بهێنێت، پێیان دەژیێت. |
و نیز سبت های خود را به ایشان عطا فرمودم تا علامتی در میان من و ایشان بشود و بدانند که من یهوه هستم که ایشان راتقدیس مینمایم. | ۱۲ 12 |
هەروەها ڕۆژی شەممەم بۆ دیاری کردن، هەتا ببێتە نیشانەیەک لەنێوان من و ئەوان، بۆ ئەوەی بزانن کە من یەزدانم، ئەوەی پیرۆزیان دەکات. |
«لیکن خاندان اسرائیل در بیابان از من عاصی شده، در فرایض من سلوک ننمودند. واحکام مرا که هرکه به آنها عمل نماید از آنها زنده ماند، خوار شمردند و سبت هایم را بسیاربی حرمت نمودند. آنگاه گفتم که خشم خود را بر ایشان ریخته، ایشان را در بیابان هلاک خواهم ساخت. | ۱۳ 13 |
«”لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی لێم یاخی بوون. ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە، ئەو حوکمانەی ئەگەر مرۆڤ جێبەجێیان بکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها بە هیچ جۆرێک پیرۆزی شەممەکانی منیان ڕانەگرت. لەبەر ئەوە فەرمووم لە چۆڵەوانیدا من تووڕەیی خۆم بەسەریاندا دەبارێنم بۆ کۆتایی پێهێنانیان. |
لیکن محض خاطر اسم خود عمل نمودم تا آن به نظر امت هایی که ایشان را به حضور آنها بیرون آوردم بیحرمت نشود. | ۱۴ 14 |
بەڵام ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا گڵاو نەبێت لەبەرچاو ئەو نەتەوانەی لەبەرچاویان دەرمهێنان. |
ومن نیز دست خود را برای ایشان در بیابان برافراشتم که ایشان را به زمینی که به ایشان داده بودم، داخل نسازم. زمینی که به شیر و شهدجاری است و فخر تمامی زمینها میباشد. | ۱۵ 15 |
هەروەها لە چۆڵەوانیدا سوێندم بۆ خواردن کە نەیانهێنم بۆ ئەو خاکەی کە پێم دابوون، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت و باشترینی هەموو خاکەکانە، |
زیرا که احکام مرا خوار شمردند وبه فرایضم سلوک ننمودند و سبت های مرا بیحرمت ساختند، چونکه دل ایشان به بتهای خود مایل میبود. | ۱۶ 16 |
لەبەر ئەوەی حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە و ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد، بەڵکو شەممەکانی منیان گڵاوکرد، چونکە دڵیان دوای بتەکانیان کەوت. |
لیکن خشم من بر ایشان رقت نموده، ایشان را هلاک نساختم و ایشان را در بیابان، نابودننمودم. | ۱۷ 17 |
لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم بەزەیی پێیاندا هاتەوە لە لەناوبردنیان، جا کۆتاییم پێ نەهێنان. |
و به پسران ایشان در بیابان گفتم: به فرایض پدران خود سلوک منمایید و احکام ایشان را نگاه مدارید و خویشتن را به بتهای ایشان نجس مسازید. | ۱۸ 18 |
لە چۆڵەوانی بە ڕۆڵەکانی ئەوانم فەرموو:’بە ڕێگای فەرزی باوکانتاندا مەڕۆن و حوکمەکانیان مەپارێزن و بە بتەکانیان خۆتان گڵاو مەکەن. |
من یهوه خدای شما هستم. پس به فرایض من سلوک نمایید و احکام مرا نگاه داشته، آنها را بجا آورید. | ۱۹ 19 |
من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم، ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاریان پێ بکەن. |
و سبت های مراتقدیس نمایید تا در میان من و شما علامتی باشدو بدانید که من یهوه خدای شما هستم. | ۲۰ 20 |
شەممەکانیشم پیرۆز ڕابگرن، جا دەبێت بە نیشانەیەک لەنێوان من و ئێوەدا، تاوەکو ئێوە بزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم.‘ |
«لیکن پسران از من عاصی شده، به فرایض من سلوک ننمودند و احکام مرا که هرکه آنها رابجا آورد از آنها زنده خواهد ماند، نگاه نداشتند وبه آنها عمل ننمودند و سبت های مرا بیحرمت ساختند. آنگاه گفتم که خشم خود را بر ایشان ریخته، غضب خویش را بر ایشان در بیابان به اتمام خواهم رسانید. | ۲۱ 21 |
«”ڕۆڵەکانیشیان لێم یاخی بوون، ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان نەپاراست هەتا کاری پێ بکەن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بیانکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها شەممەکانی منیان گڵاوکرد. جا فەرمووم، تووڕەیی خۆم دەرببڕم، هەتا لە چۆڵەوانی هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم. |
لیکن دست خود رابرگردانیده، محض خاطر اسم خود عمل نمودم تا آن به نظر امت هایی که ایشان را به حضور آنها بیرون آوردم بیحرمت نشود. | ۲۲ 22 |
بەڵام دەستم هەڵگرت و ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا لەبەرچاو ئەو نەتەوانە گڵاو نەبێت کە لەبەرچاویان دەرمهێنان. |
و من نیز دست خود را برای ایشان در بیابان برافراشتم که ایشان را در میان امتها پراکنده نمایم و ایشان را درکشورها متفرق سازم. | ۲۳ 23 |
هەروەها لە چۆڵەوانی سوێندم بۆ خواردن کە بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان بکەم و بەسەر خاکەکاندا بڵاویان بکەمەوە، |
زیرا که احکام مرا بجانیاوردند و فرایض مرا خوار شمردند و سبت های مرا بیحرمت ساختند و چشمان ایشان بسوی بتهای پدران ایشان نگران میبود. | ۲۴ 24 |
چونکە گوێڕایەڵی حوکمەکانی من نەبوون، بەڵکو فەرزەکانی منیان ڕەتکردەوە و شەممەکانی منیان گڵاوکرد و چاویان بەدوای بتەکانی باوکیانەوە بوو. |
بنابراین من نیز فرایضی را که نیکو نبود و احکامی را که از آنهازنده نمانند به ایشان دادم. | ۲۵ 25 |
هەروەها من ئەو فەرزانەم پێدان کە باش نین و ئەو حوکمانەی کە پێی ناژین، |
و ایشان را به هدایای ایشان که هر کس را که رحم را میگشوداز آتش میگذرانیدند، نجس ساختم تا ایشان راتباه سازم و بدانند که من یهوه هستم. | ۲۶ 26 |
ڕێم دا کە خۆیان گڵاو بکەن، بەوەی کە هەموو نۆبەرەیەکی خۆیان کرد بە دیاری و بە ئاگر سووتاندیانن، بۆ ئەوەی بیانتۆقێنم تاوەکو بزانن کە من یەزدانم.“ |
«بنابراینای پسر انسان خاندان اسرائیل راخطاب کرده، به ایشان بگو: خداوند یهوه چنین میفرماید: در این دفعه نیز پدران شما خیانت کرده، به من کفر ورزیدند. | ۲۷ 27 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەشدا باوکانتان کفریان لە دژی من کرد کە ناپاکییان کرد: |
زیرا که چون ایشان را به زمینی که دست خود را برافراشته بودم که آن را به ایشان بدهم درآوردم، آنگاه به هر تل بلند وهر درخت کشن نظر انداختند و ذبایح خود را درآنجا ذبح نمودند و قربانی های غضب انگیزخویش را گذرانیدند. و در آنجا هدایای خوشبوی خود را آوردند و در آنجا هدایای ریختنی خود را ریختند. | ۲۸ 28 |
کاتێک ئەوانم هێنایە ئەو خاکەی سوێندم بۆ خواردبوون کە بیدەمە ئەوان، جا هەر گردێکی بەرز و هەر دارێکی پڕ گەڵایان بینی، لەوێ قوربانییەکانیان سەربڕی، لەوێ پێشکەشکراوەکانیان پێشکەش کرد کە مایەی تووڕەبوونی منە. لەوێ بخوورە بۆنخۆشەکانیان پێشکەش کرد، لەوێ شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەش کرد. |
و به ایشان گفتم: این مکان بلند که شما به آن میروید چیست؟ پس اسم آن تا امروز بامه خوانده میشود. | ۲۹ 29 |
پێم فەرموون: ئەم نزرگەی سەر بەرزاییە چییە کە بۆی دێن؟“» جا لەو ڕۆژەوە ناوی لێنرا، باما. |
«بنابراین به خاندان اسرائیل بگو: خداوندیهوه چنین میفرماید: آیا شما به رفتار پدران خود خویشتن را نجس میسازید و رجاسات ایشان را پیروی نموده، زنا میکنید؟ | ۳۰ 30 |
«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوەش بە ڕێگای باوکانتاندا دەڕۆن، بە وێنە قێزەونەکانیان خۆتان گڵاو دەکەن و لەشفرۆشی دەکەن؟ |
و هدایای خود را آورده، پسران خویش را از آتش میگذرانید و خویشتن را از تمامی بتهای خود تاامروز نجس میسازید؟ پسای خاندان اسرائیل آیا من از شما طلبیده بشوم؟ خداوند یهوه میفرماید به حیات خودم قسم که از شما طلبیده نخواهم شد. | ۳۱ 31 |
بە پێشکەشکردنی دیارییەکانتان و سووتاندنی منداڵەکانتان و بە هەموو بتەکانتان هەتا ئەمڕۆش گڵاو دەبن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێ بدەم ئیتر ئێوە پرسیارم لێ بکەن؟ بە گیانی خۆم ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. |
و آنچه بهخاطر شما خطورمی کند هرگز واقع نخواهد شد که خیال میکنید. مثل امتها و مانند قبایل کشورها گردیده، (بتهای ) چوب و سنگ را عبادت خواهید نمود. | ۳۲ 32 |
«”ئەوەی بە خەیاڵتاندا دێت هەرگیز نایەتە دی، کە دەڵێن:’وەک نەتەوەکان دەبین، وەک هۆزەکانی زەوی، دار و بەرد دەپەرستین.‘ |
زیرا خداوند یهوه میفرماید: به حیات خودم قسم که هرآینه با دست قوی و بازوی برافراشته وخشم ریخته شده بر شما سلطنت خواهم نمود. | ۳۳ 33 |
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و بە تووڕەیی دەربڕینم فەرمانڕەوایەتیتان دەکەم. |
و شما را از میان امتها بیرون آورده، بهدست قوی و بازوی برافراشته و خشم ریخته شده اززمینهایی که در آنها پراکنده شدهاید جمع خواهم نمود. | ۳۴ 34 |
من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و تووڕەییەکی دەربڕدراوەوە لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەوە کۆتان دەکەمەوە کە تێیدا پەرتەوازە بوون. |
و شما را به بیابان امتها درآورده، درآنجا بر شما روبرو داوری خواهم نمود. | ۳۵ 35 |
دەتانهێنمە چۆڵەوانی خاکی گەلانی دیکە و لەوێ ڕووبەڕوو دادگاییتان دەکەمەوە. |
وخداوند یهوه میگوید: چنانکه بر پدران شما دربیابان زمین مصر داوری نمودم، همچنین بر شماداوری خواهم نمود. | ۳۶ 36 |
وەک چۆن باوباپیرانتانم لە چۆڵەوانی خاکی میسر دادگایی کرد، ئاواش ئێوە دادگایی دەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. |
و شما را زیر عصاگذرانیده، به بند عهد درخواهم آورد. | ۳۷ 37 |
واتان لێ دەکەم بەژێر داردەستدا تێبپەڕن و دەتانهێنمە ناو بەندی پەیمانەوە. |
و آنانی را که متمرد شده و از من عاصی گردیدهاند، ازمیان شما جدا خواهم نمود و ایشان را از زمین غربت ایشان بیرون خواهم آورد. لیکن به زمین اسرائیل داخل نخواهند شد و خواهید دانست که من یهوه هستم.» | ۳۸ 38 |
ئەوانەی لەنێوتان هەڵگەڕاونەتەوە و لە من یاخین ڕیشەکێشیان دەکەم. هەرچەندە لە خاکی ئاوارەییان دەریاندەهێنم، بەڵام ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. |
اما به شماای خاندان اسرائیل خداوند یهوه چنین میگوید: «همه شما نزدبتهای خود رفته، آنها را عبادت کنید. لیکن بعد ازاین البته مرا گوش خواهید داد. و اسم قدوس مرا دیگر با هدایا و بتهای خود بیعصمت نخواهیدساخت. | ۳۹ 39 |
«”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن، |
زیرا خداوند یهوه میفرماید: در کوه مقدس من بر کوه بلند اسرائیل تمام خاندان اسرائیل جمیع در آنجا مرا عبادت خواهند کردو در آنجا از ایشان راضی شده، ذبایح جنبانیدنی شما و نوبرهای هدایای شما را با تمامی موقوفات شما خواهم طلبید. | ۴۰ 40 |
چونکە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە کێوی پیرۆزیم، لە کێوی بەرزی ئیسرائیل، لەوێ لە خاکەکە دەمپەرستن، منیش لەوێ لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. لەوێ داوای پێشکەشکراو و پەسەندترین دیاریتان لێ دەکەم، لەگەڵ هەموو قوربانییە پیرۆزەکانتان. |
و چون شما را ازامتها بیرون آورم و شما را از زمینهایی که درآنها پراکنده شدهاید جمع نمایم، آنگاه هدایای خوشبوی شما را از شما قبول خواهم کرد و به نظر امتها در میان شما تقدیس کرده خواهم شد. | ۴۱ 41 |
ئێوە وەک بخووری بۆنخۆش لەلای من پەسەند دەبن، کاتێک لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەی کە تێیدا پەرشوبڵاو بوونەتەوە کۆتان دەکەمەوە و لەبەرچاوی نەتەوەکان بە ئێوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم. |
و چون شما را به زمین اسرائیل یعنی به زمینی که دربارهاش دست خود را برافراشتم که آن را به پدران شما بدهم بیاورم، آنگاه خواهید دانست که من یهوه هستم. | ۴۲ 42 |
ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەتانهێنم بۆ خاکی ئیسرائیل، بۆ ئەو خاکەی کە سوێندم خواردبوو بیدەمە باوباپیرانتان. |
و در آنجا طریق های خود وتمامی اعمال خویش را که خویشتن را به آنهانجس ساختهاید، به یاد خواهید آورد. و از همه اعمال قبیح که کردهاید، خویشتن را به نظر خودمکروه خواهید داشت. | ۴۳ 43 |
لەوێ ڕەفتاری خۆتان و هەموو کردەوەکانتان کە پێی گڵاو ببوون دێتەوە یادتان، لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کە ئەنجامتان داوە قێز لە خۆتان دەکەنەوە. |
وای خاندان اسرائیل خداوند یهوه میفرماید: هنگامی که با شمامحض خاطر اسم خود و نه به سزای رفتار قبیح شما و نه موافق اعمال فاسد شما عمل نموده باشم، آنگاه خواهید دانست که من یهوه هستم.» | ۴۴ 44 |
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کاتێک لەبەر ناوی خۆم هەڵسوکەوتتان لەگەڵدا دەکەم، نەک وەکو کارە خراپەکانتان و نەریتە گەندەڵەکانتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» |
و کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: | ۴۵ 45 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: |
«ای پسر انسان روی خود را بسوی جنوب متوجه ساز و به سمت جنوب تکلم نما و برجنگل صحرای جنوب نبوت کن. | ۴۶ 46 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە باشوور بکە و بەرەو باشوور جاڕبدە، پێشبینی لەسەر ئەو دارستانە بکە کە لە باشوورە. |
و به آن جنگل جنوب بگو: کلام خداوند را بشنو. خداوند یهوه چنین میفرماید: اینک من آتشی درتو میافروزم که هر درخت سبز و هر درخت خشک را در تو خواهد سوزانید. و لهیب ملتهب آن خاموش نخواهد شد و همه رویها از جنوب تا شمال از آن سوخته خواهد شد. | ۴۷ 47 |
بە دارستانی باشوور بڵێ،”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئاگرت تێ بەردەدەم، جا هەموو دارێکی تەڕ و هەموو دارێکی وشک لەناو تۆدا دەخوات. کڵپەی گڕەکەی ناکوژێتەوە و لە باشوورەوە هەتا باکوور هەموو ڕوخسارێک دەسووتێت. |
و تمامی بشرخواهند فهمید که من یهوه آن را افروختهام تاخاموشی نپذیرد.» | ۴۸ 48 |
جا هەموو مرۆڤ دەبینن کە من یەزدانم ئاگرم تێی بەرداوە و ناکوژێتەوە.“» |
و من گفتم: «آهای خداوند یهوه ایشان درباره من میگویند آیا او مثلها نمی آورد؟» | ۴۹ 49 |
منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوان بە من دەڵێن:”ئایا ئەو تەنها بە نموونە نادوێت؟“» |