< حزقیال 14 >

و کسانی چند از مشایخ اسرائیل نزد من آمده، پیش رویم نشستند. ۱ 1
چەند پیاوێک لە پیرەکانی ئیسرائیل هاتنە لام و لەبەردەمم دانیشتن.
آنگاه کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: ۲ 2
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
«ای پسر انسان این اشخاص، بتهای خویش را در دلهای خودجای دادند و سنگ مصادم گناه خویش را پیش روی خود نهادند. پس آیا ایشان از من مسالت نمایند؟ ۳ 3
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم پیاوانە لە دڵەوە بتپەرستی دەکەن و کۆسپی تاوانکارییان لەبەردەمی خۆیان داناوە، جا ئایا لەلایەن ئەوانەوە هیچ پرسێکم پێ بکرێت؟
لهذا ایشان را خطاب کن و به ایشان بگو: خداوند یهوه چنین می‌فرماید: هرکسی ازخاندان اسرائیل که بتهای خویش را در دل خودجای دهد و سنگ مصادم گناه خویش را پیش روی خود بنهد و نزد نبی بیاید، من که یهوه هستم آن را که می‌آید موافق کثرت بتهایش اجابت خواهم نمود ۴ 4
لەبەر ئەوە قسەیان لەگەڵ بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرکەسێک لە بنەماڵەی ئیسرائیل لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەر ڕووی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە، ئەوا من کە یەزدانم بەگوێرەی دڵسۆزییە زۆرەکەی بۆ بتەکانی وەڵامی دەدەمەوە.
تا خاندان اسرائیل را در افکارخودشان گرفتار سازم چونکه جمیع ایشان به‌سبب بتهای خویش از من مرتد شده‌اند. ۵ 5
وا دەکەم بۆ ئەوەی دەست بەسەر دڵی بنەماڵەی ئیسرائیلدا بگرمەوە، چونکە هەموویان لەبەر بتەکانیان لە من هەڵگەڕانەوە.“
بنابراین به خاندان اسرائیل بگو خداوند یهوه چنین می‌فرماید: توبه کنید و از بتهای خود بازگشت نمایید و رویهای خویش را از همه رجاسات خود برگردانید. ۶ 6
«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆبە بکەن! لە بتەکانتان بگەڕێنەوە و ڕووتان لە هەموو نەریتە قێزەونەکانتان وەربگێڕن.
زیرا هر کس چه از خاندان اسرائیل و چه از غریبانی که در اسرائیل ساکن باشند که از پیروی من مرتد شده، بتهای خویش را در دلش جای دهد و سنگ مصادم گناه خود راپیش رویش نهاده، نزد نبی آید تا به واسطه او ازمن مسالت نماید، من که یهوه هستم خود او راجواب خواهم داد. ۷ 7
«”ئەگەر هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل یان لەو نامۆیانەی لە ئیسرائیلن لە من دووربکەوێتەوە و لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەردەمی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە هەتا پرس بە من بکات، من کە یەزدانم خۆم وەڵامی دەدەمەوە.
و من نظر خود را بر آن شخص دوخته، او را مورد دهشت خواهم ساخت تا علامتی و ضرب‌المثلی بشود و او را ازمیان قوم خود منقطع خواهم ساخت و خواهیددانست که من یهوه هستم. ۸ 8
ڕووی خۆم لەو کەسە وەردەگێڕم و دەیکەمە نیشانە و پەند. لەنێو گەلەکەم ڕیشەکێشی دەکەم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.
و اگر نبی فریب خورده، سخنی گوید، من که یهوه هستم آن نبی رافریب داده‌ام و دست خود را بر او دراز کرده، او رااز میان قوم خود اسرائیل منقطع خواهم ساخت. ۹ 9
«”ئەگەر پێغەمبەرەکە بە فریودراوی قسەیەکی کرد، من کە یەزدانم ئەو پێغەمبەرەم فریوداوە و دەستی بۆ درێژ دەکەم و لەنێو گەلەکەم دەیفەوتێنم.
و ایشان بار گناهان خود را متحمل خواهندشد و گناه مسالت کننده مثل گناه آن نبی خواهدبود. ۱۰ 10
تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت، تاوانی پێغەمبەرەکەش وەک تاوانی داواکارەکە دەبێت.
تا خاندان اسرائیل دیگر از پیروی من گمراه نشوند و باز به تمامی تقصیرهای خویش نجس نگردند. بلکه خداوند یهوه می‌گوید: ایشان قوم من خواهند بود و من خدای ایشان خواهم بود.» ۱۱ 11
ئیتر جارێکی دیکە بنەماڵەی ئیسرائیل نە لە من گومڕا دەبن و نە دەگەڕێنەوە سەر هیچ لە یاخیبوونەکانیان و نە ئیتر گڵاو دەبن، بەڵکو دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»
و کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: ۱۲ 12
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
«ای پسر انسان اگر زمینی خیانت کرده، به من خطا ورزد و اگر من دست خود را بر آن دراز کرده، عصای نانش را بشکنم و قحطی در آن فرستاده، انسان و بهایم را از آن منقطع سازم، ۱۳ 13
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەگەر هەر خاکێک دەرحەق بە من گوناه بکات، بەوەی ناپاکییەکم لەگەڵ بکات، منیش دەستم درێژ کردە سەری و نانیم بڕی و قاتوقڕیم ناردە سەری، مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد،
اگر‌چه این سه مرد یعنی نوح و دانیال و ایوب در آن باشند، خداوند یهوه می‌گوید که ایشان (فقط) جانهای خود را به عدالت خویش خواهند رهانید. ۱۴ 14
هەرچەندە ئەم سێ پیاوەشی تێدابێت، نوح و دانیال و ئەیوب، ئەوان بە ڕاستودروستی تەنها خۆیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
واگر حیوانات درنده به آن زمین بیاورم که آن را ازاهل آن خالی سازند و چنان ویران شود که ازترس آن حیوانات کسی از آن گذر نکند، ۱۵ 15
«ئەگەر گیانلەبەری دڕندە بەناو خاکەکەدا ڕەت بکەم و وەجاخکوێری بکەن و بەهۆی گیانلەبەرەکانەوە ببێتە چۆڵەوانی بەبێ ڕێبوار،
اگرچه این سه مرد در میانش باشند، خداوند یهوه می‌گوید: به حیات خودم قسم که ایشان پسران ودختران را رهایی نخواهند داد. ایشان به تنهایی رهایی خواهند یافت ولی زمین ویران خواهدشد. ۱۶ 16
بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لەناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها فریای خۆیان دەکەون و خاکەکەش دەبێتە چۆڵەوانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
یا اگر شمشیری به آن زمین آورم و بگویم: ای شمشیر از این زمین بگذر. و اگر انسان و بهایم را از آن منقطع سازم، ۱۷ 17
«یان ئەگەر شمشێرم هێنایە سەر ئەو خاکە و فەرمووم:”با شمشێر بەناو ئەم خاکەدا تێبپەڕێت،“ئیتر مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد،
اگر‌چه این سه مرد درمیانش باشند، خداوند یهوه می‌گوید: به حیات خودم قسم که پسران و دختران را رهایی نخواهند داد بلکه ایشان به تنهایی رهایی خواهندیافت. ۱۸ 18
بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لەناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها خۆیان دەرباز دەکەن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
یا اگر وبا در آن زمین بفرستم و خشم خود را بر آن با خون بریزم و انسان و بهایم را از آن منقطع بسازم، ۱۹ 19
«یان ئەگەر دەردم ناردە سەر ئەو خاکە و بە خوێن تووڕەیی خۆم لێی دەربڕی، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە،
اگر‌چه نوح و دانیال و ایوب درمیانش باشند خداوند یهوه می‌گوید: به حیات خودم قسم که نه پسری و نه دختری را رهایی خواهند داد بلکه ایشان (فقط) جانهای خود را به عدالت خویش خواهند رهانید. ۲۰ 20
ئەگەر نوح و دانیال و ئەیوبیش لەناوەڕاستی بوون، بە گیانی خۆم، ئەوان فریای کوڕ و کچێکیش ناکەون، بەڵکو بە ڕاستودروستییەکەیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
پس خداوندیهوه چنین می‌گوید: چه قدر زیاده حینی که چهارعذاب سخت خود یعنی شمشیر و قحط و حیوان درنده و وبا را بر اورشلیم بفرستم تا انسان و بهایم را از آن منقطع سازم. ۲۱ 21
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی چەند زیاتر، ئەگەر چوار حوکمە توندەکانم بنێرمە سەر ئۆرشەلیم، شمشێر و قاتوقڕی و گیانلەبەری دڕندە و دەرد، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە.
لیکن اینک بقیتی ازپسران و دخترانی که بیرون آورده می‌شوند در آن واگذاشته خواهد شد. هان ایشان را نزد شمابیرون خواهند‌آورد و رفتار و اعمال ایشان راخواهید دید و از بلایی که بر اورشلیم وارد آورده و هر‌آنچه بر آن رسانیده باشم، تسلی خواهیدیافت. ۲۲ 22
بەڵام هەندێکیان ماونەتەوە و دەربازبوون، کوڕان و کچان کە لە شارەکەوە دەردەهێنرێن. ئەوەتا بۆ لاتان دێنە دەرەوە و ئێوەش تەماشای ڕەفتار و کردەوەیان دەکەن و دڵنەوایی دەکرێن لەبەر ئەو بەڵایەی بەسەر ئۆرشەلیمم هێنا.
و چون رفتار و اعمال ایشان را ببینیدشما را تسلی خواهند داد و خداوند یهوه می‌گوید: شما خواهید دانست که هر‌آنچه به آن کردم بی‌سبب بجا نیاوردم.» ۲۳ 23
کە ڕەفتار و کردەوەی خراپیان دەبینن، ئەوا دڵنەوایی خۆتان دەکەن، چونکە ئەو کاتە دەزانن کە من بەبێ هۆ هەموو ئەوانەم تێیدا نەکرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

< حزقیال 14 >