< حزقیال 1 >

و روز پنجم ماه چهارم سال سی‌ام، چون من در میان اسیران نزد نهر خابور بودم، واقع شد که آسمان گشوده گردید و رویاهای خدارا دیدم. ۱ 1
لە پێنجی مانگی چواری ساڵی سییەم، کاتێک من لەسەر نۆکەندی کەڤار لەنێو ڕاپێچکراوەکان بووم، ئاسمان کرایەوە و خودا چەند بینینێکی بۆ ئاشکرا کردم.
در پنجم آن ماه که سال پنجم اسیری یهویاکین پادشاه بود، ۲ 2
ئەمەش ساڵی پێنجەمی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا بوو. لە پێنجی مانگدا،
کلام یهوه بر حزقیال بن بوزی کاهن نزد نهر خابور در زمین کلدانیان نازل شد و دست خداوند در آنجا بر او بود. ۳ 3
فەرمایشتی یەزدان بۆ حزقیێلی کاهین کوڕی بوزی هات، لە خاکی بابلییەکان لەسەر نۆکەندی کەڤار، لەوێش ڕۆحی یەزدان هاتە سەری.
پس نگریستم و اینک باد شدیدی از طرف شمال برمی آید و ابر عظیمی و آتش جهنده ودرخشندگی‌ای گرداگردش و از میانش یعنی ازمیان آتش، مثل منظر برنج تابان بود. ۴ 4
جا تەماشام کرد بینیم ڕەشەبایەک لە باکوورەوە هات، هەورێکی گەورە کە ئاگرێکی تێدا بوو دەبریسکایەوە و لە دەوروبەری ڕووناکی دەدرەوشایەوە. لە چەقی ناوەڕاستی ئاگرەکەش وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگراوی بوو.
و از میانش شبیه چهار حیوان پدید آمد و نمایش ایشان این بود که شبیه انسان بودند. ۵ 5
لە هەورەکەشدا شێوەی چوار گیانلەبەر هەبوو، ئەمەش دیمەنیان بوو، لە شێوەدا لە دیمەنی مرۆڤێک دەچوو،
و هریک از آنها چهاررو داشت و هریک از آنها چهار بال داشت. ۶ 6
بەڵام هەریەکە چوار ڕوخسار و چوار باڵی هەبوو.
وپایهای آنها پایهای مستقیم و کف پای آنها مانندکف پای گوساله بود و مثل منظر برنج صیقلی درخشان بود. ۷ 7
قاچەکانیان ڕێکوڕاست بوون و پێیەکانیان وەک پێی گوێرەکە وابوون، وەک بڕۆنزی لووسکراو دەبریقانەوە.
و زیر بالهای آنها از چهار طرف آنها دستهای انسان بود و آن چهار رویها و بالهای خود را چنین داشتند. ۸ 8
لە خوار باڵەکانیانەوە لە هەر چوار لاوە دەستی مرۆڤیان هەبوو. هەر چوار گیانلەبەرەکە ڕوخسار و باڵیان هەبوو،
و بالهای آنها به یکدیگرپیوسته بود و چون می‌رفتند رو نمی تافتند، بلکه هریک به راه مستقیم می‌رفتند. ۹ 9
باڵەکانیشیان هەریەکە و بەوەی تەنیشتیەوە لکابوو. لە کاتی ڕۆیشتندا هەریەکە ڕێک بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت و لای نەدەدا.
و اما شباهت رویهای آنها (این بود که ) آنها روی انسان داشتندو آن چهار روی شیر بطرف راست داشتند و آن چهار روی گاو بطرف چپ داشتند و آن چهار روی عقاب داشتند. ۱۰ 10
ڕوخساری هەر چواریان بەم شێوەیە بوو: لەپێشەوە ڕوخساری مرۆڤ، لەلای ڕاست ڕوخساری شێر، لەلای چەپ ڕوخساری گا، لە پشتەوەش ڕوخساری هەڵۆ،
و رویها و بالهای آنها ازطرف بالا از یکدیگر جدا بود و دو بال هریک به همدیگر پیوسته و دو بال دیگر بدن آنها رامی پوشانید. ۱۱ 11
ئەمە ڕوخساریان بوو. هەروەها باڵەکانیان بەرەو سەرەوە لێک کرابوونەوە، هەریەکە بە دوو باڵ بە گیانلەبەرەکەی دیکەوە لکابوو، بە دوو باڵەکەی دیکەش لەشی خۆیان دادەپۆشی.
و هر یک از آنها به راه مستقیم می‌رفتند و به هر جایی که روح می‌رفت آنهامی رفتند و درحین رفتن رو نمی تافتند. ۱۲ 12
هەریەکەیان بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، ڕۆحی خودا دەچووە هەر شوێنێک ئەوانیش دەچوون، لە ڕۆیشتنیش لایان نەدەدا.
و اما شباهت این حیوانات (این بود که )صورت آنها مانند شعله های اخگرهای آتش افروخته شده، مثل صورت مشعلها بود. و آن آتش در میان آن حیوانات گردش می‌کرد ودرخشان می‌بود و از میان آتش برق می‌جهید. ۱۳ 13
هەروەها دیمەنی گیانلەبەرەکان وەک پشکۆی ئاگری داگیرساو یان وەک چەند مەشخەڵێک بوون. ئاگر لەنێوان گیانلەبەرەکاندا هاتوچۆی دەکرد، ئاگرەکەش ڕەوشەن بوو، لە ئاگرەکەوە بروسکە دەردەچوو.
و آن حیوانات مثل صورت برق می‌دویدند وبرمی گشتند. ۱۴ 14
گیانلەبەرەکانیش وەک بروسکە دەهاتن و دەچوون.
و چون آن حیوانات را ملاحظه می‌کردم، اینک یک چرخ به پهلوی آن حیوانات برای هر روی (هرکدام از) آن چهار بر زمین بود. ۱۵ 15
تەماشای گیانلەبەرەکانم کرد کە هەریەکەیان چوار ڕووی هەبوو، لەلای هەر یەکێکیان چەرخێک هەبوو لەسەر زەوی.
و صورت چرخها و صنعت آنها مثل منظرزبرجد بود و آن چهار یک شباهت داشتند. وصورت و صنعت آنها مثل چرخ در میان چرخ بود. ۱۶ 16
دیمەن و پێکهاتنی چەرخەکان بەم جۆرە بوون: هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک زەبەرجەد دەبریسکانەوە، پێکهاتنیشیان وەک ئەوەی چەرخ لەناو چەرخدا بێت.
و چون آنها می‌رفتند، بر چهار جانب خودمی رفتند و در حین رفتن به هیچ طرف میل نمی کردند. ۱۷ 17
کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، چەرخەکان لە کاتی ڕۆیشتنی گیانلەبەرەکاندا لایان نەدەدا.
و فلکه های آنها بلند و مهیب بود وفلکه های آن چهار از هر طرف از چشمها پر بود. ۱۸ 18
هەروەها چێوەکانیان بەرز و ترسناک بوون، چێوەکانی هەر چواریان پڕ بوون لە چاو لە هەر چواردەوریاندا.
و چون آن حیوانات می‌رفتند، چرخها درپهلوی آنها می‌رفت و چون آن حیوانات از زمین بلند می‌شدند، چرخها بلند می‌شد. ۱۹ 19
کە گیانلەبەرەکان دەڕۆیشتن، چەرخەکان لەتەنیشتیانەوە دەڕۆیشتن. کاتێک گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە.
و هر جایی که روح می‌رفت آنها می‌رفتند، به هر جا که روح سیر می‌کرد و چرخها پیش روی آنها بلندمی شد، زیرا که روح حیوانات در چرخها بود. ۲۰ 20
بۆ هەرکوێ ڕۆحی خودا دەڕۆیشت ئەوانیش دەچوون، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو.
و چون آنها می‌رفتند، اینها می‌رفت و چون آنها می‌ایستادند، اینها می‌ایستاد. و چون آنها اززمین بلند می‌شدند، چرخها پیش روی آنها اززمین بلند می‌شد، زیرا روح حیوانات در چرخهابود. ۲۱ 21
کە گیانلەبەرەکان دەجوڵانەوە، چەرخەکانیش دەجوڵانەوە، کە گیانلەبەرەکان دەوەستان ئەوانیش دەوەستان، کە گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو.
و شباهت فلکی که بالای سر حیوانات بودمثل منظر بلور مهیب بود و بالای سر آنها پهن شده بود. ۲۲ 22
لە سەرەوە بەسەر سەری گیانلەبەرەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، وەک دیمەنی بلوور دەبریسکایەوە و ترسناک بوو.
و بالهای آنها زیر فلک بسوی یکدیگر مستقیم بود و دو بال هریک از این طرف می‌پوشانید و دو بال هر یک از آن طرف بدنهای آنها را می‌پوشانید. ۲۳ 23
لەژێر بۆشاییەکە باڵەکانیان بەرەو یەکتر درێژ ببوونەوە، هەروەها هەریەکە دوو باڵی دیکەی هەبوو کە لەشیانی دادەپۆشی.
و چون می‌رفتند، من صدای بالهای آنها را مانند صدای آبهای بسیار، مثل آواز حضرت اعلی و صدای هنگامه را مثل صدای فوج شنیدم. زیرا که چون می‌ایستادندبالهای خویش را فرو می‌هشتند. ۲۴ 24
کە ڕۆیشتن گوێم لە دەنگی باڵەکانیان بوو وەک دەنگی هاژەی ئاوێکی زۆر بوو، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا، وەک دەنگی هاتوهاواری سوپا. کاتێک کە ڕاوەستان باڵەکانیان شۆڕ کردەوە.
و چون درحین ایستادن بالهای خود را فرو می‌هشتند، صدایی از فلکی که بالای سر آنها بود مسموع می‌شد. ۲۵ 25
کاتێک کە ڕاوەستان و باڵەکانیان شۆڕکردەوە، دەنگێک لە بۆشاییەکەی سەر سەریانەوە هات.
و بالای فلکی که بر سر آنها بودشباهت تختی مثل صورت یاقوت کبود بود وبرآن شباهت تخت، شباهتی مثل صورت انسان برفوق آن بود. ۲۶ 26
لەسەر بۆشاییەکەی سەر سەریان، شتێکی وەک تەختێکی پاشایەتی هەبوو، لە دیمەنی یاقووتی شین دەچوو، لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو.
و از منظر کمر او بطرف بالا مثل منظر برنج تابان، مانند نمایش آتش در اندرون آن و گرداگردش دیدم. و از منظر کمر او به طرف پایین مثل نمایش آتشی که از هر طرف درخشان بود دیدم. ۲۷ 27
بینیم لە ناوقەدی بەرەو سەرەوە وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگرین لەناوەوە و لە دەوروبەری، لە ناوقەدیشی بەرەو خوارەوە بە چەشنی ئاگر بوو، شەوقی دەدایەوە بۆ دەوروپشتی.
مانند نمایش قوس قزح که در روزباران در ابر می‌باشد، همچنین آن درخشندگی گرداگرد آن بود. این منظر شباهت جلال یهوه بود و چون آن را دیدم، به روی خود در‌افتادم و آوازقائلی را شنیدم، ۲۸ 28
وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری. ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو. کاتێک بینیم بەسەر ڕوومدا کەوتم و گوێم لە دەنگێک بوو قسەی دەکرد.

< حزقیال 1 >