< ئاشکراکردن 6 >

سەیرم کرد کە بەرخەکە یەکێک لە حەوت مۆرەکەی کردەوە. ئینجا گوێم لێبوو یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە بە دەنگێکی وەک هەورەگرمە گوتی: «وەرە!» 1
I looked when the Lamb opened one of the seven seals, and I heard one of the four living creatures say in a voice that sounded like thunder, “Come!”
تەماشام کرد و ئەسپێکی سپیم بینی. سوارەکەی کەوانێکی بەدەستەوە بوو و تاجێکی پێدرابوو، بە سەرکەوتنەوە دەرچوو تاکو سەربکەوێت. 2
I looked and there was a white horse. Its rider held a bow, and he was given a crown. He came out as a conqueror in order to conquer.
کاتێک بەرخەکە مۆری دووەمی کردەوە، گوێم لە بوونەوەری دووەم بوو گوتی: «وەرە!» 3
When the Lamb opened the second seal, I heard the second living creature say, “Come!”
ئەسپێکی دیکەی سووری درەوشاوە هاتە پێشەوە، سوارەکەی دەسەڵاتی پێدرابوو ئاشتی لە زەویدا نەهێڵێت تاکو خەڵک یەکتری بکوژن. هەروەها شمشێرێکی گەورەی پێدرابوو. 4
Then another horse came out—fiery red. To its rider was given permission to take peace away from the earth, so that its people would slaughter one another. This rider was given a huge sword.
کاتێک بەرخەکە مۆری سێیەمی کردەوە، گوێم لێبوو بوونەوەری سێیەم گوتی: «وەرە!» سەیرم کرد، ئەسپێکی ڕەشم بینی، سوارەکەی تەرازووێکی بەدەستەوە بوو. 5
When the Lamb opened the third seal, I heard the third living creature say, “Come!” I saw a black horse, and its rider held a pair of scales in his hand.
گوێم لێبوو دەنگێک لەناوەڕاستی چوار بوونەوەرەکەدا دەیگوت: «یەک مشت گەنم بە دینارێک، سێ مشت جۆ بە دینارێک، بەڵام زیان بە ڕۆن و شەرابەکە مەگەیەنە.» 6
I heard what seemed to be a voice among the four living creatures say, “A choenix of wheat for one denarius, and three choenices of barley for a denarius. But do not harm the oil and the wine.”
کاتێک بەرخەکە مۆری چوارەمی کردەوە، گوێم لە دەنگی بوونەوەری چوارەم بوو گوتی: «وەرە!» 7
When the Lamb opened the fourth seal, I heard the voice of the fourth living creature say, “Come!”
تەماشام کرد، ئەسپێکی زەردباوم بینی، سوارەکەی ناوی «مردن» بوو، یەکێکی دیکە بە ناوی «جیهانی مردووان» دوای کەوتبوو. هەردووکیان دەسەڵاتیان پێدرابوو کە چارەکی دانیشتووانی زەوی بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد و بە دڕندە کێوییەکانی زەوی بکوژن. (Hadēs g86) 8
Then I saw a pale horse. The rider on it was named Death, and Hades was following him. They were given authority over one-fourth of the earth, to kill with the sword, with famine and disease, and with the wild animals of the earth. (Hadēs g86)
کاتێک مۆری پێنجەمی کردەوە، لەژێر قوربانگادا ڕۆحی ئەوانەم بینی لەبەر پەیامی خودا و لەبەر ئەو شایەتییەی لەلایان بوو کوژرابوون. 9
When the Lamb opened the fifth seal, I saw under the altar the souls of those who had been killed because of the word of God and the testimony which they held.
بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدانی باڵادەست، پیرۆز و ڕاست، هەتا کەی حوکمیان نادەیت و تۆڵەی خوێنی ئێمە لە دانیشتووانی سەر زەوی ناستێنی؟» 10
They cried out with a loud voice, “How long, Ruler over all, holy and true, until you judge those who live on the earth, and until you avenge our blood?”
جا هەریەکەیان جلێکی سپییان درایێ و پێیان گوترا ماوەیەک بحەسێنەوە، هەتا بەندە هاوکارەکان و خوشک و براکانیان کە وەک ئەوان دەکوژرێن تەواو دەبن. 11
Then each of them was given a white robe, and they were told that they should wait a little longer until the full number of their fellow servants and their brothers and sisters was reached who were to be killed, just as they had been killed.
تەماشام کرد کە مۆری شەشەمی کردەوە، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و خۆر وەک جلوبەرگی ماتەم ڕەش هەڵگەڕا، مانگیش وەک خوێن سوور هەڵگەڕا و 12
When the Lamb opened the sixth seal, I watched and there was a great earthquake. The sun became as black as sackcloth, and the full moon became like blood.
ئەستێرەکانی ئاسمان کەوتنە زەوی، وەک دار هەنجیر کاتێک بایەکی توند دەیهەژێنێت، بەرەکەی دەکەوێت. 13
The stars in the heavens fell to the earth, just as a fig tree drops its unripe fruit when shaken by a stormy wind.
ئاسمان وەک تۆمارێکی لوولکراو لەبەرچاو ون بوو، هیچ چیا و دوورگەیەک لە شوێنی خۆی نەما. 14
The sky vanished like a scroll that was being rolled up. Every mountain and island was moved out of its place.
پاشایانی سەر زەوی و گەورە و سوپاسالار و دەوڵەمەند و بەهێز و هەموو کۆیلە و ئازادێک، خۆیان لە ئەشکەوت و تاشەبەردی چیادا حەشار دا. 15
Then the kings of the earth and the important people, and the generals, and the rich, and the powerful, and everyone else, slave and free, hid in caves and among the rocks of the mountains.
بە چیا و بەردیان دەگوت: «بکەونە سەرمان تاکو لە ڕووی دانیشتووی سەر تەختەکە و تووڕەیی بەرخەکە بمانشارنەوە! 16
They said to the mountains and to the rocks, “Fall on us! Hide us from the face of the one who is seated on the throne and from the Lamb's wrath.
چونکە ڕۆژی تووڕەبوونە گەورەکەیان هاتووە و کێ دەتوانێت خۆی ڕابگرێت؟» 17
For the great day of their wrath has come. Who is able to stand?”

< ئاشکراکردن 6 >